ڕۆژانە
-

دەیان ژن لە زیندانی وەکیل ئاباد لە مەشهەد لە ژێر بارودۆخێکی نامرۆڤانەدان
نیگەرانییەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان زیاتر دەبن، ئەمەش دوای ئەوەی ڕاپۆرتە نوێیەکان دەستبەسەرکردنی دەیان ژن لە زیندانی وەکیل ئاباد لە مەشهەد لە ژێر بارودۆخێکی نامرۆڤانەدا پێناسە دەکەن.
-

ڕاپۆرتێکی نوێ زیادبوونی ڕێژەی کوشتنی ژن لە باکووری کوردستان و تورکیا لە ماوەی مانگی نیساندا ئاشکرا دەکات
داتاکانی ئەم دواییەی ژن نیوز ئاشکرای دەکەن کە توندوتیژی ڕەگەزی دژی ژنان لە باکووری کوردستان و تورکیا بەردەوامە و لە مانگی نیساندا ٢٥ ژن و منداڵێک کوژراون.
-

فلۆرا سامدانی هاوڵاتی بەهایی لە یەزد دەستبەسەر کرا
لە ئێران فشارەکان بۆ سەر هاوڵاتیانی بەهایی بەردەوامن و باس لەوە کرا کە فلۆرا سەمدانی هاووڵاتی بەهایی کە لە شاری یەزد نیشتەجێیە لە ئەنجامی هەڵکوتانە سەر ماڵەکان دەستبەسەر کراوە.
-

ڕێکخراوی ڕووناک بۆ وەستاندنی سزای لەسێدارەدان بانگەوازی کرد
ڕێکخراوی فیدراسیۆنی ژنانی ڕۆژهەڵات "ڕووناک" بانگەوازی لە ڕێکخراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتی و هێزە سیاسییەکان کرد، پێکەوە کاربکەن بۆ وەستاندنی سزای لەسێدارەدان و ئازادکردنی زیندانیان و پاراستنی مافەکانی ژنان.
-

پەیامی هاوپشتی لە یەکێتی ژنانی ئەرمەنستان بۆ یەپەژە نێردرا
ئاناهید قەسەبیان، ڕێکخەری یەکێتی ژنانی ئەرمەنستان پەیامێکی هاودەنگی بۆ یەپەژە نارد و پشتیوانی خۆی بۆ خەباتی ژنان لە دژی کاریگەرییەکانی شەڕ و توندوتیژی دووپاتکردەوە، هەروەها ستایشی ڕۆڵی ژنانی شەڕڤانی لە بەرگریکردن لە کۆمەڵگە کرد.
-

-

سۆنگۆڵ گولەر: ئەوەی ڕوودەدات تاوانی تاکەکەسی نییە بەڵکو سیستمێکی توندوتیژی تاکڕەوانەیە
سۆنگۆڵ گولەر، ئەندامی لیژنەی ژنۆلۆژی لە کامپی مەخمور، زیادبوونی فرەوانی دەستدرێژی و هێرشەکان کە ژنان و منداڵان دەکەنە ئامانج، دووپاتکردەوە و دەڵێت: هەڵخەڵەتاندن و لێپرسینەوەنەکردنی دەسەڵات، ڕێگا بۆ هەڵوەشاندنەوەی کۆمەڵگە خۆش دەکات.
-

پارێزەرێکی لوبنانی: دەبێت ستاتۆ و ناسنامەی یەپەژە پارێزراو بێت
فەرەح عەبدوڵا، پارێزەر و چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ لە لوبنان ڕایگەیاند، پشتگوێخستنی ڕۆڵی یەپەژە لە هەر چارەسەرێکی سیاسیی لە سووریادا، پێشێلکردنی مافەکانی ژنانە و دەبێت ستاتۆ و ناسنامەی سەربەخۆی یەپەژە وەک ڕێکخستنێکی ژنان پارێزراو بێت.
-

زیندانیکردنی دوو پەرلەمانتاری ئۆپۆزسیۆن لە مۆریتانیا کاردانەوەی بەرفراوان لەسەر ئازادییەکان بەدوای خۆیدا دەهێنێت
مۆریتانیا شایەتحاڵی کاردانەوەی سیاسی بەرفراوانە لەدوای سزادانی چوار ساڵ زیندانی بەسەر دوو پەرلەمانتاری ئۆپۆزسیۆن، تۆمەتبارکران بە بڵاوکردنەوەی لێدوانێک کە بە هێرشبەرانە دادەنرێت بۆ سیمبولە نەتەوەییەکان و هاندانی ڕق و کینە.
-

"زمانی کوردی دەبێت لە سووریا زمانی دووەم بێت"
مامۆستا حەنان بەکر مامۆستای زمانی کوردی و هوندیرین عیسا، خوێندکاری کشتوکاڵی زانکۆی ڕۆژئاوای کوردستان ڕایانگەیاند، زمان بوونی هەموو نەتەوەیەک، هەموو هاوڵاتییەکی جیهان خاوەن زمان و ناسنامەن، ئێمە وەک گەلی کورد خاوەن ناسنامەو زمانین.
-

