بۆ بیرهێنانەوەی گوڵستان و هێرۆ پانێڵی "پاراستنی ژنانی ڕۆژنامەنووس و بەهێزکردنی کۆدەنگی نێوانیان" دەستیپێکرد

بۆ دووەمین ساڵیادی شەهیدبوونی هەردوو ڕۆژنامەنووس گوڵستان تاراو هێرۆ بەهادین پانێلی "پاراستنی ژنانی ڕۆژنامەنووس و بەهێزکردنی کۆدەنگی نێوانیان" لە سلێمانی دەستیپێکرد.

سلێمانی 

 

ئەمڕۆ، لە ڕێکخراوی ئازادبوون لە شاری سلێمانی، لە دووەمین ساڵیادی شەهیدبوونی هەردوو ڕۆژنامەنووس گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین پانێلی "پاراستنی ژنانی ڕۆژنامەنووس و بەهێزکردنی کۆدەنگی نێوانیان" بەڕێودەچوو.

 

هەریەک لە پانێڵستان  پەیمان عیزەدین، پارێزەرو سارا قادر، ڕۆژنامەنووس و مامۆستای زانکۆو سنوور ڕەحمان، ڕۆژنامەنووس لە پانێلەکەدا تیش دەخەنە سەر ڕۆڵی ژنانی ڕۆژنامەنووس لە دەزگا ڕاگەیاندنەکانی باشووری کوردستان، چارەسەر و کێشە و گرفتەکانیان لە ڕووی یاساییەوە.

 

پانێڵەکە بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە ژنانی ڕۆژنامەنووس، بنەماڵەی شەهید هێرۆ بەهادین و هاوڕێ وهەڤالانی هەر دوو ڕۆژنامەنووسی شەهید، دەستی پێکرد.