ڕۆژانە
-

پارێزەرانی باری نائاسایی: لە ئاکامی هێرشێکدا بۆ سەر باشووری کۆردۆفان هەشت مەدەنی کوژران
پارێزەرانی باری نائاسایی : لە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەواندا بۆ سەر ناوچەی ئوم شەڕو لە باکووری کۆردۆفان، هەشت هاووڵاتیی مەدەنی کوژراون و دەیان کەسی دیکەش بریندار بوون. هەروەها ئۆتۆمبێلی مەدەنییەکان تێکشکێنراون و هەوڵی ڕزگارکردنی بریندارەکان درا.
-

تۆمارکردنی زیاتر لە ٢٢٥ پێشێلکاریی سێکسی دژی ژنان لە کامپێکی دارفور
لە سوودان، ناوچەکانی جەنگ شایەتی زیادبوونی بەرچاوی پێشێلکارییەکانن بەرامبەر ژنان. گرووپی "ژنان بۆ ئاشتی و ئاسایش" زیاتر لە ٢٢٥ حاڵەتی توندوتیژیی سێکسییان لە کامپێکی هەرێمی دارفور بەبەڵگە کردووە.
-

لە لێکۆڵینەوەی گوڵستان دۆکودا ١٠ گومانلێکراو دەستگیرکران
ئاکین گۆرلەک، وەزیری داد، ڕایگەیاند، کە لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەی ونبوونی گوڵستان دۆکودا ١٠ گومانلێکراو دەستگیرکراون و ئەنجامی نوێی گرنگ وەکو تۆمارە نوێیەکان، ڤیدیۆی کامێراکان و گومانی "دروستکردنی بەڵگە" گەیشتوونەتە دەست دەسەڵاتداران.
-

چاودێری مافەکانی مرۆڤ پێشێلکارییەکی سێکسی بەرامبەر بە ژنێکی گەنج لە خەرتوم بەگەڵگە دەكات
بەگوێرەی بەڵگەنامەکانی چاودێری مافەکانی مرۆڤی کەناڵی جزیرە، ژنێکی گەنجی تەمەن ١٨ ساڵ لە خەرتوم، لە کاتی گەڕانەوەی لە شوێنی کارەکەی لەگەڵ دایکیدا، بە دەمانچە دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەر.
-

پلاتفۆرمی یەکێتیی نەتەوەیی ژنانی کورد لە ئەوروپا پەیامی سەرەخۆشی بۆ شەهیدان بڵاوکردەوە
پلاتفۆرمی یەکێتیی نەتەوەیی ژنانی کورد لە ئەوروپا پەیامی سەرەخۆشی بۆ شەهیدانی ئازادیی کوردستان بڵاوکردەوە.
-

ئایشەگوڵ دۆغان: لە دەروازەی قۆناغی سەقامگیریداین لە تورکیا
ئایشەگوڵ دۆغان، وتەبێژی دەم پارتی ڕایگەیاند کە تورکیا و کوردستان لە دەروازەی پەڕینەوەیە لە شەڕەوە بەرەو قۆناغی سەقامگیری و ئاشتی کۆمەڵایەتیی و جەختی لە ڕۆڵگێڕی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ پرۆسەکە کردەوە.
-

دایکێکی یەمەنی و کچەکەی لە قاهیرە کوژران
کوشتنێک کە لە قاهیرەی پایتەختی میسر ڕوویدا نیگەرانییەکی زۆری لێکەوتەوە، ژنێکی یەمەنی و کچەکەی کە بۆ چارەسەری پزیشکی چووبوونە میسر و ماوەیەکی زۆر بوو هیچ هەواڵێکیان نەبوو، بە مردوویی دۆزرانەوە.
-

سزای لەسێدارەدان و زیندانی کردنی ژنان لە ئێران زیادی کردووە
دەزگای دادوەریی ڕژێمی ئێران سزای قورسی وەک لەسێدارەدان و زیندانی کردنی درێژخایەنی بەسەر ژنان، پێکهاتە ئایینییەکان و دەستبەسەرکراوانی خۆپێشاندانەکاندا سەپاندووە و ئەوەش نیگەرانی نێودەوڵەتی لێکەوتووەتەوە.
-

ئێشکگری مەخموور لەگەل گروپی ٢١٨ بەردەوامە
ئێشکگری لە کامپی پەنابەرانی مەخموورکە بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیپێکردبوو، لە هەزارو ١٣٥ هەمین ڕۆژیدا بە دەستپێکردنی گروپی ٢١٨٨ بە ئیرادەیەکی بەهێزەوە بەردەوامە.
-

دادەی وێنەکان؛ هانە سامان و ئەرشیفکردنی ڕووی کۆنی سلێمانی
لەناو بازاڕو کۆڵانە کۆنەکانی سلێمانی، ژنێکی گەنج بە کامێراکەی دەگەڕێت؛ وێنەی منداڵان، بەتەمەنەکان، شوێنە کۆنەکانی شار دەگرێت و هەوڵ دەدات بەشێک لە یادەوەرییەکانی شار بۆ نەوەی داهاتوو بپارێزێت.
-

