ڕۆژانە
-

هەنگاوە یاساییە نوێیەکانی دۆسیەی گوڵستان دۆکو بەرپرسانی پێشووی ئەمنی دەگرێتەوە
لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکان لە دۆسیەی گوڵستان دۆکو، یەڵماز دیلین کە لەو کاتەدا وەک بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای تونجەلی کاری دەکرد، بانگهێشت کرا بۆ ئەوەی وەک شایەتحاڵێک لە لێکۆڵینەوە بەردەوامەکاندا شایەتحاڵی بدات.
-

١٥ سەندیکا بۆ مافی هیوا و ئازادیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بانگەوازییان کرد
لە ئیسپانیا و هەرێمی باسک ١٥ سەندیکا بۆ “مافی هیوا” و ڕێگەخۆشکردن لە بەردەم پڕۆسەی دیالۆگ، بانگەوازییان لە ئەنجوومەنی ئەورووپا کرد.
-

ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ڕووبەڕووی قەیرانێکی نوێ دەبێتەوە
فەرمانبەرانی کارگێڕی و خزمەتگوزاری لە زانکۆی تاران بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بە دواکەوتنی موچە و یارمەتییەکانیان مانیان گرت، هەنگاوێک کە ڕەنگدانەوەی فراوانبوونی مەودای ناڕەزایەتییەکانی پەیوەست بەو قەیرانە داراییەی کە دامودەزگاکانی لە دوای شەڕەوە گرتووە.
-

لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە سێ ژن کە یەکێکیان دووگیانە زیندانی کران
هەڵمەتی زیندانییکردنی ژنان لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە بۆ بێدەنگکردنی دەنگیان چڕتر کراوەتەوە و لەو چوارچێوەیەشدا، سێ ژنی ئێران بۆ زیندانی کرمان گواستارانەوە کە یەکێکیان دووگیانە.
-

ڕۆژدا یەڵدز: توندوتیژیی کۆمەڵایەتی تەنها لە ڕێگەی بەرگری لەخۆوە ڕووبەڕوو دەبێتەوە
ڕۆژدا یەڵدز، ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی لە ئامەد لە باکووری کوردستان، پێیوایە ئەو پرۆسەیەی کۆمەڵگە بەرەو خراپبوونی ڕەوشتی دەبات، دەتوانرێت بە "فاشیزم" ڕوون بکرێتەوە، دەڵێتچ چارەسەر لە بەرگریکردن لە خۆدایە.
-

چارەسەرکردنی پزیشکی لە نێرگس محەمەدی قەدەغە دەکرێت
بنەماڵەی نێرگس محەمەدی ئاشکرای دەکەن کە بارودۆخی تەندروستی نێرگس محەمەدی لە زیندان ناجێگیرە و لە وەرگرتنی چارەسەری پزیشکیش بێبەش کراوە، بەوهۆیەوە ژیانی لە مەترسیدایە.
-

سەرەڕای ڕێککەوتنەکان ڕێگای گەڕانەوە بۆ کۆچبەران پڕە لە مەترسی
گەڕانەوەی هاوڵاتیانی کۆچبەر لە چەند ناوچەیەک کە بڕگەیەکی سەرەکییە لە ڕێککەوتنی ٢٩ی کانوونی دووەمی نێوان قەسەدە و حکومەتی کاتی سووریا، بە هۆی بێدەسەڵاتی دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی لە کشانەوە بەردەوامە لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان.
-

ڕۆمانیا یاسای بەرەنگاربوونەوەی ژنکوشتنی پەسەند کرد
نیکۆسۆر دان، سەرۆک کۆماری ڕۆمانیا یاسایەکی نوێی بە ئامانجی بەرەنگاربوونەوەی دیاردەی ژنکوشتن پەسەند کرد.
-

حەوتەمین پێشبڕکێی شەهید دەنیز فورات دەستپێدەکات
لە مەخموور داواکاری بۆ حەوتەمین پێشبڕکێی فۆتۆگرافی، چیرۆک و هۆنراوەی شەهید دەنیز فورات دەستیپێکرد، کە لەلایەن یەکێتی خوێندکارانی ئازادی مەخموور بەڕێوەدەچێت و هەربەشداربوویەک دەتوانێت دوو بەرهەم لەو بوارانە پێشکەش بکات.
-

سنوور کەریم: ئەقڵییەتی پیاوسالاری سیاسیی ڕێگە بە ژنان نادات ببنە سەرۆک کۆماری عێراق
سنوور کەریم، ڕۆژنامەنووس دەڵێت: ڕاستە لە لایەنەکدان بە فیزیکی ژن بوونی هەیە، بەڵام بڕیاردەر نییە، کەواتە لە ناوەندە سیاسییەکاندا بریاردەری ژن بوونی نییە، لە بەرامبەر ئەمەدا پەروەردەی کۆمەڵگە دەتوانێت زهنییەتی پیاوسالاری بگۆڕێت.
-

