شێرپەنجە نابێتە ڕێگر لە بەردەم خوێندنی منداڵانی تووشبوو

یەکەم چالاکی ڕێکخراوی پەریا بۆ پشتگیری منداڵانی تووشبووی شێرپەنجە، بە دابینکردنی پێداویستی قوتابخانە بۆ منداڵان، چالاکییەکی ئەنجامدا.

سلێمانی

 

ئەمڕۆ، لە نەخۆشخانەی هیوا، لە شاری سلێمانی، ڕێکخراوی پەریا بۆ پشتگیری منداڵانی تووشبووی شێرپەنجە، وەک یەکەم چالاکی ڕێکخراوەکە، بە ئامادەبوونی بەشێک لە ئەندامەکانی ڕێکخراوی پەریان، لە بەشی منداڵانی نەخۆشخانەی هیوا، بە دابینکردنی پێداویستی خوێندنگە، بۆ منداڵانی خوێندکاری توشبووی شێرپەنجە، بە ئامانجی بەردەوامی و پشتیوانیکردنیان لە خوێندن، چالاکی پێشکەشکردنی پێداویستییەکانی خوێندگەیان ئەنجامدا.

 

 

ژیان سەعید، دەستەی دامەزرێنەرو جێگر لە ڕێکخراوی پەریا بۆ منداڵانی توشبووی شێرپەنجە، وتی: ئامانجمان گەیاندنی مرۆڤدۆستییە لە ڕێکخراوی پەریاوە، بەبێ جیاوازی ڕەگەزی هەوڵەدەین بۆ هاوکاریکردن و دڵخۆشکردنی توشبوانی شێرپەنجە، پشتگیری مادی و مەعنەوی توشبوان دەکەین، بە تایبەت لە ناویاندا منداڵانی توشبوو.

 

وتیشی: وەکوو یەکەمین کاری ڕێکخراوەکەمان بۆ هاوکاری منداڵانی توشبووی شێرپەنجە، کە پێداویستییەکان بۆ منداڵانی خوێندکارە، تەواوی پێداویستی خوێندکارانی بۆ ساڵی نوێیخوێندن تێدا بەردەستە، تا بتوانین لەڕێگەی ئەم پێداویستییە سەرەتایانەوە بە منداڵانی توشبووی شێرپەنجە بڵەین هیچ نەخۆشییەک ناتوانێت ئێوە لە ئامانجەکەتان بوەستێنێت، هەروەها پێداویستی دیکەمان بۆ منداڵانی دیکە کە لەقوتابخانەنین ئامادەیە.