سەرەڕای ڕێککەوتنەکان ڕێگای گەڕانەوە بۆ کۆچبەران پڕە لە مەترسی
گەڕانەوەی هاوڵاتیانی کۆچبەر لە چەند ناوچەیەک کە بڕگەیەکی سەرەکییە لە ڕێککەوتنی ٢٩ی کانوونی دووەمی نێوان قەسەدە و حکومەتی کاتی سووریا، بە هۆی بێدەسەڵاتی دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی لە کشانەوە بەردەوامە لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان.
سۆرگوڵ شێخۆ
تل تەمر-هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر سەرێکانی لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ زیاتر لە ٧٠ هەزار هاوڵاتی مەدەنی کۆچیانکردووە، لە کاتێکدا تورکیا و چەتەکانی بەرەو شارۆچکەکانی تل تەمر و زڕگان پێشڕەوییان دەکرد، دەیان گوند کەوتنە ناو هێڵی ئاگرەکەوە، لەو کاتەوە تا ساڵی ٢٠٢٥ کە ماوەی شەش ساڵ بوو، گوندەکانی سەر هێڵی پێشەوە ڕۆژانە بە بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و چەکی قورس ڕووبەڕووی هێرشی زەمینی و ئاسمانی بوون.
زەوییە کشتوکاڵییەکان بەبێ چاندن بەجێهێڵران، کێڵگەکانیش سووتێنران بەهۆی تۆپبارانەکانەوە، زۆرێک لە تەقەمەنی نەتەقینەوە لە گوندەکان و لەسەر زەوییە کشتوکاڵییەکان مانەوە و مەترسییەکی بەرچاویان لەسەر ژیانی هاوڵاتیانی مەدەنی دروستکردووە.
یەکێک لە بڕگە سەرەکییەکانی ڕێککەوتنی ٢٩ی کانوونی دووەمی نێوان قەسەدە و حکومەتی کاتی سووریا، مسۆگەری گەڕانەوەی سەرجەم ئاوارەکانە بۆ شارۆچکە و گوندەکانیان، لەگەڵ ئەوەی حکومەتی کاتی پارێزگارییان بۆ دابین دەکات. ئەمەش سەرێکانی گرێ سپی و عەفرین دەگرێتەوە.

گوڵیخان سۆفی، سەرۆکی ئەنجومەنی شارۆچکەی تل تەمر، جەختی لە گرنگی دابینکردنی ئاسایش بۆ گەڕانەوەی هاوڵاتیانی کۆچبەر کردەوە بۆ سەر زەوییەکانیان، وتی: رێگای نێوان تل تامر و سەرێکانی کراوەتەوە، بەڵام بەهۆی نەبوونی ئاسایش، هاوڵاتیانی مەدەنی ناتوانن بگەڕێنەوە، هەروەها رێگاکە و دەوروبەری مینڕێژکراوە، هاوڵاتیان ناتوانن بەکاریبهێنن، بۆیە بۆ دڵنیابوون لە گەڕانەوەی پارێزراو، کۆبوونەوەیەک لەگەڵ لیژنەی کاروباری کۆچبەران ئەنجامدرا، لە ئەنجامدا دوو لیژنە لە تل تەمر و زڕگان پێکهێنرا، لیژنەی تل تەمر چاودێری بارودۆخی ٦٠ گوند دەکات کە ٢٤ گوندیان دەکەونە بەرەکانی پێشەوە و ٣٦ گوندیش داگیرکراوە، لیژنەکە لێکۆڵینەوەیەکی ئاماری لەسەر گەڕانەوەی هاوڵاتیانی مەدەنی ئەنجامدا، بەڵام تا ئێستا ڕاپۆرتی کۆتایی دەرنەکردووە. خێزانەکان جۆش و خرۆشێکی زۆر نیشان دەدەن و ناوەکانیان تۆمار دەکەن بۆ گەڕانەوە.
