ڕۆژانە
-

یەرەئە: بەئامانجگرتنی ڕۆژنامەنووسان هەوڵێکە بۆ ئاڵۆزکردنی ڕاستییەکان و پاساوهێنانەوە بۆ پێشێلکارییەکان
لەگەڵ زیادبوونی هێرشەکان بۆ سەر ڕۆژنامەنووسان و هاوڵاتیانی مەدەنی لە حەلەب، یەرەئە دەڵێت: هەڵمەتە میدیاییە چەواشەکارەکان کە هەوڵی شێواندنی ڕاستییەکان و پێچەوانەکردنەوەیانە، هەوڵێکە بۆ ئاڵۆزکردنی ڕاستییەکان و پاساوهێنانەوە بۆ پێشێلکارییەکان.
-

تۆڵهەڵدان جودی: هەزاران چەتە نەیانتوانی ئیرادەی گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە بشکێنن
فەرمادداری بەرخۆدان لە گەڕەکی ئەشرەفیە و شێخ مەقسودی شاری حەلەبی سووریا ڕایگەیاند، کە داستانی بەرخۆدان یەکێکە لە شەڕە توندەکان و ئاماژەترینە بۆ ئیرادەی گەل، سەرەڕای کەمی سەرچاوەکانیان، پاشەکشەیان نەکرد، بەڵکو بە ئیرادەیەکی نەگۆڕ شەڕیان کرد.
-

ئاڤێستا دڵشاد دووەمی ئاسیایی بەدەستهێنا
لەناو هەشت یاریزاندا، لە پاڵەوانێتی کیشوەری ئاسیا لە ئیمارات ئاڤێستا دڵشاد، کە ژنێکی کوردی خاوەن پێداویستی تایبەتە توانی پلەی دووەم بە دەستبهێنێت.
-

بانگەوازی پێنی کورد بۆ ئازادییخوازان: دەنگتان بەرز بکەنەوە لە دژی ئەم دڕندەییە
ناوەندی پێنی کورد لەبارەی هێرشەکانی سەر حەلەب و ڕۆژئاوای کوردستان ڕایگەیاند، ئەگەر دوێنێ ڕژێمی بەعس بە ناوی “ناسیۆنالیزمی عەرەبی” کوردانی دەچەوساندەوە، ئەمڕۆ خۆیان بە “ئۆپۆزسیۆن” دەناسێنن، کارەساتێکی گەورەتر دەخوڵقێنن و “جیهاد” دژی کورد ڕادەگەیەنن.
-

نووسەر کنێر عەبدوڵا لەسەر هێرشی شێخ مەقسودو ئەشرەفیە ڕەخنە لە نەتەوەیەکگرتووەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەگرێت
نووسەر کنێر عەبدولا لەسەر هێرشی شێخ مەقسودو ئەشرەفیە ڕەخنە لە نەتەوەیەکگرتووەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەگرێت و دەڵێت: ئەمڕۆ لەهەموو کات زیاتر لەبەردەم بەرپرسیارێیتیەکی مێژوویدان بەرامبەر بە گەلی کورد و ژنانی کورد.
-

ئەنجومەنی عشتار لە دژی مەزهەر خۆراسانی کە بێڕێزی بە شەڕڤانێکی ژن کرد ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە
ئەنجومەنی عشتاری کامپی پەنابەرانی مەخموور ڕاگەیاندراوێکی دژ بە مەلا مەزهەر خۆراسانی بلاوکردەوە کە بێڕێزی بە شەڕڤانێکی ژن کرد کەلە هێرشی سەر شێخ مەقسودو ئەشرەفیە شەهید بوو دواتر جیهادییەکانی هەتەشە تەرمەکەیان لە باڵەخانەوە فڕێدایە خوارەوە.
-

بەهۆی پیشێلکاری دژی ژنان غەدیر بەرەکانی، لە زیندانی ناوەندی شاری سەنعا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
لە ڕووداوێکی دیکەدا کە ڕەنگدانەوەی ڕادەی پێشێلکارییەکانی ناو زیندانەکانی حوسییەکانە، غەدیر بەرەکانی، لە زیندانی ناوەندی شاری سەنعا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا، ئەم ڕووداوە زیاد بوو بۆ زنجیرە پێشێلکارییە بەردەوامەکانی دژی ژنان.
-

مامۆستایەکی کورد دەربارەی هیرشەکانی سەر شێخ مەقسودو ئەشرەفیە نامەیەک ئاڕاستەی دۆناڵد ترەمپ دەکات
مامۆستا شیرین دڕەیی لە نامەیەکدا کە ئاڕاستەی دۆناڵد ترەمپی، سەرۆکی ئەمریکای کردووە دەڵێت: بە کشانەوەی پاراستن و ڕێگەدان بە دوژمنەکانمان بۆ هێرشکردنە سەرمان، تۆ تەنها سیاسەتێکت نەگۆڕی، بەڵکو بەڵێنێکت شکاند.
-

ئاماری سەرسوڕهێنەری کوژراوان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێڕان ئاشکرا کرا
میدیا نێودەوڵەتی و فارسییەکان ئامارێکی سەرسوڕهێنەریان لەسەر کوژرانی خۆپیشاندەران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بڵاوکردەوە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە پچڕانی ئینتەرنێت بەردەوامە.
-

نیکۆلا ئەشرەف شاڵی: خۆبەڕێوبەرییەکەی رۆژئاوا مەترسیی لەسەر نییەو ئایندەش هەر بۆ ئەوانە
نیکۆلا ئەشرەف شاڵی، چاودێری سیاسی دەڵێت: خۆبەڕێوبەرییەکەی رۆژئاوا مەترسیی لەسەر نییەو ئایندەش هەر بۆ ئەوانە، جارێکی تر جەخت دەکەمەوە، ئایندە بۆ ڕۆژئاوای کوردستانە.
-

