لە ئەڵمانیا، لە توێژینەوەیەکدا پیاوان دەریدەخەن توندوتیژی بەرامبەر ژنان ئەنجام دەدەن

بەپێی توێژینەوەیەک کە لە ئەڵمانیا ئەنجامدراوە، ٣٦%ی پیاوان ڕازین بە ئەنجامدانی توندوتیژی دژی ژنان، بەپێی زانیارییەکانی پۆلیسی فیدراڵی ئەڵمانیا، لە ساڵی ٢٠٢١دا زیاتر لە ١١٥ هەزار ژن لە خێزانەکانیاندا قوربانی توندوتیژی بوون.

 

 

ناوەندی هەواڵ

 

لێکۆڵینەوەیەکی سەرتاسەری نیشتمانی کە لەلایەن ئاژانسی پلانی نێودەوڵەتی ئەڵمانیاوە دەستیپێکردووە، کە ئاژانسی یارمەتیدانی منداڵانە، لە نێوان ٩ بۆ ٢١ی ئاداردا لەسەر ئینتەرنێت ئەنجام دراوە، تیشک دەخاتە سەر ئاستی توندوتیژی، ڕۆژی سێشەممە زایاری زیاتر لەسەری بڵاودەکرێتەوە، بەڵام بەپێی زانیارییەکانی میدیا، ٣٣%ی ئەو پیاوانەی بەشدارییان لە ڕاپرسییەکەدا کردووە دەڵێن هەندێک جار بیرۆکەی توندوتیژی دژی ژنان قبوڵ دەکەن، ٣٤%ی ئەو پیاوانەی بەشدارییان لە ڕاپرسییەکەدا کردووە جەختیان لەوەکردەوە کە پێشتر توندوتیژییان دژی ژنان ئەنجام داوە.

 

کارستن کاسنەر لە کۆڕبەندی فیدراڵی کە هەڵمەت بۆ یەکسانی ڕەگەزی دەکات ئاماژەی بەوەکردووە، ئەنجامەکان "سەرسوڕمانیان" دروست کردووە، یەک لەسەر سێی ئەو پیاوانەی لە ڕاپرسییەکەدا بەشداربوون توندوتیژی جەستەیی دژ بە ژنان ئەنجام دەدەن و وتی: دەبێت ئەم دۆخە دەستبەجێ بگۆڕدرێت.

 

زیاتر لە ١١٥ هەزار ژن لە خێزانەکانیاندا قوربانی توندوتیژی بوون

بەپێی زانیارییەکانی پۆلیسی فیدراڵی ئەڵمانیا، لە ساڵی ٢٠٢١دا زیاتر لە ١١٥ هەزار ژن لە خێزانەکانیاندا قوربانی توندوتیژی بوون، لە ساڵی ٢٠٢١دا ٣٠١ ژن لەلایەن هاوژینی پێشوویانەوە کوژراون.

 

ساڵی ڕابردوو مارکۆ بۆنشمان، وەزیری داد ڕایگەیاند، گۆڕینی یاسا قورس دەبێت بۆ ئەوەی ئەوانەی توندوتیژی دژ بە ژنان ئەنجام دەدەن زیاتر سزا بدرێن و دابێت ئەو جۆرە کردەوانە شەرمەزار بکرێن، وتیشی: پێویستە توندوتیژی لەسەر بنەمای ڕەگەزی وەک ئەوەی هەیە باس بکرێت.