ڕۆژانە
-

لە بەغدا ژنێک کوژرا و چوار کەسیش بریندار بوون
بەهۆی کێشەی خێزانی لە بەغدادی پایتەختی عێراق ژنێک کوژرا و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون.
-

ئەنجومەنی سەرتاسەری هاوڵاتیانی باشووری بانگەوزی ڕێپێوان بۆ ڕۆژئاوای کوردستان دەکات
ئەنجومەنی سەرتاسەری هاوڵاتیانی باشوور بۆ پشتیوانی سەفەربەری و بەرخۆدانی شەڕڤانان لە ڕاگەیاندراوێکدا بانگەوازی ڕێپێوان بەرەو ڕۆژئاوای کوردستان دەکات و کاتژمێر ١:٠٠ ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ کۆدەبنەوە.
-

یەکێتی ئەوروپا داوای پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی و ڕاگرتنی دەستبەجێی سەرجەم هێرشەکان لە سووریا دەکات
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا داوای ڕاگرتنی دەستبەجێ و هەمەلایەنەی هەموو چالاکییە سەربازییەکانی سووریای کرد، جەختیشی لەسەر گرنگی پابەندبوون بە ئاگربەستی ئەم دواییە وەک هەنگاوێکی چارەنووسساز بۆ ڕێگریکردن لە تێکچوونی زیاتری دۆخەکە کرد.
-

ژنانی تل تەمر: ئێمە خەبات بۆ ئازادی و یەکسانی دەکەین
ژنانی تل تەمر لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا وەڵامی ئەو هێرشانەیان دایەوە کە لەلایەن جیهادییەکانی هەتەشەو چەتەکانی تورکیاوە بۆ سەر ناوچەکە دەستیپێکرد و پشتیوانی خۆیان بۆ هەسەدە دووپاتکردەوەو ڕایانگەیاند کە هێرشەکان بۆ سەر پڕۆژە دیموکراتیەکەیان تێکدەشکێنرێن.
-

ژنانی کۆبانی وەڵامی بانگەوازی سەفەربەری دەدەنەوە و بەردەوامی خەباتی خۆیان دووپات دەکەنەوە
دانیشتووانی کۆبانی لە وەڵامی بانگەوازی سەفەربەری ڕژانە سەر شەقامەکان و پشتیوانی خۆیان بۆ هەسەدە و یەپەژە لە بەرگریکردن لە بوون و کەرامەتی خۆیان دووپاتکردەوە.
-

گەل لە سلێمانییەوە بۆ پشتیوانی بەرخۆدان بەرەو ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێکەوتن
سەدان گەنج لە باشووری کوردستانەوە بەشداری بانگەوازی سەفەربەری بوون و بەڕێکەوتن بۆ بەرخۆدانی ڕۆژئاوا.
-

پاژک: دەبێت هەمووان هێز بە بەرخۆدانی ڕۆژئاوا ببەخشن
پاژک ڕایگەیاند، ڕۆژئاوا بەرخۆدان دەکات، شکۆ و بوونی خۆی دەپارێزێت و ڕادەست نابێت، هەروەها بانگەوازی لە هەموو مرۆڤایەتی کرد کە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بپارێزن و وتی: دەبێت هەموو ژنان و گەنجان بە هەموو جۆرە چالاکییەک هێز بدەنە بەرخۆدانەکە.
-

کەژەکە: ببنە ئەڵقەیەکی ئاگر لە دەوری ڕۆژئاوا
کۆردیناسیۆنی کەژەکە بە وتنی “ڕۆژئاوا بۆ ژنانی جیهان قەڵای ئازادییە” و “وڵاتی مرۆڤایەتی گەورەیە” دژی ئەو تاریکییەی دەسەپێندرێت بانگەوازی ببنە ئەڵقەی ئاگر لە دەوری ڕۆژئاوای کرد.
-

لە سلێمانی، هەولێر، کۆیەو ڕانیەو کەلار بۆ پشتیوانی ڕۆژئاوای کوردستان خۆپیشاندانە
سەدان کەس لە هەولێرو سلێمانی و کۆیەو ڕانیەو کەلار پشتیوانی لە بەرخۆدانی ڕۆژئاوا دژی چەتەکانی هەتەشەو دەوڵەتی تورک دەکەن و بێدەنگی ئەمریکا لە ئاستی هێرشەکان شەرمەزار دەکەن
-

گەلی باشووری دەچێتە ڕۆژئاوای کوردستان
ئەنجومەنی سەرتاسەریی هاوڵاتییانی باشوور بانگەوازی ڕێپێوانی فراوان بەرەو ڕۆژئاوا دەکات و داوا لە گەل و هەموو حزبەکان دەکەن بە شێوەیەکی فراوان بەشداری و پشتیوانی ڕێپێوانەکە بکەن.
-