"تا ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ تێدەکۆشین"
گەلی مەخموور نزیکەی سێ ساڵە بە ئیرادەیەکی بەهێزەوە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین و ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ئێشکگریدان، چالاکوانان بە باوەڕێکی زۆرەوە بەشداری ناڕەزایەتییەکە دەکەن و لەگەڵ گروپی ١٩٨ بەردەوامە.
-

کژار: دەستکەوتەکانی یەپەژە بە دەستکەوتی هەموو ژنانی کورد و ئازادیخواز لە جیهاندا دەبینین
کژار بە راگەیاندراوێک پشتگیری بۆ یەپەژە دەربڕی و ڕایگەیاند، کاتێک ناوچەکانمان لەلایەن داعشەوە داگیرکران و تیرۆر بەسەر گەلاندا سەپێندرا، یەپەژە لە بەرامبەر ئەو بەرخۆدانەدا وەستا و لە هەلومەرجی سەختدا شەڕی کرد.
-

لە زیندانی ئیڤین حەوت ژن سزا دران
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران بڵاویکردەوە، حەوت زیندانیی سیاسیی ژن لە زیندانی ئیڤین بۆ سێ هەفتە سزا دران، هاوکات ئەو ژنانە ئامادەیی خۆیان نیشانداوە بۆ بەردەوامبوون لە هەڵمەتی”سێشەممەکانی نا بۆ لەسێدارە.
-

لە ماوەی یەک هەفتەدا سێ ژن لە تونس کوژران
کوژرانی ژنێک بە چەقۆ لەلایەن هاوژینەکەیەوە لە تونس، خەڵکی تووشی شۆک کردووە، ئەمەش لەکاتێکدایە کە هەواڵەکان دەڵێن: توندوتیژی دووبارە بەرامبەر زیانبەرکەوتووەکە دەکرێت. ئەم ڕووداوە سێیەمین کوشتنی ژنێکە لە ماوەی یەک هەفتەدا.
-

دایکانی ئاشتی ڕۆژهەڵات: بۆ مافی ژیان یەکبگرن
دایکانی ئاشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کاردانەوەیان بەرامبەر بە لەسێدارەدانی زیندانیانی سیاسی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەربڕی و داوای پشتیوانی نەتەوەیی و نێودەوڵەتی بوون، پژاکیش پشتگیری لەو بانگەوازە کرد.
-

تەڤگەری ئاپۆیی: دەبێت ستاتۆی ڕێبەر ئاپۆ دیاری بکرێت و هەنگاوی یاسایی بنرێت
بەڕێوەبەریی تەڤگەری ئاپۆیی ڕاگەیاند، لەو ئاستەی کە کەس چاوەڕوانی نەدەکرد ئەوەی پێویست بوو بۆ پرۆسەکە کردمان، ئیتر ئێستا بۆ ئەوەی پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک بگاتە ئەنجام، دەبێت پێگەی ڕێبەر ئاپۆ دیاری بکرێت و هەنگاوی یاسایی بنرێت.
-

چیرۆکی هەوارو مەمە وشکەکەی کرا بە فلیمی ئەنیمەیشن
چیرۆکی هەوارو مەمە وشکەکەی کرا بە فلیمی ئەنیمەیشن، سیمین خالید، سەرپەرشتیاری فلیمەکە دەڵێت: ئەوەی لەم کارەدا گرنگە، ئەوەیە کە چیرۆکی میلەتێک نەبێتە قوربانیی لەبیرچوون. چونکە هەر چیرۆکێک کە دۆکۆمێنت نەکرێت، هەڕەشەی لەناوچوونی لەگەڵ خۆی دەهێنێت.
-

دەرسیمی ٨٩ ساڵ لەمەوبەر لە وێنەکانی ئەلیف دا
نووسینی: موژگان خالیس لە تورکیەوە: نەجیبە قەرەداغی
-

ژنانی گەنج: ڕۆڵ و ئەرکی یەپەژە دەبێت لە یەکگرتندا بێت
ژنانی گەنج لە پەیەدە پشتیوانی خۆیان دەڕبری بۆ ئەو هەڵمەتەی کە بۆ یەپەژە دەستیپێکردووەو دەڵێن: یەپەژە هێزی هەموو ژنێکە، دەبێت ڕۆڵ و ئەرکی یەپەژە لە یەکگرتن بێت.
-

ڕێکخراوی سەربەخۆی ژنان: ژنانیش مافیان هەیە چەکدار بن و بە چەک بەرگری لە کەرامەتی خۆیان و کۆمەڵگە بکەن
ڕێکخراوی سەربەخۆی ژنان بەشداری هەڵمەتی پاڵپشتی لە یەپەژە دەکات و لە راگەیاندراوێکدا ئاماژە بەوەدەکات، ژنانیش هەر وەکو پیاوان مافیان هەیە چەکدار بن و بە چەک بەرگری لە حورمەت و کەرامەتی خۆیان و کۆمەڵگە بکەن،