له مەخمور دژی گۆشەگیری چالاکی ئێشکگری دەستیپێکرد

لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور لە دژی گۆشەگیری توندی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان چالاکی ئێشکگری دەستیپێکرد.

 

 

مەخمور- ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ماوەی ٢٤ ساڵە لە زیندانی ئیمراڵی زیندانی کراوەو لە ٢٥ی ئاداری ٢٠٢١ەوە هیچ زانیارییەک دەربارەی بەدەست نەگەیشتووە، داواکارییەکانی چاوپێکەوتنی خێزان و پارێزەران ڕاگیراون یان بەبێ وەڵام جێدەهێڵدرێن بەهۆی سزاکانی "دیسپلین"، لە سەرانسەری کوردستان و دەرەوەی وڵات چالاکی لە بارەی گۆشەگیریی سەر ئیمرالی ئەنجام دەدرێت، لە ٢٠ی تەمموز ڕاگەیەندراوێکی ڕۆژنامەوانی لە کۆمەڵەی خانەوادەی شەهیدانی کامپی پەنابەرانی مەخمور دەستیپێکرد بۆ کۆتایی هێنان بە گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان. ڕۆژی یەکەمی چالاکییەکە لەلایەن ئەندامانی هاوسەرۆکایەتی ئەنجومەنی کەمپەکەوە دەستیپێکرد، پێش خوێندنەوەی بەیاننامەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن دەستیپێکردو نەشاد کارا، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەل قسەی کرد.

 

"هێزه هەژموونیەکان دەیانەوێت کوردستان بەبێ ڕێبەرایەتی بێت"

لە سەرەتای قسەکانیدا نەشاد کارا تیشکی خستە سەر سەدەی لۆزان و وتی: چەند سەدەیەک لەمەوبەر هێزە هەژموونییەکانی جیهان پەیماننامەی لۆزانیان واژۆ کرد بە ئامانجی دابەشکردنی کوردستان بۆ چوار بەش و بەجێهێشتنی کوردەکان بەبێ پێگە، ئەمڕۆ، بۆ هەمان مەبەست، ئەوان دەیانەوێت گەلی کورد ڕووبەڕووی گۆشەگیری ببنەوە و لە سەدەکانی داهاتوودا بەبێ ڕێبەرایەتی بەجێمان بهێڵن، بۆ ماوەی ٢٨ مانگە هیچ زانیارییەک لەسەر ڕێبەر ئاپۆ بەدەست نەگەیشتووە، هێزە هەژموونییەکانی جیهان لەگەڵ هێزە داگیرکەرەکانی کوردستان بۆ چەندین ساڵە دەیانەوێت گەلی کورد بەبێ پێگە بەجێبهێڵن بە سیاسەتەکانی جینۆساید و لەناوبردن و نکۆڵیکردن و گۆشەگیری لە ئیمراڵی.

پێویستە هەموو جۆرە خەبات و بەرخۆدانێک بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ ئەنجام بدەین، ئەمڕۆ لە کامپی مەخمور دەچینە ناو پرۆسەیەکی نوێی چالاکی بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و شکاندنی گۆشەگیریی سەر ئیمرالی ئێمە وەک خەڵکی کامپی شەهید ڕەسیم جودی ئێشکگر دەبین.

بەیاننامەکە بە دروشمی "بژی بەرخۆدانی ئیمراڵی"، "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتایی هات.