سویسرا: ژنانی ڕۆژنامەنووس مانیان گرتووە بۆ باشترکردنی بارودۆخی کارکردن

ژنانی سویسرا بەهۆی نا یەکسانی لە کارکردن مانیان گرتووە، داوای موچە و کاری شایستە دەکەن، کە بە دووربن لە هەراسانکردنی سێکسی و توندوتیژییەکانی شوێنی کارکردن.

ناوەندی هەواڵ

 

سویسرا ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی حوزەیران مانگرتن ئەنجام دەدات و داوای باشترکردنی بارودۆخی کارکردن بۆ ژنان دەکات، لەوانەش لە کەرتی ڕاگەیاندن.

 

دوای چوار ساڵ لە یەکەم مانگرتنی فێمینیستی نیشتمانی لە ساڵی ٢٠١٩، ژنان هێشتا داوای پاراستنی باشتر دەکەن لە بەرامبەر هەراسانکردن، ژمارەیەکی زیاتری ژنان لە پۆستی بەرپرسیارێتی و ڕۆژنامەگەری دوور لە سێکسیزم و ڕەگەزپەرستی داوا دەکەن.

 

بەشێک لە داواکارییەکانی ژنان بریتییە لە پاراستنی باشتر لە هەراسانکردن، مووچەی یەکسان، ئاشتبوونەوە لە نێوان کار و خێزان و تەندروستی دەروونی، ڕەخساندنی کار بۆ ژنان لە پۆستە بەرپرسیارێتییەکان، سێکسیزم و ڕەگەزپەرستی لە میدیاکاندا بنبڕ بکرێت و گرنگی بە فرەچەشنی ئەو کەسانە بدرێت کە کار دەکەن.

 

ژوورە هەواڵییەکانی سویسرا بێبەری نین لە کولتوری ژنکوژی، ئامارەکان ئەوە دەردەخەن کە ژنانی ڕۆژنامەنووس هێشتا کەمتر لە هاوکارە پیاوەکانیان داهاتیان هەیە، پیاوان بەردەوامن لە بەرپرسیارێتی هەندێک هەواڵ، ژنان هێشتا لە شوێنی کار و مەیدان و ئینتەرنێتدا زیاتر تووشی هەراسانکردن دەبنەوە.

 

فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ڕۆژنامەنووسان IFJ و ئەنجومەنی جێندەر پشتیوانی تەواوی هاوکارە سویسرییەکانیان کردووە، ئەنجومەنی جێندەری IFJ لە بەیاننامەیەکدا کە لە ١٣ی حوزەیران بڵاویکردەوە، نیگەرانی خۆی لە دابەزینی مافەکانی ژنان لە سەرانسەری جیهان دەربڕی و پێویستی بەپەلەی "هەنگاوی کۆنکرێتی بۆ کۆتاییهێنان بە سێکسیزم و ڕەگەزپەرستی" دووپاتکردەوە.

 

فیدراسیۆنی ڕۆژنامەنووسانی ئەوروپا FEJ و گروپی پسپۆڕانی لە بواری جێندەر و فرەچەشنی پشتگیری لە سەندیکاکان و هەموو ڕۆژنامەنووسانی مانگرتوو دەکەن لە خەباتیان بۆ یەکسانی، ئاماژەی بەوەشکردووە، " لە ساڵی ٢٠٢٣دا چیتر ناتوانین نایەکسانی جێندەری لە ژوورەکانی هەواڵدا قبوڵ بکەین، ئێمە لەگەڵ ژنە ڕۆژنامەنووسانی سویسرا دەوەستینەوە بۆ ئەوەی خەبات بۆ مافەکانیان بکەن و بەرەو یەکسانی ڕاستەقینە لە میدیاکاندا پێشبکەون، لە ١٤ی حوزەیران داوا لە هەموو ڕۆژنامەنووسانی ئەوروپی دەکەین کە پشتگیرییەکانیان لە سۆشیال میدیا بۆ هاوکارە سویسرییەکانیان دووپات بکەنەوە."