ڕۆژانە
-

لە سلێمانی بە هەڵمەتێک ناساندنی زیاتر بۆ هێلی گەرمی١١٩ کرا
لە سلێمانی هەڵمەتێکی هۆشیاری سەبارەت بە هێڵێکی گەرم بۆ سکاڵاکردن و ئاگادارکردنەوە لە توندوتیژییەکانی سەر ژنان و خێزان بەڕیوەدەچێت، بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی ئەمۆ لەناو بازاڕی سلێمانی بوون بۆ ناسانی هێڵی ١١٩.
-

کۆنگرەی مەخموور: هەڵسەنگاندنی هەمەلایەنە و پلانی کارکردن بۆ دوو ساڵی داهاتوو
کامپی مەخموور بە بەشداری ٤٧٠ نوێنەر چوارەمین کۆنگرەی ئەنجامدا، لە ماوەی پێنج ڕۆژدا لە گفتوگۆی چڕوپڕدا، ئامادەبووان باسیان لە بارودۆخی سیاسی و ڕێکخراوەیی کرد، کۆتایی کۆنگرەکە بە هەڵبژاردنی هاوسەرۆکایەتی نوێ و پەسەندکردنی بڕیارنامە بۆ داهاتوو کۆتایی هات.
-

لە ساڵی ٢٠٢٤ەوە بە سەدان هاوڵاتی مەدەنی بە منداڵ و ژنەوە بەهۆی پاشماوەی جەنگەوە کوژراون
ڕوانگەی سووریی بۆ مافەکانی مرۆڤ، گیانلەدەستدانی سەدان هاوڵاتی مەدەنی لە ساڵی ٢٠٢٤ەوە بەهۆی تەقینەوەی پاشماوەی جەنگەوە بەڵگەدارکردووە، ئەوەش پشتڕاستی دەکاتەوە کە ئەو پاشماوانە بوونەتە هەڕەشەی ڕۆژانە بۆ سەر ژیانی هاوڵاتیانی مەدەنی.
-

فەدا، یەژەکە یەژاد لێدوانەکانی ڕەحمی کۆچیان ئیدانە کردو بانگەوازی بەرز کردنەوەی تێکۆشانیان کرد
فیدراسیۆنی دیموکراتیکی عەلەویان "فەدا" یەکێتی دیموکراتیکی ژنانی عەلەوی "یەژاد" لە وڵامی لێدوانەکانی ڕەحمی کۆچ دژی ژنانی کورد ڕایانگەیاند جیاکاری و ڕەگەزپەرەستی ئیدانە دەکەن و بانگەوازی بەرز کردنەوەی تێکۆشانیان کرد.
-

"پشتیوانی و هۆشیاری کۆمەڵگە بنەمای پاراستنە"
ژنانی شاری حەسەکە پێشوازییان لە کارەکانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ کرد بۆ پتەوکردنی ئاسایش و سەقامگیری و دە:ڵێن: کە ئەمە بە پاڵپشتی هاوڵاتیان مسۆگەر دەبێت، خۆپاراستن ئەرکی هەموو لایەکە.
-

کژار: توندوتیژییەکانی سەر ژنان و منداڵان شەرمەزار دەکەین
کژار ڕووداوی توندوتیژییە پیاوسالارییەکەی سەر دوو کچە منداڵەکەی شاری سنەی شەرمەزا کرد و ڕایگەیاند، هەموو جۆرە توندوتیژیی و دەستدرێژییەک بەرامبەر بە ژنان و منداڵان شەرمەزار دەکەین، کێشەکانی ناو خێزان تەنها کێشەی کەسی نین، بەڵکو کێشەی سیاسی و کۆمەڵایەتیشن.
-

ژنان لە گروپێکی پیادەڕویدا ناوچەکانی هەرێم بەسەر دەکەنەوە
ژنان لە ڕێگەی پیادەڕەوی ناو سروشت، پارێزگاریی لە تەندروستی جەستە و دەروونیان دەکەن و هاوکات وەک دەرفەتێک دەیبینن بۆ ئاڵوگۆڕی بیرۆکە و بەهێزکردنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان.
-

لە سلێمانی پەردە لەسەر پەیکەری ژنە شۆڕشگیرک لادرا
لە سلێمانی مەڕاسیمی پەردەلادان لەسەر پەیکەری ئاگنیتا کلینگ، شۆڕشگێڕ و چالاکوانی مافی مرۆڤی سویدی بەڕێوەچوو.
-

ئەنجومەنی عەشتار وتەکانی ڕەحمی کۆچیان دژی ژنانی کورد شەرمەزار کرد
ئەنجومەنی عشتاری کامپی مەخموور، لە دژی وتەکانی ڕەحمی کۆچ ڕایانگەیاند، لە دژی ئەو ئەقڵیەتە تێکۆشانمان فراوانتر دەبێت و گەورەترین وەڵاممان بۆ ئەم هێرشانە بەرزکردنەوەی ئاستی ڕێکخستنی ژنان و بڵاوکردنەوەی فەلسەفەی ئازادییە.
-

یەرەژە: هێرش بۆ سەر ئاژانسی نوژنها هێرشە بۆ سەر ئازادی ڕۆژنامەگەری
یەکێتی ڕاگەیاندنی ژن "یەرەژە" راگەیاندراوێکی ڕۆژنامەوانی سەبارەت بەو هێرشە ئەلیکترۆنییە بڵاوکردەوە کە شەوی ڕابردوو دژی ئاژانسی نوژنها ڕوویدا. جەختی لەوە کردەوە کە هەمیشە پاڵپشتی دەنگی ڕاستی دەبن.
-

