ڕۆژانە
-

ئیلهام ئەحمەد زانیاری لەبارەی کۆبوونەوەی دیمەشقەوە بڵاوکردەوە
ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی خۆبەڕێوەبەری زانیاری سەبارەت بە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە کە لە دیمەشق لەگەڵ ئەحمەد شەرع بەڕیوەچوو، هەوڵەکانی یەکگرتن هاوبەش کرد.
-

ئەنجومەنی ژنانی سووریا دەستپێشخەرییەکانی بەهێزکردنی پەناگە لە سوەیدا دەستپێدەکات
شاری سوەیدا شایەتحاڵی دەستپێکردنی زنجیرەیەک سەردانی مەیدانی بوو، کە لەلایەن ئەنجومەنی ژنانی سووریاوە ڕێکخرابوو بۆ پەناگە، ئامانج لەم سەردانانە هەڵسەنگاندنی بارودۆخی ژنانی ئاوارە و دەستنیشانکردنی پێداویستییەکانیان لە ژێر ڕۆشنایی هەلومەرجی سەختی مرۆییدایە.
-

کۆنگرەی ستار: درێژە بە خەباتی خۆمان دەدەین
بەمەبەستی هەڵسەنگاندنی پهێکهایەکانی ئەم دواییە و ئەو پرۆسەیەی کە ڕۆژئاوای کوردستان پێیدا تێدەپەڕێت، کۆنگرە ستار لەگەڵ ژنانی تل تەمر کۆبووەوە و دەڵێتچ تا ئامادەبوونیان لە سووریا بە فەرمی بەردەوام دەبێت لە خەبات و تێکۆشانیان.
-

لە گەملیک بانگەوازی بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان کرا
تەژەئا بە ئامانجی چارەسەرکردنی پرسی کورد و ئازادی فیزیکیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە گەملیک راگەیاندراوێکی داو داوای کرد دەستبەجێ یاسایەکی ڕێکارەکان دروست بکرێت و هەلومەرج بۆ ئازادی فیزیکی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان ئامادە بکرێت.
-

قەدەغەکردنی واژۆکردنی پەرتوکی "الهويات المتمردة" گفتوگۆی ئازادی ڕادەربڕین لە جەزائیردا دروست دەکات
لە هەنگاوێکدا کە کاردانەوەی بەرفراوانی لەناو بازنەکانی کولتووری و مافی مرۆڤدا لێکەوتەوە، دەسەڵاتدارانی جەزائیر بۆنەیەکی واژۆکردنی پەرتووکیان بۆ نووسەر فاتمە ئوسدیک قەدەغە کرد، ئەمەش لاپەڕەیەکی دیکەی بۆ گفتوگۆکانی بەردەوامی ئازادی ڕادەربرین زیاد دەکات.
-

ژنانی پەنابەری ئەفغانی لە ئێران هۆشداری لە دۆخی ناجێگیریان دەدەن
کۆمەڵێک لە ژنان و چالاکوانانی مافی مرۆڤ و ڕۆژنامەنووسانی ئەفغانی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران گرتەیەکی ڤیدیۆیییان بڵاوکردەوە، داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکەن کە بەپەلە چارەسەری دۆخی "ناجێگیر"یان بکەن.
-

دۆسیەی گوڵستان دۆکو تۆڕێکی نهێنی ئاشکرا دەکات... سێ ڕووداوی چارەسەرنەکراو لە دێرسیم
دیارنەمانی گوڵستان دۆکو بە دەستگیرکردنی تۆمەتباری نوێ دەچێتە قۆناغێکی چارەنووسسازەوە، لە کاتێکدا سێ ڕووداوی نهێنی لە دێرسیم پرسیاری بەرچاو دەوروژێنن سەبارەت بەوەی کە بەڕاستی لەو ساڵانەدا چی ڕوویداوە.
-

ئاریفە ئاسڵان: داننەنان بە زمانی کوردی لە تورکیادا ڕێگری لە پڕۆسەی ئاشتی دەکات
لەگەڵ بەردەوامی پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک لە باکووری کوردستان و تورکیا، زمانی کوردی چاوەڕێی ناساندنی فەرمی دەکات بەڵام داننەنان بە زمانەکە ڕێگری لە پرۆسەی ئاشتی دەکات.
-

ڕێکخراوە عەلەوییەکان: لەبیرکردنی هەر کۆمەڵکوژییەک ڕێخۆشکەرە بۆ کۆمەڵکوژیی تر
فەدا و داکب قوربانیانی کۆمەڵکوژیی مەلەتیان بیرهێنایەوەو وتیان: لەبیرکردنی هەر کۆمەڵکوژییەک، ڕێخۆشکەرە بۆ کۆمەڵکوژیی تر. جێهێشتنی هەر تاوانێک بەبێ سزا، ستەم و نادادی قووڵتر دەکاتەوە.
-