دانیشتووانی حەسەکە گەڕەکەکەیان دەپارێزن
دانیشتووانی شاری حەسەکە ڕایانگەیاندووە کە گەڕەکەکەیان لە بەرامبەر ئەو هێرشانەی کە لە زۆر شوێن دەستیان پێکردووە دەپاریزن.
-

فۆزا یوسف: بڕیاری بەرخۆدانمان دا
فۆزا یوسف ، ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی پارتی یەکێتی دیموکراتیک لەبارەی هێرش و کۆمەڵکوژییەکانی چەتەکانی جۆلانییەوە ڕایگەیاند، “حکومەتی کاتیی سووریا ڕادەستبوونی تەواوەتی لە ئێمە دەوێت و هیچ شتێک پەسەند ناکات هەر بۆیە ئێمە بڕیاری بەرخۆدانمان دا.
-

دانیشتووانی مەخموور پشتگیری لە بانگەوازی خۆبەڕێوەبەری بۆ سەفەربەری دەکەن
لە کامپی پەنابەرانی مەخموور ڕاگەیەندراوێک بۆ پشتیوانی لە بانگەوازی خۆبەڕێوەبەری بۆ سەفەربەری درا و داوای لە گەلی کورد کرد یەکڕیزییەکی بەهێز لە دژی هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا پێکبهێنێت.
-

جیهادیەکانی هەتەشە ناوەندی مانگی سووری کوردیان لە ئەریشە تاڵان کرد و سووتاندیان
جیهادییەکانی هەتەشە لە ناوەندی مانگی سووری کورد لە شاری ئەریشە لە گوندەکانی باشووری حەسەکە کەرەستەی پزیشکی و لۆجستییان دزی و تاڵانیان کردو ناوەندەکەیان سووتاند.
-

فۆزا یوسف: داوا لە هێزە کوردییەکان دەکەین سەفەربەری ڕابگەیەنن
فۆزا یوسف، ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی پەیەدە، داوای لە هێزە کوردستانییەکان کرد سەفەربەریی گشتی ڕابگەیەنن و جەختی کردەوە کە گەلی ڕۆژئاوا لەبەردەم مەترسییەکی گەورەی قڕکردن و کۆمەڵکوژیدایە.
-

لە سلێمانی دژی کۆمەڵکوژی و هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوای کوردستان گردبوونەوەیەکی فراوان ئەنجامدرا
هاوڵاتیانی شاری سلێمانی و چین و توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگە، لە دژی پلانە نێودەوڵەتییەکانی دەوڵەتانی داگیرکەر بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان، بە دروشمە جیاوازەکان ڕژانە سەر شەقام و گردبوونەوەیەکی فراوانیان ئەنجامدا.
-

ناسنامەی ٢٣ ژنی کوژرا و دەستبەسەرکراوی خۆپیشاندانەکان ئاشکرا کرا
ڕژێمی ئێران دەیان ساڵە، لە چەوساندنەوە و بەئامانجگرتنی ژنانی کورد و ئێران بەردەوامە، بە مەبەستی سەرکوتکردنی دەنگیان و لەو چوارچێوەیەشدا، ناسنامەی ١٨ ژنی کوژراو و دەستبەسەرکردنی پێنج ژن ئاشکرا کرا.
-

دەسەڵاتدارانی ئێران چالاکوانێکی مافی ژنانیان دەستگیر کرد
دەسەڵاتدارانی ئێران شیما غوشی، پارێزەر و چالاکوانی مافی ژنانyan لە ماڵەکەی خۆیda دەستگیرکرد، تۆمەتی دەستگیرکردنەکەیان ئاشکرا نەکردووە.
-

لیژنەی کۆچبەرانی سەرێکانی بانگەوازێکی بەپەلە بۆ ڕزگارکردنی هەزاران خێزانی کۆچبەر لە جزیرە دەرکرد
لیژنەی کۆچبەرانی سەرێکانی بانگەوازێکی بڵاوکردەوە و داوای لە خەڵک و ڕێکخراوە مرۆییەکان کرد بەرپرسیارێتی خۆیان بەرامبەر بە هەزاران خێزانی کۆچبەری ڕەققە و تەبقا و حەلەب هەڵبگرن کە لە هێرشەکانی جیهادییەکانی هەتەشە بەرەو ناوچەی جزیرە کۆچیانکرد.
-

کۆچکردنی زۆرەملێ ئامرازێکی ستەمکارییە کە بۆ شکاندنی ئیرادەی گەل بەکاردێت
بۆردوومانی چڕ و پەرەسەندنی سەربازی بەردەوام و کۆچکردنی زۆرەملێ لە ژێر تەقەدا بووەتە هۆی ئەوەی هەزاران خێزان لەوان ژن و منداڵ و بەتەمەنەکان، جارێکی دیکە ماڵ و گەڕەکەکانیان بەجێبهێڵن.