سزای لەسێدارەدان بۆ زیندانێکی سیاسی تاران دەرچوو
مریەم هداوند، یەکێکە لەو کەسانەی کە لە پەیوەندی لەگەڵ خۆپیشاندانەکانی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ دەستبەسەر کرابوو، سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا، ئێستا لە بەشی ژنانی زیندانی ئێڤین لە تاران دەستبەسەرە.
-

هەڵمەتێک بۆ پاڵپشتی یەپەژە دەستپێدەکات
پلاتفۆرمی چالاکی هاوبەشی تەڤگەر و ڕێکخستنەکانی ژنان لە ڕۆژئاوای کوردستان داوای ناساندنی فەرمی یەپەژە وەک هێزێکی ڕەوا و پاراستنی پێکهاتەکەی و دەستەبەرکردنی مافەکانی ژنان و پاراستنی دەستکەوتەکانیان لە بەرامبەر تیرۆر و توندوتیژیدا دەکات.
-

لە چەمچەماڵ دوو بەڵگە فیلم لەسەر تاوانی ئەنفال نمایش کرا
لە شارۆچکەی چەمچەماڵ دوو بەڵگە فیلم نمایشکرا، کە ناوەڕۆکی فیلمەکان باسکردنی ئازارەکانی ئەو کەسانەی بەر شاڵاوەکانی تاوانی ئەنفال کەوتوون، دەرهێنەری فیلمەکەش دەڵێت: بەهۆی نەبوونی وێنە و دیمەن و بەڵگە لەسەر تاوانەکان نەتوانراوە وەک پێویست ئەنفال بناسێنرێت.
-

ژنانی بازرگانی ئەفغانستان؛ تەنیا ڕێگەیان پێدەدرێت "بەرگدروو" بن.
پێشانگای کاری دەستی و کشتوکاڵی لە ناوچەی مێژوویی بادەم باغی کابول، لەبری ئەوەی ببێتە ناوەندێکی گەشەسەندنی ئابوری، بووەتە گۆڕەپانی سەپاندنی سنووردارکردنی توند بەسەر ژنانی بازرگاندا.
-

پەیامی یەکێتی نەتەوەیی لە ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالانەوە
ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پەیامێکی بۆ کۆنفرانسی "کوردانی باکوور یەکێتی نەتەوەیی خۆیان تاوتوێ دەکەن" نارد کە لە ئامەد بەڕێوەدەچێت و وتی: کۆمەڵگەی کورد دەبێت لەسەر بنەمای پرەنسیپی دیموکراتیک خۆی بونیاد بنێتەوە.
-

٥٢ ساڵەی بۆردوومانی هەڵەبجە بەبیرهێندرایەوە
ئەمڕۆ هاوکاتی ٥٢ ساڵەی بۆردوومانی خەڵکی بێتاوانی هەڵەبجە لەلایەن رژێمی لەناوچووی بەعسەوە، ڕێز لە قوربانیانی ئەو تاوانە گیراو و تاجە گوڵینە بۆ گیانی شەھیدان داندرا.
-

پێشانگای "نوبة"؛ کاتێک یادەوەری ژن دەگۆڕێت بۆ زمانێکی بیندراو
فەیروز بابا عامر، هونەرمەندی وێنەکێش خۆشحاڵییەکی زۆری خۆی دەربڕی بە بەشداری بەرفراوان بۆ پێشانگای "نوبة"، جەختی لەسەر پیرۆزکردنی ژنان وەک توخمێکی بنەڕەتی لە پاراستنی ناسنامە و پاراستنی یادەوەری بەکۆمەڵ کردەوە.
-

چالاکی ئێشکگری مەخموور لەگەڵ گروپی ١٩٦ بەردەوامە
چالاکی ئێشکگری لە کامپی پەنابەرانی مەخموور کە بۆ دەستەبەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیپێکردبوو، لە ڕۆژی هەزارو ١٠دا دا بەردەوامە.
-

لە بەڵگەفیلمی ژیانەوەی کورددا دەنگی ڕەهشان دەمیرەڵ بڵاوکرایەوە
لە بەشی سەرهەڵدانی بەڵگەفیلمی "ژیانەوەی کورد"دا، بۆ یەکەمجار، تۆماری دەنگی ڕەهشان دەمیرەڵ بڵاوکرایەوە کە باسی ئامانجی چالاکییەکەی لە کادیفەکالەی ئیزمیر دەکات.
-

نامەی هاوسۆزی وریشە مورادی بۆ منداڵێکی هاوزیندانی: کام ویژدان وەڵام دەداتەوە
هەڵـمەتی ئازادیی بۆ وریشە مورادی نامەیەکی هۆنراوەی ناوبراوی بڵاوکردەوە، کە پێش چەند مانگێک بۆ منداڵێکی ساوای هاوزیندانی لە زیندانی ئێڤین، نووسیووە و تێیدا دەڵێت: کام ویژدان وەڵام دەداتەوە، بەرانبەر ئەو منداڵییەیی کە دزراوە.