ژنانی کۆبانێ: بێدەنگ نابین و ناهێڵین کەس دەست لە بەهاکانمان بدات
ژنانی شاری کۆبانێ هەڵوێستی خۆیان سەبارەت بە هێرشەکانی سەر گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەب و بێڕێزی بەرامبەر بە تەرمی شەڕڤانانی ژن لە شێخ مەقسود و ئەشرەفییە دەربڕی، سوێندی تۆڵەسەندنەوەیان خوارد و وتیان: ناهێڵین کەس دەست لە بەهاکانمان بدات.
-

لە نەخۆشخانەوە بۆ کۆچکردن... کۆرپەیەک زیانلێکەوتووی دەستدرێژیەکانی شێخ مەقسود
ئەو پێشێلکاریانەی کە لەلایەن جیهادیەکانی هەتەشە و چەتەکانی تورکیا لە کاتی هێرشی ئەم دواییەی بۆ سەر گەڕەکی شێخ مەقسود ئەنجامدرا، لە ئەنجامدا کۆرپەیەک گیانی لەدەستدا دوای ئەزموونکردنێکی کورت کە لە نەخۆشخانەیەکەوە دەستیپێکرد.
-

شێخ مەقسودو ئەشرەفیە؛ قەڵای بەرخۆدان لەژێر گەمارۆی بێدەنگیی جیهاندا
سەروین جەلال، بەڕێوەبەری ئەنجومەنی ژن لە قەندیل و لاڤان حەمەدەمین، هاوسەرۆکی شارەوانی بناری قەندیل دەڵێن: سەرەڕای ئەوەی ژنان و منداڵان و گەنجان دەکرێنە قوربانیی ئەم سیاسەتە قێزەونە، بەڵام ڕۆژئاوا ئیرادەی پۆڵایینی خۆی بەدەستەوە نادات.
-

لە شێخ مەقسوودەوە ٤٩ خێزان و ١١٥ بریندار گەیشتنە کامپی تەبقا
٤٩ خێزانی خەڵکی گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە و ١١٥ بریندار، کە زۆربەیان هاووڵاتیی مەدەنین، گەیشتوونەتە کامپی تێکۆشین لە تەبقا.
-

دایکانی ئاشتی لە ئەنقەرە هاواریان کرد: ئەم چەتانە بۆ تورکیاش دەبنە بەڵا
دایکانی ئاشتی کە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر هێرشەکانی سەر گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە چوونەتە ئەنقەرە، ڕایانگەیاند، کە چەتەکانی هەتەشە بەردەوامی چەتەکانی داعشن و ئەو چەتانە لە داهاتوودا دەبنە بەڵایەک بۆ تورکیا.
-

''کۆمەڵکوژییەکانی گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە تاوانی جەنگ و جینۆسایدی سیستماتیک پێکدەهێنێت''
ئەنجومەنی ژنانی''پەیەدە'' کۆمەڵکوژییەکانی گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفیەی شاری حەلەبی شەرمەزار کرد و هۆشداریی دا لە مەترسیی بێدەنگی نێودەوڵەتی و جەختی لەوە کردەوە، کە ئەوەی دەگوزەرێت تاوانی جەنگ و جینۆسایدی سیستماتیک پێکدەهێنێت.
-

''ئازاری ژنانی ئەفغانی و رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دوو دیوی یەک دراوە''
مێژووی خەبات و خۆڕاگری گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، بە درێژایی دەیان ساڵ چەندین جار دووبارە بووەتەوە، دوای تەڤگەری ''ژن، ژیان، ئازادی''، ئازارەکان گەیشتووەتە لوتکە، بەتایبەت بۆ ئەو ژنانەی کە خوێنیان لەسەر شەقامەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ڕژاوە.
-

دژی بێڕێزی بە ژنان و شەڕڤانان سکاڵا لەسەر مەلا مەزهەر خۆراسانی تۆمار کرا
دژی بێڕێزیی بە ژنان و شەڕڤانان بەناوی دینەوە، پارێزەران و چالاکوانان و زۆرێک لە ژنانی پێشمەرگە، لەبەردەم دادگای سلێمانی کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیان ئەنجامداو ئاماژەیان بەوەکرد سکاڵایان دژی مەلا مەزهەر خۆراسانی تۆمار کرد.
-

دایکانی ئاشتی: بۆچی جیهان بەرامبەر بە دڕندەییەکانی سەر حەلەب بێدەنگە؟
دایکانی ئاشتی کاردانەوەیان بەرامبەر هێرشەکانی سەر حەلەب دەربڕی و وتیان: کورد لە دژی دڕندەییەکانی داعش شەڕی کرد بەڵام جیهان بێدەنگە بەرامبەر ئەو دڕندەییانەی بەرامبەر بە کورد دەکرێت، داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین لە بەرامبەر ئەم دڕندەییە بێدەنگ نەبن.
-

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ – ژنان: بە ئامانجگرتنی ژنان و فڕێدانی جەستەیان پێشێلکارییەکی ئاشکرای بەها مرۆییەکانە
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ئەو هێرشانەیان شەرمەزارکرد کە جیهادییەکانی هەتەشە بۆ سەر گەڕەکەکانی شاری حەلەب دەستیان پێکرد، ڕایاندگەیاند، فڕێدانی جەستەی شەڕڤانێکی ژن لە باڵەخانەیەکی بەرزەوە پێشێلکردنی ئاشکرای بەها مرۆییەکانە.