بەریتانیا مافی پەنابەری بە پەنابەرانی نایاسایی نادات

پەرلەمانی بەریتانیا یاسای کۆچی نایاسایی پەسەند کرد و هیچ پەنابەرێکی نایاسایی، مافی پەنابەرییان پێنادرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

کەمێک پێش ئێستا پەرلەمانی بەریتانیا بە زۆرینەى دەنگى ئەندامانى یاسای کۆچی نایاسایی پەسەند کرد و بەپێی یاساکە، لەمەودوا هەرکەسێک بە قاچاخ بچێتە ناو خاکی بەریتانیا لە مافی پەنابەرێتی بێبەش دەکرێت و دیپۆرت دەکرێتەوە.

 

ئاژانسی پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەو بارەیەوە بڵاوى کردەوە، ئەو یاسایەی لەلایەن پەرلەمانی بەریتانیاوە تێپەڕێندراوە، لە دژی یاسا نێودەوڵەتییەکانە.

 

هاوکات، ئەمڕۆ دەزگای لوتکە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران بڵاوى کردەوە، پەنابەران لە وڵاتى یۆنان لە دۆخێكی خراپدان و بەپێى بڕیارێکى حکومەتى ئەو وڵاتەش سەرجەم هاوكاریەكانی حكومەت بۆ ئەو پەنابەرانە ڕاگیراون، كە مۆڵەتی مانەوەیان هەیە.