مەترسییەکانی گەڕانەوە و بەرپرسیارێتیەکانی حکومەتی کاتی
تیشکی خستە سەر ئەو مەترسیانەی کە ڕووبەڕووی کۆچبەران دەبنەوە لە کاتی گەڕانەوەیان، هەروەها ئەو بەرپرسیارێتیانەی کە لە ئەستۆی حکومەتی کاتیدایە، وتی: یەکێک لە بەربەست و مەترسییە هەرە دیارەکان کە ڕێگری لە گەڕانەوەی کۆچبەران دەکات، بەردەوامی بوونی داگیرکاری تورکیا و چەتەکانیەتی، کە مەترسی لەسەر ژیانیان دروست دەکات، دەستەبەرکردنی پارێزراوی کۆچبەران لە کاتی گەڕانەوەیاندا لە ئەرکەکانی حکومەتی کاتیدایە،چنابێت کۆچبەران لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ سەر ماڵ و خاکەکانیان ڕووبەڕووی هیچ ئاستەنگێک ببنەوە، نابێت هیچ داگیرکراوێکیش هەبێت کە لە ماڵەکانیاندا، ئەمانەش داواکارییەکانیانن و ئێمە هەوڵدەدەین لە ڕێگەی میدیاوە بیانگەیەنینە دەسەڵاتە پەیوەندیدارەکان.
پاککردنەوەی مین لە گرنگترین مەرجەکانە بۆ گەڕانەوە
گولیخان سۆفی باسی لە کارەکانی ئەو لیژنەیە کرد کە بۆ چارەسەرکردنی ئەو پرسە پێکهێنراوە وتی: خێزانەکان ناوی خۆیان تۆمار دەکەن بۆ گەڕانەوە، هەروەها زیانەکانی سەر ماڵ و موڵکەکانیان بەڵگەی لەسەرە، سەبارەت بە دابینکردنی هاوکاری بۆ کۆچبەران لە ماڵ و موڵکەکانیان، ئەمە دەکەوێتە ژێر بەرپرسیارێتی ڕێکخراوە مرۆییە نێودەوڵەتییەکان. زۆر گرنگە گروپی ئەندازیاری بچنە گوندەکان بۆ لابردنی ئەو کانانەی کە لەلایەن تورکیا و چەتەکانیان چێندراون لە ڕێگا و گوندەکاندا، بۆ ئەوەی دانیشتووان بتوانن بە پارێزراوی بگەڕێنەوە و گوندەکانیان ئاوەدان بکەنەوە.
گولیخان سۆفی جەختی لە داواکاری کشانەوەی دەوڵەتی تورکیا و بنکە سەربازییەکانی لە سەرێکانی کردەوە و ڕایگەیاند، بوونی داگیرکەری تورکیا و بنکە سەربازییەکانی لە سەرێکانی و گوندەکانی، مەترسی لەسەر بوون و ناسنامە دروست دەکات، بەتایبەتی بۆ گەلی کورد و هاوڵاتیانی کۆچبەرکە دەگەڕێنەوە.
هێواشی هەنگاوەکانی حکومەت
تیشکی خستە سەر ئازارەکانی ئەو کۆچبەرانەی کە لە کامپەکاندا دەژین، داوای خێراکردنی گەڕانەوەیانی کرد، وتیشی: رێکخراوە مرۆییەکان هاوکارییەکانیان بۆ کۆچبەرانی ناو کامپەکان ڕاگرتووە، ئەمەش ئازارەکانیان گەورەتر دەکات، لەکاتێکدا بڕیارە باس لە گەڕانەوەیان بکرێت، ئەو هەنگاوانەی دەگیرێنەبەر زۆر خاو و ڕۆتینیین، بۆیە دەبێت قەسەدە و حکومەتی کاتی هەوڵەکانی گەڕانەوە خێراتر بکەن، کۆچبەران چاوەڕێی گەڕانەوەی پارێزراون، و دوای گەڕانەوەیان، سێ کامپی ”سەرێکانی، وەشۆکانی، نەورۆز” چۆڵ دەکرێن.
گوڵیخان سۆفی وتی: گەڕانەوەی کۆچبەران لە ئەنجامی سەرکەوتنی هەوڵە دیپلۆماسییە بەردەوامەکانی خۆبەڕێوبەرییە، هەروەهائەوەی ئێستا کۆچبەران دەتوانن بە پارێزراوی بگەڕێنەوە بۆ شارە داگیرکراوەکانیان، کە بێ گومان سەرکەوتنێکە بۆ خەباتی خۆبەڕێوەبەری دەبێت هەمووان ئەم ڕاستیە ببینن و دانیان پێدا بنێن، ئەو هەوڵانەی کە دراون بێ بایەخ نەبوون، خۆبەڕێوەبەری بەڵێنیدا کە واز نەهێنێت هاوڵاتیانی کۆچبەر و لە هەلومەرجێکی پارێزراودا گەڕانەوەیان مسۆگەر بکات.