ڕۆژانە
-

زندانییەکی سیاسی لە وەکیل ئاباد مانگرتنی لە خواردن ڕاگەیاند
مەحبووبە شەبانی، یەکێک لە زیندانییەکانی خۆپیشاندانی سەرەتای ئەمساڵی ئێران، لە ناڕەزایەتی بەرامبەر بە بارودۆخی نەگونجاوی زیندانیکردن لە کەرەنتینەی زیندانی وەکیل ئاباد لە مەشهد، مانگرتنی لە خواردن ڕاگەیاند.
-

لە پانێڵی ساڵیادی شەهیدبوونی گوڵستان تاراو هێرۆ بەهادین: دەبێت ژنی ڕۆژنامەنووس پارێزبەندی هەبێت
لە دووەمین ساڵیادی شەهیدانی ڕاگەیندنی ئازاد هێرۆ بەهادین و گوڵستان تارا، بە بەشداری بنەماڵەی شەهیدان و هاوڕێ و هاوکارەکانی، بە دروشمی "بۆ یادی شەهیدانی ڕاگەیاندن، دەبین بەدەنگی ڕاستی و دادپەروەری" پانێڵێک بەڕێوەچوو.
-

بۆ بیرهێنانەوەی گوڵستان و هێرۆ پانێڵی "پاراستنی ژنانی ڕۆژنامەنووس و بەهێزکردنی کۆدەنگی نێوانیان" دەستیپێکرد
بۆ دووەمین ساڵیادی شەهیدبوونی هەردوو ڕۆژنامەنووس گوڵستان تاراو هێرۆ بەهادین پانێلی "پاراستنی ژنانی ڕۆژنامەنووس و بەهێزکردنی کۆدەنگی نێوانیان" لە سلێمانی دەستیپێکرد.
-

یەرەژە گوڵستان و هێرۆ بە بیردەهێنێتەوەو پابەندبوونی خۆی بە پەیامی ڕاگەیاندنی ئازاد دووپات دەکاتەوە
لە ساڵرۆژی دووەمی شەهیدبوونیاندا، یەکێتیی ڕاگەیاندنی ژنان "یەرەژە" ڕۆژنامەنووسان گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادینی بە بیر هێناوەتەوە، دەڵێت: پەیامەکەیان لە گواستنەوەی ڕاستییەکان و گەیاندنی دەنگی ژناندا بە زیندووی دەمێنێتەوە.
-

ئازادکردنی نوریە ئادەت بۆ جاری شەشەم دواخرا
ئازادکردنی نوریە ئادەت لە زیندانی سینجان جارێکی تر دواخرا، بەمەش شەشەم جارە ڕێگری لە ئازادبوونی دەکرێت.
-

چالاکی ئێشکگری مەخموور هەزارو ١٢٩ رۆژە بەردەوامە
ئێشکگری لە کامپی پەنابەرانی مەخموور کە بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیپێکردبوو، لە هەزارو ١٢٩یەمین ڕۆژیدا بە بەشداریی گروپی ٢١٧ بەردەوامە.
-

لەسەدا ٩٤ی دانیشتوانی غەززە پێویستیان بە پەناگە و پێداویستییە سەرەتاییەکان هەیە
ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکدا باس لەوە دەکات کە لەسەدا ٩٤ی دانیشتوانی غەززە پێویستیان بە پەناگە و پێداویستییە سەرەتاییەکان هەیە. بەپێی پەرەسەندنی هەڵسەنگاندنە مرۆییەکان، چوار لە پێنج ماڵ لە پەناگەدا ڕووبەڕووی برسێتییەکی مەترسیدار دەبنەوە.
-

نازنین حوسێن پوور لە پیرانشار دەستبەسەر کرا
نازنین حوسێن پوور دانیشتووی شاری پیرانشار دوای ئەوەی بە بەڕێوەبەرایەتیی ئیتلاعات ڕاپۆرتی دا، دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. خێزانەکەی نیگەرانن، چونکە هیچ زانیارییەک لەسەر بارودۆخەکەی نییە.
-

یەژەکە-ئەڵمانیا لە بەرانبەر بڕیاری دیپۆرتکردنەوەی ژنێکی کورد بۆ تورکیا ناڕەزایەتی نیشان دا
یەژەکە-ئەڵمانیا ناڕەزایەتی خۆی لە بەرانبەر دەستبەسەرکردن و هەوڵی دیپۆرتکردنەوەی زەینەب ئالبۆغا نیشان دا کە ماوەی ٢٢ ساڵە لە ئەڵمانیا دەژی و دەیانەوێت بۆ تورکیا دیپۆرتی بکەنەوە.
-

خەڵکی تونس بە ڕێبەرایەتی ژنان ڕژانە سەر شەقامەکان و ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر ستەم و قەیرانەکان
لە تونس ڕێپێوانێک بە بەشداریی بەهێزی ژنان لە دژی نادادپەروەری و ستەم و تێکچوونی بارودۆخی ژیان بەڕێوەچوو. خۆپیشاندەران داوای ئازادکردنی زیندانیانی سیاسی و چارەسەری قەیرانی ئابوورییان کرد
-

پاولا مایر، چالاکوانی ئەڵمانی: لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە دەستدرێژیی سێکسیم کراوەتەسەر
پاولا مایر، وتی کە دوای سەردانیکردنی بۆ باکووری کوردستان بە مەبەستی پشتگیریکردن لە ڕۆژئاوای کوردستان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە دەستبەسەر کراوە.و لەکاتی ڕاگرتنی لە بەشی کۆچبەراندا، لەلایەن کارمەندێکی ئەو ناوەندەوە رووبەڕووی دەستدرێژی سێکسی بۆتەوە
-