دوو خوشک لە ئێران سزای زیندانیان بەسەردا سەپێندرا
دادگای ئینقلابی تاران سزای پێنج ساڵ زیندانی بەسەر مینا کوچکی و سەمیرە کوچکی کە لە زیندانی ئێڤین ڕاگیراون، سەپاند.
-

لە ئەفغانستان دەیان ژن لەسەر “حیجابی زۆرەملێ” دەستبەسەر کران
لە شەپۆلێکی نوێی توندوتیژیدا دژی ژنان، دەیان ژنی گەنج بە تۆمەتی نەپۆشینی “حیجابی زۆرەملێ” کە تاڵیبان سەپاندوویەتی، دەستبەسەر کران.
-

ژنییوز: لە مانگی ئایار ١٦ ژن کوژراون ٢٥ ژن بە گوماناوی گیانیان لەدەستداوە
بەپێی ئاماری مانگانەی ژننیوز سەبارەت بە کوشتنی ژن لە باکووری کوردستان و تورکیا، لە مانگی ئایاردا ١٦ ژن کوژراون و ٢٥ ژنیش لە بارودۆخێکی گوماناویدا گیانیان لەدەستداوە.
-

لێدوانی ئاژانسەکەمان لەبەرامبەر هێرشەکان: ئێمە لە پەخشداین بێدەنگ نابین
لە بەرامبەر هێرشەکاندا کە چالاکی ڕۆژنامەوانیمان دەکەنە ئامانج، پاشەکشە ناکەین؛ ئێمە بەردەوام دەبین لە دەنگی ڕاستی و ژن و چاپەمەنییەکی ئازاد.
-

کۆڕبەندی داهێنانی یاسایی لە سەردەمی زیرەکی دەستکرددا داهاتووی یاسا لە قاڵب دەداتەوە
کۆڕبەندی ئەفریقا بۆ داهێنانی یاسایی وەک پلاتفۆرمێکی ناوچەیی کاردەکات، قووڵ دەبێتەوە لە کاریگەرییەکانی گۆڕانکاری دیجیتاڵی لەسەر دادپەروەری، ل کە چۆن دیجیتاڵکردن پەیوەندی هاوڵاتیان و خزمەتگوزارییە یاساییەکان لە سەردەمی زیرەکی دەستکردا دابڕێژرێتەوە.
-

پارێزەر: بڕیارەکەی دادگای دەستوری کاردانەوەی لەسەر نەفەقەی بارودۆخی ئابووری ناجێگیر و مافەکانی ژنان هەڵدەگیرسێنێت
سێڤدا چەتینکایا، داکۆکیکاری مافەکانی ژنان دەڵێت: باسکردن لە "نەفەقەی هەمیشەیی" شکست دەهێنێت لە ڕەنگدانەوەی یان ڕاستی یاسایی یان ئەزموونی ژیاوی ئەو ژنانەی کە خۆیان بەبێ کار یان موڵک دەبیننەوە دوای ساڵانێک لە کاری بێ موچەی ناوماڵ.
-

باخچەی شەهید سۆلین وەک یەکەم پارکی تایبەت بە منداڵان لە بناری قەندیل کرایەوە
شارەوانی بناری قەندیل باخچەی شەهید سۆلینی بە ڕووی منداڵانی سنوورەکەدا کردەوە، ئەم پارکە کە یەکەم پڕۆژەی باخچەیە بۆ منداڵان، لە مەراسیمێکدا بە ئامادەبوونی بنەماڵەی شەهید سۆلین و شەهیدان و ژمارەیەک لە هاوڵاتییان کرایەوە.
-

خوێندکارانی زانکۆکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان "بەرهەمهێنانەوەی نایەکسانی" ڕەتدەکەنەوە
ناڕەزایەتی خوێندکاران لە چەند شارێکی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستیپێکردەوە و بە ڕەتکردنەوەی یاسای نوێی وەرگرتنی زانکۆکان و زیادبوونی سەختی تێکڕای نمرەی کۆبوو، خوێندکاران دەڵێن: بڕیارەکانی ئەم دواییە نایەکسانی پەروەردەیی قووڵتر و بەردەوام دەکەن.
-

بۆ هەمووارکردنەوەی یاسای سەرپەرشتیکردن و هەڵوەشاندنەوەی یاسای خێزانی جەعفەری لە بەغدا خۆپیشاندان کرا
دایکانی عێراقی لە بەغدا دژی بڕیارنامەی ٩، خۆپیشاندانیان کرد، چونکە لە تەمەنی حەوت ساڵیدا مافی سەرپەرشتیکردنی منداڵ لە دایک دەسەنێتەوە و ئەمەش بە زیانی منداڵ و پێشێلکاریی مافی دایکان دەزانن.
-

ڕێبەر ئۆجالان داوای هەڵوێستێکی یەکگرتوو و وتووێژی هەمەلایەنە لە نێوان کورددا دەکات
ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ٢٤هەمین ساڵیادی کۆبوونەوەکەدا پەیامێکی ئاراستەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان کرد،یەکێتی دیموکراتیکی کورد لەسەر بنەمای بەڕێوەبردنی جیاوازیەکانە نەک نەهێشتنیان، داوای هەڵوێست و دیالۆگی یەکگرتووی کرد بۆ پاراستنی دەستکەوتەکان