لە سێ مانگدا لە میسر لانیکەم ٥١ کوشتن و مردنی گوماناوی ژنان تۆمار کراوە

بەپێی زانیارییەکانی نوسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بازرگانیکردن بە مرۆڤ و تاوان و ژنانی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە سێ مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣دا ٥١ ژن لە میسر کوژراون، یان بە گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.

 

ناوەندی هەواڵ

 

لەگەڵ قووڵبوونەوەی نەتەوەپەرستی و ڕەگەزپەرستی لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەهۆی سیاسەتی پیاو- دەوڵەتەوە، کوشتنی ژنان و توندوتیژی دژیان لە زیادبووندایە، ژنان لەلایەن نزیکترین پیاوەکانیانەوە دەکوژرێن بە بیانوی هۆکاری خێزانی و کۆمەڵایەتی.

 

میسر یەکێکە لەو وڵاتانەی کە ڕۆژانە توندوتیژی و کوشتنی تێدا دەکرێت، بەپێی زانیارییەکانی نوسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بازرگانیکردن بە مرۆڤ و تاوان و ژنانی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە چارەکی یەکەمی ساڵی 2023دا ٥١ ژن لە میسر کوژراون یان بە گوماناوی گیانیان لەدەستداوە، لەو ژنانە 92.1٪ کوژراون و 7.9٪یان بە شێوەیەکی گوماناوی کوژراون.

 

بەپێی زانیارییەکان، ژنان لەلایەن پیاوە نزیکەکانیانەوە وەک ئەندامانی خێزان، هاوژین، خزم، هاوڕێ، دراوسێ و کەسانی نەناسراو بەهۆی ناکۆکی خێزانی، دەرئەنجامی فاکتەرە ئابوورییەکان، بەدەستهێنانی موڵک، باری ئابووری، لەژێر ناوی شەرەف و لەبەر هۆکارێکی نەزانراو کوژراون.