کەشوهەوا هەڕەشەی لە ناوچوونی شوێنەوارەکانی ڕێگای ئاوریشمی کۆن دەکات

ڕێگەی ئاوریشمی کۆن مێژووەکەی زیاتر لە دوو سەد ساڵە، گۆڕانی کەشوهەوا هەڕەشەی لەناوچوونی دەکات، حکومەتی چینیش بەڵێنی پاراستنی دەدات.

ناوەندی هەواڵ

 

گۆڕانی کەشوهەوا لە باکووری ڕۆژئاوای چین دیوارە دێرینەکانی ناو ئەشکەوتەکان و پەیکەرەکانی ڕێگای ئاوریشم دەخاتە مەترسییەوە، توێژینەوە نوێیەکان دەریانخستووە، گەرمبوونی جیهانی هەڕەشەی لەناوچوونی هەندێک شوێنەوارە مێژووییەکانی وڵاتەکە دەکات.

 

رێگەى ئاوریشم یەکێکە لە کۆنترین رێگە بازرگانییەکان مێژووەکەى دەگەڕێتەوە بۆ دووسەد ساڵ پێش زایین، قەیسەری چین دروستی کرد و جیهانی ڕۆژئاوای بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیا دەبەستەوە، بە درێژایی مێژوو رێگەیەکى سەرەکی بازرگانی بووە.

 

توێژینەوەیەک ئەمڕۆ لەلایەن گرینپیسەوە بڵاوکرایەوە، کارە هونەرییە بوداییەکان لە ئەشکەوتەکانی سەرتاسەری پارێزگای گانسوی وڵاتی چین لەژێر مەترسی لەناوچووندایە، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، شێ، بارانبارینی بەخوڕ.

 

لە ماوەی دوو دەیەی ڕابردوودا پلەکانی گەرما لە گانسو خێراتر لە تێکڕای جیهانی بەرزبوونەتەوە، چڕی بارانبارینی هاوینە بە گشتی زیادیکردووە، واتە ژمارەی ئەو ڕۆژانەی باران دەبارێت کەمیکردووە، بەڵام بەخوڕ دەبارێت.

 

گۆڕانی کەشوهەوا و بەرزبوونەوەی ئاستی شێ زیانی بە ئەشکەوتەکانی مۆگاو گەیاندووە، ئەشکەوتەکان لە لیستی شوێنەوارە مێژووییەکانی یونسکۆ تۆمارکراوە لە دونهوانگ، هەروەها بە هەزار تابلۆی بودا ناسراوە، یونسکۆ ئاماژەی بەوەداوە تابلۆکانی ناو ئەشکەوتەکان بەهایەکی مێژوویان هەیە، سیاسەت، کولتوور، ئایین و ژیانی ڕۆژانەی سەدەکانی ناوەڕاست نیشان دەدەن.

 

ئاستی بە هەڵمبوونی ئاو لە سەرووی ٪ ٦٠ی دەبێتە هۆی دروستبوونی کریستاڵی خوێ لەسەر ڕووی دیواری ئەشکەوتەکان و زیان بە تابلۆکان دەگەیەنێت، توێژینەوەکە دەریخستووە دیوارییەکان مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی چوارەم.

 

تابلۆ و پەیکەرە بوداییەکان لە ئەشکەوتەکان، دەکەونە کۆتایی دیواری گەورەی چین لە دووری ڕۆژئاوای بیابانی گۆبی، تابلۆکان ئاماژە بە ئاڵوگۆڕی کاڵا و بیرۆکەکان دەدەن کە لەسەر ڕێگای ئاوریشمی کۆن ئەنجامدراوە.

 

لە گرۆتۆی پەرستگای جینتا کە زیاتر لە ٣٠٠ ملیمەتر لە ئەشکەوتەکانی مۆگاوەوە دوورە،لە کاتی بارانبارینی بەخوڕ لە مانگی ئابی ساڵی ڕابردوودا ئاستی شێی بەرگەهەوا گەیشتە ٩٣٪ ، لەو کاتەوە درزێک لە ستوونی سەرەکی ناوەڕاستی پەرستاگەکە دروستبووە و لە کاتی بارانبارینی بەخوڕدا ئاو دەچێتە ناوەوە.

 

لەم ساڵانەی دوایی، هۆشیاری گشتی لەبارەی کەشوهەوای توندەوە لە چین بە خێرایی گەشەی کردووە، چونکە لافاوی کوشندە و شەپۆلی گەرمای تۆمارکراو مەترسییەکانی گۆڕانی کەشوهەوایان هێناوەتە ماڵەکانەوە.

 

حکومەتی چین خۆی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکان ئامادەکردووە، بەڵێنی داوە پێش ساڵی ٢٠٣٠ دەردانی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن بکاتەوە، بەڵام چالاکوانانی ژینگەیی هێشتا نیگەرانن لە پێشکەوتنە خاوەکانی پەکین.

 

کاتێک لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢١ بارانبارینی زۆر و لافاو باکووری پارێزگای شانشی گرتەوە، میدیاکانی چین بڵاویانکردەوە، زیاتر لە ١٧٦٣ شوێنی مێژوویی زیانیان بەرکەوتووە.