"لە دژی ئەم کارانە بوەستن کە خزمەت بە ژنان و کۆمەڵگە ناکەن"
ئەنجومەنی ژنانی پارتی یەکێتی دیموکراتیک "پەیەدە" و کۆنگرەی ستار ڕاگەیاندراوێکیان سەبارەت بە غەزال مەولان بڵاوکردەوە، کە بەهۆی ئەوەی بەشێک لە نەخۆشخانە ئەهلیەکان ڕەتیانکردەوە چارەسەری بکەن. گیانی لەدەستدا.
-

ژنانی کۆبانێ: پڕۆژەی ئازادی ژنان مسۆگەر دەکەین
ژنانی شاری کۆبانێ کاردانەوەیان لە دژی هەڵوێستی حکومەتی کاتی سووریا بەرامبەر بە ژنان دەربڕی وئاماژەیان بەوەکرد کە ئەو چوارچێوەیەی بۆ ژنانی سووریا ئامادە دەکرێت نوێنەرایەتی ئەوان ناکات.
-

ڕێزان شێخ دلێر: ئێمەی پارێزەران مافی شەهید غەزال مەولان وەردەگرینەوە
ڕێزان شێخ دلێر، پارێزەر دەڵێت: بۆ لێکۆڵینەوە لە کەیسی شەهیدبوونی غەزال مەولان، لیژنەیەکی یاسایی بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکاری شەهید بوونی دەکەینەوەو مافی وەردەگرینەوە.
-

یەکەمین ژنی بەڕێوەبەر لە حاجیاوا: گوێ بە کێشەو بەربەستەکان نادەم
پەیمان محەمەد، یەکەم بەڕێوەبەری ژن لە حاجیاوا دەڵێت: دەمەوێت ژنان لە چوارچێوەی ژوورە داخراوەکان بێنە دەرەوە و لە ڕێگەی خوێندنەوەوە خۆیان بسەلمێنن.
-

لیژنەکانی دادپەروەری لە دۆسیەی گوڵستان دۆکو پلانی کارکردنی بەپەلە ڕادەگەیەنن
دوای شەش ساڵ لە دیارنەمانی گوڵستان دۆکو، خوێندکاری زانکۆ لە دێرسیم، دۆسیەکە سەریهەڵدایەوە و لیژنەکانی داد پلانی کارکردنی بەپەلەیان ڕاگەیاند دوای پێشهاتەکانی ئەم دواییەی لێکۆڵینەوەکان و دەرکردنی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ چەند تۆمەتبارێک.
-

سەردانی گۆڕی شەهید غەزال مەولان کرا
بە بەشداری پلاتفۆڕمی نەتەوەیی ژنی کورد لە باشوور، ڕێکخراوی خۆری نەتەوەی کورد، مامۆستا و چالاکوانان، بە دانانی تاجە گوڵینەی ڕێزو وەفا، لەسەر گۆڕەکەی، شەهید غەزال مەولان بەبیرهێندرایەوە.
-

گۆڤاری "رؤية المرأة" یەکەم ژمارەی لە قاهیرە بڵاوکردەوە
ژمارەی یەکەمی گۆڤاری "رؤية المرأة" بڵاوکرایەوە، کە یەکەم گۆڤارە تایبەتە بە خستنەڕووی ڕوانگەی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ڕوانگەی فێمینیست و زانستی هاوچەرخەوە.
-

ڕێکخراوەکانی گەنجان هێرشەکانی ئێرانیان بۆ سەر باشووری کوردستان شەرمەزار کرد
ڕێکخراوەکانی گەنجان بە پێشەنگایەتی ڕێکخراوی گەنجانی ئەندەنوسیا لە ڕاگەیاندراوێکدا هێرشەکانی ئەم دواییەی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر کامپەکانی نیشتەجێبوونی بنەماڵەکان و بارەگای حزبە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەرێمی کوردستان شەرمەزار کرد.
-

سێ ژنی کورد لە خانەقین توانییان پلەی دادوەر بەدەستبهێنن
بۆ یەکەمجار لە مێژووی شاری خانەقیندا، سێ ژنی پارێزەر و یاساناسی نیشتەجێی شارەکە کە کوردن توانییان پلەی دادوەر بەدەستبهێنن.
-

ژنانی ڕۆژنامەنووس لە ئەفغانستان وردە وردە دەردەکرێن
نەفیسە سەبا، ڕۆژنامەنووسی ئەفغانی دەڵێت: ئەو سنووردارکردن و سەرکوتانەی تاڵیبان سەپاندویەتی، بووەتە هۆی کەمبوونەوەی بەرچاوی بوونی ژنان لە میدیاکاندا، کە داهاتوویان لەم بوارەدا بەشێوەیەکی ڕاستەقینە خستووەتە مەترسییەوە.
-

لە ماوەی دوو ساڵدا زیاتر لە ٣٨ هەزار ژن لە غەززە کوژراون
نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند، لە نێوان مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٥ زیاتر لە ٣٨ هەزار ژن لە غەززە کوژراون و بە تێکڕا ڕۆژانە لانیکەم ٤٧ ژن و کچ دەکوژرێن.