لەیلا حەسەنی سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچوو
کۆمیتەی ئازادی زیندانییانی سیاسیی بڵاوی کردەوە، ژنێک کە بەشداریی لە خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەی گەلانی ئێرانی کردووە، لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا.
-

ئاماری هەژاری لە ئێران قەدەغە کراو بەدخۆراکی منداڵان و هەڵاوسان قووڵتر دەبێتەوە
لە کاتێکدا حکومەتی ئێران بڵاوکردنەوەی ئاماری هەژاری لەژێر 'قەدەغەکردنی ئەمنیەتی'دا دەشارێتەوە، داتا فەرمییەکان دەریدەخەن کە سەدان هەزار منداڵ ڕووبەڕووی بەدخۆراکی بوونەتەوە و توانای کڕینی خێزانەکان زۆر دابەزیوە.
-

کۆنگرەی ستار: ئێستا قۆناغێکی مێژوویی بەڕێوەدەچێت
کۆنگرەی ستار یادی گەریلا شەهیدبووەکانی هەپەگەو یەژا ستاری کردەوەو ڕاگەیاند، لەسەر بەردەوامیدان بە ڕێبازی شەهیدان و بەهێزکردنی هاوکاریی نێوان پارچەکانی کوردستان بەردەوام دەبن بە ئاڕاستەی بنیادنانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک بە پێشەنگایەتی ژنان.
-

ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان: زیاتر لە ٦٠ کەسی مەدەنی لە هێرشەکانی حوسییەکان کوژراون
ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی نەتەوەکان ئاشکرای کرد، کە هێرشەکانی حوسی بۆ سەر ناوچە دانیشتووانەکانی شاری مەریب، تەعز و مخا، بەهۆی گیان لەدەستدانی زیاتر لە ٦٠ هاوڵاتی مەدەنی و ئاوارەبوون و زیانی بەربڵاوی لێکەوتەوە.
-

یەپەژە لەسەر کۆبوونەوەکانی دیمەشق ڕاگەیاندراوی بڵاوکردەوە
فەرماندەیی گشتیی یەپەژە پەیوەست بە کۆبوونەوەکانی لە دیمەشق ڕایگەیاند، جەخت کرایەوە کە یەپەژە وەک هێزێکی تایبەت و ڕێکخراو دەکرێت لە چوارچێوەی وەزارەتی ناوخۆدا ئەنتێگرە بکرێت و کۆبوونەوەکە بە شێوەیەکی ئەرێنی و بونیادنەرانە بەڕێوەچوو.
-

سەرچاوەیەک: یەپەژە وەک هێزێکی تایبەت لەناو وەزارەتی ناوخۆدا جێگیر دەکرێت
دوێنی کۆبوونەوەی نێوان فەرماندەیی یەپەژەو وەزیری ناوخۆی حکومەتی کاتی سووریا بەڕێوەچوو، بەپێی سەرچاوە تایبەتەکان، یەپەژە وەک یەکەیەکی تایبەت لەناو وەزارەتەکەدا جێگیر دەکرێت و خۆبەڕیوەبەرییەکەی دەپارێزرێت.
-

ڕۆژنامەنووسانی یەمەنی هۆشداری دەدەن لە پەرەسەندنی پێشێلکارییەکان دژی کارمەندانی ڕاگەیاندن
ڕۆژنامەنووسانی یەمەن هۆشداری دەدەن لە پەرەسەندنی پێشێلکارییەکان، دوورکەوتنەوە، بەدواداچوونی ئەمنی و سەرهەڵدانی توندوتیژیی دیجیتاڵی دژی کارمەندانی ڕاگەیاندن، بەهۆی نەبوونی پارێزگاریی پێویست.
-

یەپەژە و وەزارەتی ناوخۆی سووریا گفتوگۆ لەسەر ڕێکخستنەکانی ئەنتیگراسیۆن و بەردەوامی کۆوردیناسیۆن دەکەن
فەرماندەیی گشتی یەپەژە پشتڕاستی کردەوە، کە کۆبوونەوەیەکیان لەگەڵ شاندێکی وەزارەتی ناوخۆی سووریا ئەنجامداوە بۆ گفتوگۆکردنی ئاسایشی وڵات و ئەنتیگراسیۆنی یەکەکان بە هەیکەلی وەزارەت و درێژەدان بە گفتوگۆکانی داهاتوو.
-

پاژک و کەژەکە پرسە و سەرەخۆشییان ئاڕاستەی کەسوکاری شەهیدان کرد
کۆردیناسیۆنی پاژک و کەژەکە پەیامێکی سەرەخۆشیان ئاراستەی خانەوادەی شەهیدانی ئازادیی کوردستان کرد و ڕایانگەیاند، لە سایەی میراتی شەهیدانمانەوە گەیشتووین بەم ڕۆژانە، ئایندەی خۆشمان لەسەر میراتی ئەوان بنیات دەنێین.
-

بەهۆی ئاگرکەوتنە لە دارستانەکانی جەزائیر ١٢ کەس گیانیان لەدەستدا
بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و بای بەهێز ئاگر لە دارستانەکانی ڕۆژهەڵاتی جەزائیر کەوتەوە و تەشەنەی کرد. لانیکەم ١٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٥٤ کەسیش برینداربوون و هەزاران هێکتار زەوی کشتوکاڵیش زیانیان بەرکەوتووە.