قەدەغەکردنی چوونە ژوورەوەی خوێندکاران بۆ بەشەناوخۆیی بەهۆی حیجابی زۆرەملێ

بە پێی ئەو هەواڵە بڵاوکراوە، بەرپرسانی بەشەناوخۆیی زانکۆی چەمرانی تاران، بە دژایەتی حیجابی زۆرەملێ، چوونە ژوورەوەی بەشێک لە خوێندکارانیان بۆ بەشەناوخۆیی قەدەغە کردووە.

ناوەندی هەواڵ

 

لە درێژەی سنووردارکردنەکان لە زانکۆکان و چڕکردنەوەی حیجابی زۆرەملێ، ژمارەیەک لە خوێندکارانی زانکۆی تاران بە هۆی دژایەتیکردنیان لەگەڵ ڕێسا زۆرەملێکان، لە چوونە ژوورەوەیان بۆ بەشەناوخۆییەکان قەدەغە کراون.

 

بە پێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، بەرپرسانی ئەمنی بەشەناوخۆیی چەمرانی زانکۆی تاران وێنەی چوونە ژوورەوە و دەرچوونی خوێندکارانیان لەبەردەستە و بە پێی هەواڵەکەش خەریکی کۆکردنەوە و ئامادەکردنی بەڵگەنامەن لە دژی خوێندکارەکان.

 

هەروەها باس لەوە کراوە کە ئاسایشی زانکۆ ناوی خوێندکارانی بە جلوبەرگی ئارەزوومەندانە و تەنانەت لە بەشەناوخۆییەکانیشدا نووسیوە بۆ ئەوەی بتوانن لە قۆناغەکانی داهاتوودا مامەڵەیان لەگەڵدا بکەن و بەردەوام بن لە دژایەتیکردنیان.

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئەنجوومەنی سەندیکای خوێندکاران، ئەو ڕێکارانە لە کاتێکدا دەگیرێنەبەر کە چەندین کێشەی تر هەیە، لەوانە کوالێتی زۆر نزمی خواردنی بەشەناوخۆییەکان، نەبوونی سیستمی ساردکردنەوەی دروست لە باڵەخانەی فایز، دزەکردنی ئاوەڕۆ لە نهۆمەکانی سەرەوە بۆ نهۆمی خوارەوە و ئەگەری داڕمانی سەقفی بینای ٧١، مامەڵە نەکردنێکی دروست لەگەڵ دامەزراوە تەندروستییەکان هەبووە و بەشێکی زۆریان شکاون و سەرەڕای بەدواداچوون بۆ ئەو کێشانە، لەلایەن خوێندکارانەوە لێپرسینەوەیان لەگەڵ کرا و هەڕەشەی هەڵوەشاندنەوەی شوێنی نیشتەجێبوونیان لێکرا.