ژمارەی منداڵانی کارکەر لە تاران لە زیادبووندایە

سەرۆکی لێژنەی تەندروستیی ئەنجوومەنی تاران لە سەروبەندی ڕۆژی جیهانی دژ بە کاری منداڵان، ناسنامەی ٧٠ هەزار منداڵی کرێکار لەم شارەی ڕاگەیاند.

ناوەندی هەواڵ

 

سەرۆکی لێژنەی تەندروستیی ئەنجومەنی تاران ڕایگەیاند کە ژمارەی منداڵانی کارکەر لە ئێران و بە تایبەتی لە شاری تاران ڕۆژ بە ڕۆژ لە زیادبووندایە و وتی: ٧٠ هەزار منداڵی کرێکار لە شەقامەکانی تاران هەیە.

 

سۆدە نەجەفی، ئەندامی شورای شاری تاران ڕایگەیاندووە کە "یەکێک لە کێشەکانی شاری تاران منداڵانی سەر شەقام و کارکەرن کە ڕووبەڕووی دەستدرێژی دەبنەوە"، لە کۆڕبەندی گشتیی مەجلیسدا ئەوەشی وت: تا ئێستا دامەزراوەیەکی تایبەت و فەرمی لەو بوارەدا نەخراوەتە ڕوو.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو منداڵانە بەدەست کێشەی جەستەیی و دەروونییەوە دەناڵێنن، لەلایەکی دیکەشەوە بوونیان لەسەر شەقامەکان کێشە بۆ هاوڵاتیان دروست دەکات.

 

وتیشی: ڕێکخستنی منداڵانی کارکەر لە لایەن دامەزراوەکانی وەک وەزارەتی هاوکاری، کار و چاودێری کۆمەڵایەتی،  وەزارەتی تەندروستی، چارەسەر و پەروەردەی پزیشکی، شارەوانی، ڕێکخراوی خۆشگوزەرانی وڵات و وەزارەتی پەروەردە و دامەزراوەکانی ترەوە دەبێت ئەنجام بدرێت.

 

ناوبراو بە جەختکردنەوە لەسەر زیادبوونی ڕۆژانەی ژمارەی منداڵانی کرێکار، خوازیاری مامەڵەکردن لەگەڵ هاتنی منداڵانی بیانی و مامەڵەکردنی یەکلاکەرەوە لەگەڵ باندەکانی منداڵانی کرێکار لە تاران.

 

منداڵانی کارکەر پێناسە دەکرێن کە منداڵی کارکەر کە بە بەردەوامی و هەمیشەیی دامەزراون، ئەمەش زۆربەی کاتەکان لە چوونە قوتابخانە و ئەزموونی منداڵی بێبەشیان دەکات، هەروەها مەترسی لەسەر تەندروستی دەروونی و جەستەیییان دروست دەکات، کاری منداڵان لەلایەن زۆرێک لە وڵاتان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بە پێشێلکاری دادەنرێت.

 

یەکێک لەو هۆکارانەی کە ژمارەی منداڵان زیاد دەکات پەیوەندی بە باری ئابووری و کۆمەڵایەتی ماڵەکانەوە هەیە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەم پرسە گرنگە، وڵاتان دەتوانن چ ڕێگەچارەیەکیان هەبێت بۆ ڕێگریکردن لەم بابەتە، شوێنێکە بۆ بیرکردنەوە.

 

هەڵاوسانی ئابووری بێ سنوور لە ئێران بووەتە هۆی ئەوەی سەرۆکی بنەماڵەکە خەرجییە سەرەتاییەکان دابین نەکات و لە ئەنجامدا لە منداڵان وەک هاوکاری دارایی سوود وەردەگرن، لە لایەکی تریشەوە سەرەتای داخستنی قوتابخانەکان بە هۆکارێک دادەنرێت بۆ زیادکردنی کارکردنی منداڵان.

 

ئەو منداڵانەی کە هەر لەگەڵ داخستنی قوتابخانە دادەمەزرێنن، هەندێکجار بە بیانووی فێربوونی پیشەیەک و زۆرجاریش بەهۆی پەیداکردنی پارەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی ژمارەی وازهێنانی منداڵان لە خوێندن.