شاندێک لە شەنگالەوە چوونە بەغدا و کۆبوونەوە

شاندێکی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی-تاژێ و بەڕ‌ێوەبەری خۆسەری شەنگال، سەبارەت بە هێرشەکانی سەر شەنگال و گەڕانەوەی خەڵکە ئاوارەکەی لەگەڵ جێگری گشتی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران، کۆبوونەوە.

شەنگال

 

لە ٣ی ئابی ٢٠١٤ چەتەکانی داعش هێرشیان کردە سەر شەنگال و لە ئەنجامدا هەزاران ئێزدی کوژران و هەزاران کەسیش ئاوارە بوون، ٣٥٠ هەزار شەنگالی کە ژیانی خۆیان لە دەستی داعش ڕزگار کرد، ئاوارەی کامپەکان بوون و کۆچیان کرد، شەنگال لە ١١ی تشرینی دووەمدا بە هاوکاری شەڕڤانانی پەکەکە و یەپەگە و یەپەژە و یەبەشە ئازاد کرا، دواتر نزیکەی ١٧٠ هەزار شەنگالی گەڕانەوە بۆ خاکی خۆیان. بەشێکی ئێزدییەکان لە کامپەکانی باشووری کوردستان ژیانیان بەردەوامن کرد، نزیکەی ٦٠ هەزار ئێزدیش لە کامپەکانی ژێر دەسەلاتی پەدەکەدا دەژیان، ئێستا شەنگال لەسەر بنەمای سیستمی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک بەڕێوەدەچێت.

 

باس لە هێرشەکانی سەر شەنگال و کاریگەرییەکانی ڕێککەوتنی ٩ی تشرینی یەکەم کرا

تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی-تاژێ و بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری دیموکراتیک و دامودەزگاکانی پەیوەندیدار دەستیان بە ئامادەکارییەکان کردووە بۆ گەڕانەوەی خەڵک بۆ زێدی خۆیان، بە چالاکییەکانیان خەڵک لە کۆچبەری ڕزگار دەکەن، لەو چوارچێوەیەدا شاندێک لە تاژێ و بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری دیموکراتیک کە پێکهاتوون لە، سوهام دەخیل، وتەبێژی دیپلۆماسی تاژێ، ریهام حەسەن، هاوسەرۆکی ئیدارەی خۆسەر و ئەمشە شەنگالی، ئەندامی تاژێ لەگەڵ کەریم  نوری، بریکاری گشتی وەزارەتی کۆچبەران لە شاری بەغدا کۆبوونەوە.

 

لە میانی کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی کۆچبەران لە کامپەکانی باشووری کوردستان، دۆخی ئەو خێزانانەی گەڕاونەتەوە شەنگال، سیاسەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر کۆچبەران، کاریگەری ڕێککەوتنی ٩ی تشرینی یەکەمی نێوان پەدەکە- بەغدا- تورکیا لەسەر گەڕانەوەی کۆچبەران، کاریگەری هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا، دۆخی ژنان و منداڵان تاوتوێ کران، هەروەها باس لە ڕۆڵی خۆبەڕێوەبەری لە شەنگال بۆ یارمەتیدانی ئەو کۆچبەرانەی کە گەڕاونەتەوە، کرا.