ناوی "خەیاڵی" بۆ ژنانی بەریتانیا هۆکاری زیادبوونی خۆکوشتنە

ڕاپرسییەکان لە بەریتانیا دەریدەخەن، ئەو ژنە گەنجانەی کە بەدوای خزمەتگوزاری تەندروستی دەروونیدا دەگەڕێن، بە 'دراماتیک-خەیاڵی' ناوزەد دەکرێن، بە شێوەیەکی بەرفراوان پێیان وایە 'زۆر بیردەکەنەوە' یان کێشەی هۆرمۆنیان هەیە.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕاپرسییەکان دەریدەخەن، یەک لەسەر پێنجی ئەو ژنانە گەنجانەی داوای یارمەتییان کردووە بۆ تەندروستی دەروونی، خۆیان دەڵێن لەلایەن کۆمەڵگەوە بە "دراماتیک-خەیاڵی" ناوزەد کراون، هەروەها ٪٢٧ی ئەو کەسانەی لە پێنج ساڵی ڕابردوودا کێشەی تەندروستی دەروونییان دەربڕیوە، بە هەڵە پێیان وتراوە کە ڕەنگە کێشەکەیان هۆرمۆن بێت.

 

بەپێی ڕاپۆرتی ئەم دواییەی ئۆ ئێن ئێس (ئۆفیس بۆ ئاماری نیشتمانی)، ڕێژەی خۆکوشتن لە نێوان ژنانی خوار تەمەنی ٢٥ ساڵ لە بەریتانیا ڕوو لە زیادبوونە و نزیکەی هەر دوو ڕۆژ جارێک تۆمارێک هەبووە، ڕێکخراوە خێرخوازیەکان و چالاکانی تەندروستی دەروونی دەڵێن، یەکێک لە هۆکارەکانی ئەم قەیرانە، ئەوەیە کە چەشنە کۆنەپەرستانەکان سەبارەت بە ژنان دەبێتە هۆی پشتگوێخستنی هەست و نیشانەکانی تەندروستی دەروونییان.

 

ڕاپرسییەکی YouGov کە لەلایەن ڕێکخراوی خێرخوازی خۆپاراستن لە خۆکوژییەوە، بەناوی Campainst Living With Helplessness (Calm)  ئامادە کراوە، پرسیار لە زیاتر لە ٢ هەزار ژن کراوە کە چارەسەری قەیرانەکانی تەندروستی دەروونی وەک هێرشی ترس و دڵەڕاوکێ یان خەمۆکی کراون.

 

لە ڕاپرسییەکەدا دەرکەوتووە، زۆرێک لە ژنان هەستیان بەوە کردووە، کە کێشەکانیان بە جددی وەرناگیرێت کاتێک هەوڵی وەرگرتنی یارمەتی پزیشکی دەدەن، یەک لەسەر سێیان دەڵێن: پرسیاریان لێکرا کە ئایا "زۆر بیردەکەنەوە"، ٪٢٠یان پرسیاریان لێکرا کە ئایا لە ماوەی سوڕی مانگانەدا بوون؟، هەروەها ٪٢٢ی ژنان نیگەرانن لەوەی کە شوێنکەوتنەکانیان بە "سەرنجڕاکێشان" هەژمار بکرێت.

 

سیمۆن گانینگ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای کالم، سەبارەت بە ئامارەکانی خۆکوژی بۆ ژنانی گەنج وتی: "ئەم ئەنجامانە زۆر شۆککەرن، بەڵام وەک بیرخستنەوەیەک کە پێویستە پاراستنی گەنجەکانمان و خۆپاراستن لە خۆکوشتن بخەینە سەرووی لیستی لەپێشێنەکانی نیشتمانەوە".

 

سایمۆن گەنینگ بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کەمپەینی Calm، باسی لەوەکرد، کاتێک ژنانی گەنج گرفتەکانیان دەردەبڕن، زۆرجار هەست و نیشانەکانیان پشتگوێ دەخرێن، بەزۆری بە سۆزدار دادەنرێت، یان دەوترێت کێشەی هۆرمۆنیان هەیە، یان سەرنجی خەڵک ڕادەکێشن، ئەم پێشوەختە تێڕوانینە وێرانکەرانە ژنانی گەنجی بێ بیستن و بێ بەرگری کردووە و ژیانیان کەوتووەتە مەترسییەوە.