ڕۆژانە
-

کەژەکە بانگەوازی پشتیوانی و خاوەندارێتی لە هەڵمەتی پشتیوانی یەپەژە کرد
کۆردیناسیۆنی کەژەکە ڕایگەیاند کە ڕەتکردنەوەی ستاتۆی یەپەژە "هێرشێکی ئایدیۆلۆژییە" و بانگەوازی خاوەندارێتی لەو هەڵمەتە کرد کە پلاتفۆرمی چالاکیی هاوبەشی ژنان بۆ یەپەژە دەستیپێکردووە.
-

لە کاتێکدا داوای چارەسەرو گواستنەوەی بۆ تاران دەکرێت بارودۆخی نێرگس محەمەدی تێکدەچێت
بارودۆخی نێرگس محەمەدی خاوەن خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ئێران هێشتا ناجێگیرە، سەرەڕای ئەوەی کە لە بەشی دڵ لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری زەنجان چارەسەری وەرگرتووە، ئەوەش دوای دابەزینی بەرچاوی باری تەندروستی، بەگوێرەی دامەزراوەکەی.
-

ماڵدا کوسا، ئەندامی ژنۆلۆژی بەبیرهێندرایەوە
لە حەوتەمین ساڵیادی کۆچی دوایی مالدا کوسا، ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی شاری حەسەکە، بە مەراسیمێک لە گۆڕستانی شەرجی بەبیرهێندرایەوە.
-

٩٣٪ ژنانی سودان لە دۆخێکی نائارامیدا دەژین
فابریزیا فالسیۆنە، نوێنەری سندووقی دانیشتووانی نەتەوەیەکگرتووەکان لە سودان ڕایگەیاند، بەهۆی نەبوونی خزمەتگووزاری تەندروستی ٩٣٪ ژنانی ئەفغانستان، هەست بە نائارامی دەکەن، دیاردەی هاوسەرگیری پێشوەختە و گیانلەدەستدانی کۆرپەلە زیادی کردووە.
-

دێرسیم... کچە ونبووەکان و ڕووبەڕووبوونەوەی جێبەجێنەکراو
چیرۆکی ئەو ژن و منداڵەکچانەی کە لە کۆمەڵکوژی دێرسیمدا کرانە ئامانج، تا ئەمڕۆش تا ڕادەیەکی زۆر بە نەگێڕانەوە ماونەتەوە. لە کاتێکدا، چارەنووسی "کچانی ونبوو" بە نهێنی ماوەتەوە.
-

داواکاری سەرەکی ژنان ئازادی فیزیکی ڕێبەری گەلی کوردە
لەچوارچێوەی پڕۆسەی "ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک" ژنانی شاری وان لە باکووری کوردستان داوای هەنگاوی یاسایی بناغەیی دەکەن، لە پێش هەموویانەوە ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.
-

ژنانی نووسەری مەغریبی واژۆکردنی پەرتوک بۆ ساتێکی مرۆیی دەگۆڕن
ژنانی نووسەری مەغریب لە کۆبوونەوەیەکدا کە ڕەنگدانەوەی فرەچەشنی ئەزموونەکانیان و دەرخستنی سروشتی فرەلایەنەی نووسینی ژنانە، واژۆکردنی پەرتوکیان بۆ ساتێکی مرۆیی گۆڕی.
-

کۆنگرەی ستار لە لوبنان پاڵپشتی لە هەڵمەتی "هەموومان یەپەژەین" دەکات
کۆنگرەی ستار لە لوبنان پشتیوانی خۆی بۆ یەپەژە دەربڕی و تیشکی خستە سەر ڕۆڵی یەپەژە لە پاراستنی کۆمەڵگە و گرنگی بەشداری ژنان لە بەرقەرارکردنی ئاشتی و سەقامگیری لە سووریا.
-

تاژێ بەشداری لە هەڵمەتی "ئێمە یەپەژەین" کرد
تەڤگەری ئازادیی ژنانی ئێزدی "تاژێ" بە ڕاگەیاندراوێک بەشداری لە هەڵمەتی پشتیوانیی یەپەژە کرد و ئاماژەی بەوە کرد کە یەپەژە شکۆی تەواوی ژنانە.
-

فاتمە ڕەش؛ ئەو فەرماندە کوردەی جیهانی سەرسام کردو ئێستا مێژووەکەی ڕووبەڕووی دزین دەبێتەوە
لە کاتێکدا مێژووی نەتەوەکان بە قارەمانەکانیانەوە دەناسرێتەوە فاتمە ڕەش وەک سیمبولێکی بێوێنەی ئازایەتی ژنی کورد لە سەدەی نۆزدەیەمدا دەردەکەوێت، ئێستا ئەم میراسە مێژووییە کەوتووەتە بەر شاڵاوێکی چڕی شێواندن و لکاندنی بە مێژووی دەوڵەت نەتەوەی تورکەوە.
-

سەرەڕای بەئامانجکردنی ڕاستەوخۆ ژنانی ڕۆژنامەنووسی فەڵەستین بەردەوامن لە ڕاپۆرتکردنی ڕاستییەکان
لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا ژنانی ڕۆژنامەنووسی فەڵەستین لە پێشەنگی خەباتدان، سەرەڕای بەئامانجکردنی ڕاستەوخۆ و زیانێکی سەخت، بەردەوامن لە ڕاپۆرتکردنی ڕاستییەکان.
-

