ژنێک لە دهۆک کوژرا

ژنێك كە دایكی سێ منداڵە لە دهۆك بە گوللـە كوژرا.

ناوەندی هەواڵ

 

ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەكی زانكۆ لە دهۆك لەسەر شەقام تەقە لە ژنێك كرا و كوژرا، ژنەکە دایكی سێ منداڵە و لە یەكێك لە ماركێتەكانی شاری دهۆک كاردەكات، تا ئێستا ناسنامەکەی بڵاونەکراوەتەوە.

 

 بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دهۆک دەربارەی کوشتنی ئەو ژنە ٣٢ ساڵە بڵاویکردەوە، پاش گەیشتنی تیمەکانیان بۆ شوێنی ڕووداوەکە  لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە، بەڵام تا ئێستا تاوانبارەکە خۆی ڕادەستی پۆلیس نەکردووە.

 

ڕووداوەکانی کوشتنی ژنان لە کاتێکدایە کە ئامارەکانی توندوتیژی ساڵ بە ساڵ ڕوو لە زیادبوونە، ئاماری ڕێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان لە هەرێمی کوردستان دەریخستووە، لە ساڵی ٢٠٢١دا ١٣ هەزار و ٥٨٤ حاڵەتی توندوتیژی تۆمار کراوە و لە ساڵی ٢٠٢٢دا ئەم ڕێژەیە بەرزبووەتەوە بۆ ١٥ هەزار و ٨٩٧.