ڕۆژانە
-

ئامارگی ئوموت: کەس ناتوانێت پێش بە شۆڕشی ”ژن، ژیان، ئازادی” بگرێت
لە چوارەمین ساڵیادی شۆڕشی ”ژن، ژیان، ئازادی” دا، ئامارگی ئوموت جەختی لەوەکردەوە، کە سەرەڕای فشارەکانی ڕژێمی ئێران هێشتا ژنان سەری خۆیان دانانەوێنن و پێویستە پاراستنی و پەروەردە تێکۆشانی خۆیان بەهێزتر بکەن.
-

شەیدا مەعروف: کۆسپە کۆمەڵایەتییەکان ڕێگرن لە ئەرشیفکردنی مێژووی ژنان
لەگەڵ بەردەوامیی باڵادەستیی ڕەگەزی و پەراوێزخرانی ژنانی وەرگێڕ و نووسەر لە هەرێمی کوردستان، ژنان لە ڕێگەی خۆپەروەردەکردن و هەوڵی تاکەکەسییەوە بەردەوامن لە جێگیرکردنی جێپەنجەی خۆیان لە کایەی ڕۆشنبیریدا.
-

شەشەمین ڤێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی دەستیپێکرد
شەشەمین ڤێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی، بە دروشمی " شکۆی مرۆڤ" دەستیپێکردو ماوەی حەوت ڕۆژ بەردەوام دەبێت، لە ۲۲ وڵاتی جیاواز، ۱٠۸ فیلم بۆ پێشبڕکێی فێستیڤاڵەکە هەڵبژێردراون.
-

لە ماوەی سێ ڕۆژدا زیاتر لە ١٨ هەزار کەس لە ڕۆژئاوای یەمەن ئاوارە بوون
کاریگەریی پەرەسەندنی شەڕ و ململانێی سەربازی لە ڕۆژئاوای یەمەن تادێت تەشەنە دەکات و تەنیا لە ماوەی سێ ڕۆژدا نزیکەی ١٨ هەزار و ٥٠٠ کەس ئاوارەبوون. ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ هۆشداری دەدات لە کەمیی پێداویستییە سەرەتاییەکان.
-

کارەساتی لافاوەکەی نیپاڵ: ژمارەی کوژراوان بۆ هەزار و ٣٦٧ کەس بەرزبووەوە
ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی لافاوەوە لە نیپاڵ گیانیان لەدەستداوە گەیشتە هەزار و ٣٦٧ کەس. تا ئێستا پێنج هەزار و ١٣٢ کەس هیچ هەواڵێکیان نەبیستراوە.
-

جێسیکا پێگولا گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی ئەمریکای کراوە و ڕووبەڕووی ئارینا سابالینکا دەبێتەوە
جێسیکا پێگولای ئەمریکی لە پاڵەوانێتی تێنسی سەرزەوی ئەمریکای کراوە لە فلۆشینگ میدۆس بەردەوام بوو، بۆ سێیەم جار لەسەریەک جێگەی خۆی لە قۆناغی پێش کۆتایی مسۆگەر کرد دوای ئەوەی بە سێ کۆمەڵە لە ئیما ناڤارۆی هاونیشتیمانی خۆی بردەوە.
-

جەزائیر مەرجی نوێنەرایەتی ژنان لە لیستی کاندیدەکانی ئەنجومەنی شارەوانی دادەنێت
بەخشینی لیستە هەڵبژاردنەکانی جەزائیر لە مەرجی نوێنەرایەتیی ۳۳٪ی ژنان، جیاوازیی بۆچوونی دروستکردووە؛ بەشێک بە هەنگاوێکی واقیعیانەی دەبینن بۆ بارودۆخی ناوچەکان، و بەشێکی تر بە پاشەکشە لە بەشداری و دەستکەوتەکانی ژنانی دەزانن.
-

مریەم جاگلی: ئەو ئاشتییەی ھەمووان نەگرێتەوە، ناتوانێت ئاشتی بێت
مریەم جاگلی، ئەندامی یەکێتیی ژنانی عەلەویی دیموکراتیک (DAKB)، دەڵێت: عەلەوییەکان لە دەرەوەی ڕێڕەوی ئاشتی نین، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە ئازادیی باوەڕ، ناسنامە، دادپەروەری و یەکسانی ناخی داواکارییەکانیان پێكدەهێنن.
-

لە کەلار ژنێک بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستدا
بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، تەرمی ژنێک لە گەڕەکی شۆڕشی قەزای کەلار بە ناوی (ب. م. خ) کە لەدایکبووی ساڵی ١٩٧٠یە، گەیەنرایە نەخۆشخانەی شەهید هەژار دوای ئەوەی بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستدابوو.
-

شێرپەنجە نابێتە ڕێگر لە بەردەم خوێندنی منداڵانی تووشبوو
یەکەم چالاکی ڕێکخراوی پەریا بۆ پشتگیری منداڵانی تووشبووی شێرپەنجە، بە دابینکردنی پێداویستی قوتابخانە بۆ منداڵان، چالاکییەکی ئەنجامدا.
-