ئازادی ڕۆژنامەگەری لە سەرانسەری جیهاندا روو لە زیاد بوون دەکات و لە تورکیا بە شێوازێکی توندر بڵاو دەبێتەوە
داتا جیهانیەکان ئاماژە بە دابەزینی بەرچاوی ئازادی ڕۆژنامەگەری دەکەن، ڕۆژنامەنووسان لە غەززەوە تا سودان و لە ئێرانەوە بۆ تورکیا دەکوژرێن و بێدەنگ دەکرێن، ئەمەش وایکردووە ئازادی ڕۆژنامەگەری لەناو یەکێک لە تاریکترین قۆناغەکانی بێت لە ٢٥ ساڵی رابردوودا.
-

کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی دیجلە-فورات : زیادبوونی فشارەکان لەسەر ڕۆژنامەنووسان لە تورکیا، لە چارەکی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٦ئاشکرا دەکات
دۆخی ڕۆژنامەگەری لە تورکیا لەگەڵ هاتنی ساڵی ٢٠٢٦ بەرەو خراپتر دەچێت، کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی دیجلە و فورات ”DFG” دەڵێن: ئەم کارانە چیتر ڕووداوی گۆشەگیر نین، بەڵکو بوونەتە بەشێک لە سیستەمێکی هەمەلایەنەی سەرکوتکردن کە کاری ڕۆژنامەوانی دەکاتە ئامانج.
-

کۆمیتەی نۆبڵی نەرویج دەربارەی نێرگس محەمەدی هۆشداری دەداتە ئێران
یورگن فاتنە فریدنز، سەرۆکی کۆمیتەی نۆبڵی نەرویج نیگەرانی خۆی لە خراپی دۆخی تەندروستی نێرگس محەمەدی دەربڕی و داوا لە دەسەڵاتدارانی ڕژێمی ئێران دەکات بۆ چارەسەرکردنی بگوازرێتەوە بۆ تاران.
-

دۆخی تەندروستی نێرگس محەمەدی مەترسیدارە و براکەی هۆشداری دەدات
حەمید ڕەزا محەمەدی برای نێرگس محەمەدی هۆشداری دەدات لە خراپی دۆخی تەندروستی خوشکەکەی و دەڵێت: ئێستا تەندروستی مەترسیدارە و بەبەکارهێنانی ئامێری ئۆکسجین هەناسە دەدات.
-

ژنانی ڕۆژنامەنووس، جەخت لە گرنگی بەهێزکردنی ئازادی ڕۆژنامەگەری و پاراستنی ڕۆژنامەنووسان دەکەنەوە
بەشداربووانی کۆڕبەندی ژنانی ڕۆژنامەنووسانی عێراق دەڵێن: ئازادی ڕۆژنامەگەری لە عێراق بەردەوام رووبەرووی ئاستەنگ دەبێتەوە بە هۆی سەروەر نەبوونی ئەو یاسایانەی ڕۆژنامەنووسان دەپارێزن.
-

زۆرینەی کەیسی توندوتیژییە خێزانییەکان لە ئینگلتەرا و وێڵز پشتگوێ دەخرێن
بەپێی ئاماری ئەنجومەنی سەرۆکایەتی پۆلیسی نیشتمانی، لە کۆیی توندوتیژییە خێزانییەکانی پێنج ساڵی ڕابردوو کە لە ئینگلتەراو وێڵز ڕوویانداوە، تەنها ٣٪ـی ڕووداوەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوە و دۆسییەیان بۆ کراوەتەوە.
-

لە بەهارەگەشتی ژنانی گوندی توتمێ لە بناری قەندیل جەخت لە یەکڕیزی و پاراستنی ژینگە دەکرێتەوە
دانیشتوانی گوندی توتمێی سەربە هەرێمی مارەدوو لە بناری قەندیل، بەهارەگەشتێکی فراوانیان ڕێکخست، لەم گەشتەدا کە بە پۆشینی جلوبەرگی ڕەنگاوڕەنگی کوردییەوە بەڕێوەچوو، ژنانی گوندەکە جەختیان لە گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان و یەکڕیزی کردەوە.
-

عەریفە بەکر: دەبێت هاوبەشی و یەکسانی لە دەستووری سووریادا هەبێت
عەریفە بەکر، ئەندامی ئەنجومەنی بەڕێوەبەرایەتی ژنانی سووریا باس لە ڕۆڵی ژنان لە دەستووری سووریا دەکات و دەڵێت: دەبێت ڕۆڵێک بۆ ژنان لە دەستووری سووریا هەبێت.
-

پێشانگایەک بۆ یادی دەنیز چیا لە مەخموور دەکرێتەوە
پیشانگای مۆنالیزا لە کامپی پەنابەرانی مەخموور پێشانگایەکی وێنەیی بۆ یادی دەنیز چیا سازکرد، کە لە کاتی هێرشەکانی سەر گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفیەی شاری حەلەب گیانی لەدەستدا.