ئێران هێرشی کردە سەر هەولێرو سلێمانی بەهۆیەوە نۆ پێشمەرگە شەهید بوون

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەنگی پێنج تەقینەوە لە سلێمانی بیستراو نۆ پێشمەرگەی کۆمەڵە شەهید بوون، هەشت درۆنیش لە ئاسمانی هەولێر تێکشکێندران.

ناوەندی هەواڵ

 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپای پاسداران بە مووشەک هێرشی کردە سەر بارەگایەکی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان لە سنووری پارێزگای سلێمانی، لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا نۆ پێشمەرگەی کۆمەڵەکە شەهید بوون و ژمارەیەکی دیکەشیان بریندار بوون.

 

بۆردوومانەکە لە ناوەندی سەرەکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕان بووە و پێشمەرگەکان کاتێک لە ئەرکدا بوون بە شەش مووشەک هێرش کراوەتە سەریان.

 

 هەر بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە هەشت درۆن هەولێریش بۆردوومان کرا، زیانی گیانی نەبووە و هێرشەکان تێکشکێندراون.