ئیمینا ئۆسێ: ڕێککەوتنی ٢٩ی ژانویە ناتوانێت کۆتایی بە دۆزی کورد و ژنان بهێنێت
ئیمینا ئۆسێ ئەندامی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان لە کۆنگرە ستار ڕایگەیاند کە ڕێککەوتنی ٢٩ی ژانویە کۆتایی بە دۆزی کورد و ژنان ناهێنێت و ئاماژەی بەوەدا کە ڕۆڵی ژنان ستراتیژێکی سەرەکییە لە بنیاتنانی سوریایەکی نوێدا.
-

شارەزایان لە ئێران: تەمەنی داواکاری نەشتەرگەری جوانکاری بۆ ٧ ساڵ دابەزیوە
شارەزایانی نەشتەرگەری جوانکاری لە ئێران دەڵێن بۆ زۆرێک لە ژنان، نەشتەرگەری جوانکاری و دەستێوەردانەکانی جوانکاری لە هەڵبژاردنی کەسییەوە گۆڕاوە بۆ بازنەی فشاری کۆمەڵایەتی، ڕیکلام و خەرجی. شارەزایان دەڵێن ئەم خولە تەنانەت منداڵانی تەمەن حەوت ساڵان دەگرێتەوە.
-

لە سیمپۆزیۆمێکدا لە عێراق تاوتوێی ڕۆڵی ژنان کرا
سەنتەری دێوی بە سیمپۆزیۆمێک تیشکی خستە سەر گرنگی بەشداریی ژنان لە بنیاتنانی ئاشتیدا. پسپۆڕان و چالاکوانان جەختیان لەوە کردەوە کە بەشداریکردنی ژنان لە بڕیارداندا ئاسایش و سەقامگیریی کۆمەڵایەتی بەهێز دەکات.
-

٢٦ ئەکادیمیست وچالاکی سیاسی داوای ڕاگرتنی سێدارەدان دەکەن
ئەکادیمیست و کەسایەتییە سیاسییەکانی سەرانسەری جیهان، نامەیەکیان نووسی و داوای ڕاگرتنی سێدارەدان و سەرکوتکارییەکانیان لە ئێران کرد. لە نامەکەدا سەبارەت بە دەرئەنجامەکانی شەڕ و کردەوەکانی ئەمریکا-ئیسرائیل هۆشداری درا.
-

خەڵاتی چاتام هاوسی ساڵی ٢٠٢٦ بە ژنانی ئەفغانستان دەبەخشرێت
خەڵاتی چاتام هاوس (Chatham House)ی ساڵی ٢٠٢٦، لەسەر بنەمای "وێرەکی و خۆڕاگرییان لە بەرامبەر سەرکوتکردنی سیستماتیکی لەسەر بنەمای ڕەگەزی" بە ژنانی ئەفغانستان بەخشرا.
-

پێشانگایەکی هونەری لە سوەیدا: لە نێوان سەردەمەکانی ڕابردوو و ئێستادا
سەنتەری "اللجين" لە سوەیدا، لە ڕێگەی پێشانگایەکی بەربڵاوەوە کەلەپووری هونەریی نزیکەی هەشت هەزار بەرهەمی منداڵان و خوێندکاران نیشان دەدات؛ بەمەش هەم یادەوەرییەکانی نەوەکانی ڕابردوو زیندوو دەکرێنەوە و هەم گۆڕانکارییەکانی جیهانی منداڵانیش تۆمار دەکرێن.
-

جیلان بەرجەس،لە ۱۲هەمین ساڵیادیدا بەبیر هێنراوە
جیلان بەرجەس،ئەو ژنەی لە فەرمانی ۷٤دا بووە سیمبولی ئیرادەی ژنانی ئێزدی، لە ۱۲هەمین ساڵیادی شەهیدبوونیدا لە "تلعەزەر" بەبیر هێنراوە. لە ڕێوڕەسمی یادکردنەوەکەدا داوا کرا کە ئێسک و پرووسکی جیلان و سەرجەم بێسەروشوێنکراوان لە گۆڕە بەکۆمەڵەکان دەربهێنرێنەوە.
-

ئامینە ئۆسێ: بە پەیمانی ٢٩ی کانوونی دووەم ناتوانن کۆتایی بە دۆزی کورد و ژنان بینن
ئامینە ئۆسێ، ئەندامی پەیوەندییە دپلۆماسییەکانی کۆنگرەی ستار، دەڵێت: پەیمانی ٢٩ی کانوونی دووەم دۆزی کورد و ژنان کۆتایی پێناهێنێت و بەشداریکردنی ژنان لە بونیادنانی سووریای نوێدا ستراتیژێکی سەرەکییە.
-

دەستنەگەیشتن بەخزمەتگوزارییەکان گەندەڵی و نایەکسانی لەنێوان ژن و پیاودا دروست دەکات"
لە هەرێمی کوردستان تادێت قەیرانەکان قوڵتر دەبنەوەو خزمەتگوزاری بەردەست نییە، چالاکوان دڵسۆز زەنگەنە دەڵێت: گەندەڵی لەدابینکردنی خزمەتگوزارییەکاندا کاریگەری لەسەر ژنان و خێزانەکان دروست کردووە.