بەرنامەی خوێندنەوە و نووسین لە جەزائیر دەرفەتێک دەدات بە ژنانی نەخوێندەوار
ئامارەکانی خوێندەواری لە جەزائیر ئامادەبوونی بەرچاوی ژنان نیشان دەدەن، کە ژنان لەسەدا ٩١ی سەرجەم خوێندکارانی ناونوسراو پێکدەهێنن، ئەمەش نیشاندەرێکە کە تیشک دەخاتە سەر بۆشایی خوێندن و پێویستی بەردەوامی ژنانی بەتەمەن بۆ پڕکردنەوەی دەرفەتەکانی خوێندن.
-

٩ی ئەیلوول ڕۆژی پاراستنی پەروەردە لە هێرش؛ گەلی کورد لەکوێی پاراستنی پەروەردەدایە؟
هەموو ساڵێک ٩ی ئەیلوول باس لە پاراستنی پەروەردە لە هێرشەکان دەکرێت، بەڵام گەلی کورد دوای ساڵانیک لە جەنگ و ڕووبەڕووی هێرشەکانی سەری، دووبارە رووبەڕووی نەپاراستن دەبێتەوەو وانە کوردییەکان لە هەندێک ناوچە سنووردار دەکرێن.
-

لە زانکۆکانی ئێراندا خویندکاران فێری حیجاب دەکەن
لەگەڵ نزیکبوونەوەی چوارەمین ساڵڕۆژی تیرۆرکردنی ژینا ئەمینی و ڕاپەڕینی "ژن ژیان ئازادی"، ڕاگەیەندرا کە ڕێنمایی نوێ سەبارەت بە باڵاپۆشی بەم زووانە لە زانکۆکانی ئێران دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
-

سێمین کازمی: بەبێ یەکسانی یاسایی، هەڵوەشاندنەوەی مارەیی دەبێتە هۆی ستەمکاری
سێمین کازمی زانای کۆمەڵناسی ڕایگەیاند، سنووردارکردنی سیستمی مارەیی ژنان بە بێ مسۆگەرکردنی یەکسانی یاسایی و سەربەخۆیی ئابووری، دەتوانێت نائەمنیی ئابوورییان لە دوای جیابوونەوە زیاد بکات.
-

سیستەمی تەندروستی سودان لە لێواری داڕماندایە
بەهۆی نەبوونی پارە و شەڕی ناوخۆ لە سودان، کەرتی تەندروستی چووەتە قۆناغێکی مەترسیدارەوە. ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری دەدات کە زۆرێک لە کلینیکەکان دادەخرێن و ملیۆنان کەس ڕووبەڕووی قەیرانێکی گەورە بوونەتەوە.
-

”شۆڕشی ژن ژیان ئازادی سەلماندی کە پێشکەوتن و سەرکەوتن لە بەرامبەر توندترین ڕژێمەکاندا دەبێت”
١٠ ڕێکخراوی مەدەنی و کرێکاری لە ئاستەنگی ساڵیادی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" ڕایانگەیاند کە کوشتنی ژینا ئەمینی ناڕەزایەتییەکی بەربڵاوی دروستکرد، و بەردەوامی سەرکوتکاری و هەژاری هێشتا مەترسی هەڵگیرسانی شەپۆلی نوێی توڕەیی دروست دەکەن.
-

کاروانی دووەمی کۆچبەرانی سەرێکانی بەرەو زێدی خۆیان بەڕێکەوتن
کۆچبەرانی سەرێکانی کە دوای هێرشەکانی ساڵی ٢٠١٩ ناچاربوون ماڵ و زەوی و زارەکانیان بەجێبهێڵن، ئەمڕۆ لە کاروانی دووەمدا بەرەو ٥٥ گوند و ناوچە گوندنشینەکانی سەرێکانییە و زیرگان و تیل تەمیر دوای حەوت ساڵ بەڕێکەوتن.
-

کۆنگرەی ستار: پەروەردە بە زمانی دایک مافێکی گەردوونییە
کۆنگرەی ستار بە ڕاگەیاندراوێک ناڕەزایەتی بەرامبەر بە بڕیارەکانی پەیوەست بە خوێندن بە زمانی کوردی دەربڕی و ئەوەی خستە ڕوو: پەروەردەکردن بە زمانی دایک مافێکی ڕەوا و سەرەتاییە.
-

"شێشەممانی نا بۆ لەسێدارەدان" بە بەشداریی ٦٢ زیندان دەچێتە هەفتەی ١٣٦
زیندانیانی بەشدار لە کەمپینی "سێشەممانی نا بۆ لەسێدارەدان"، وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە بەردەوامیی دەرکردن و جێبەجێکردنی سزاکانی لەسێدارەدان لە ئێران، مانگرتنی خۆیان لە خواردن نوێ کردەوە.
-

ژنانی ئێزدی: ڕێگا نادەین شنگال بێپەناگە و بێ پارێزراوی بمێنێتەوە
ژنانی ئێزدی بڕیارەکەی بەغدا بۆ چەکداماڵینی یەبەشە و یەژەشە ڕەتکردەوە و جەختیان لەوە کردەوە، کە جگە لە منداڵەکانیان کەس نایانپارێزێت و ڕایانگەیاند دەستبەرداری چەکەکانیان نابن.