ڕۆژانە
-

ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان: پێویستە دەمودەست ئاژاوەگێڕیی لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕابووەستێت
ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان لە دوایین کۆبوونەوەیدا سەبارەت بە ڕووداوەکانی ڕۆژئاوای کوردستان و دۆخی ئێران، هەڵسەنگاندنی گرنگی کردووە، ڕووداوەکانی ئەمدواییەی ڕۆژئاوای بە هەوڵی ئاژاوەگێڕیی پێناسە کردووە.
-

ئامارا ڕۆژهەڵات: ژن، ژیان، ئازادی بە بیرو فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ پەرەی سەند
ئامارا ڕۆژهەڵات، ئەندامی فەرماندەیی هێزەکانی پاراستنی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان "هەپەژە" ڕایگەیاند، شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی بە پێشەنگایەتی ژنانی کورد و ئێرانی، بووە تەڤگەرێکی جیهانی، سیمبولی ئازادی بۆ ژنان و خۆئاگابوون، پاراستن و ڕێکخستن.
-

پلاتفۆرمی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بانگەوازیی بۆ بەشداریکردن لە مانگرتنی گشتی دەکات
پلاتفۆرمی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ـ ژینا ڕایگەیاند، شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی” کۆتایی پێنەهاتووەو هەتا بەدیهێنانی مافە ڕەواکان بەردەوام دەبێت، داوا لە ئازادیخوازانی کوردستان، ژنان و گەنجانی پێشەنگ دەکەین، کە ڕۆژی ٢٥ـی خەرمانان، بەشداریی لە مانگرتن بکەن.
-

مهاباد شێخ حەمەئەمین: ژنان دەبێت کار لەسەر خۆیان بکەن و خۆیان بناسن
ژنان هەمیشە هەوڵ بۆ پێشەنگ بوون دەدەن و سەرەڕای بەربەستەکان توانیویانە بوێرانە بەشداری پۆستی سیاسی و بڕیاردان بکەن، مهاباد شێخ حەمەئەمین، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای کۆمەلەی پێشمەرگە دێرینەکان دەڵێت: ژنانیش توانای بەشداری و بڕیاردانیان هەیە.
-

زیندانیانی سیاسی کورد لە زیندانەکانی ئێڤین و یەزد دەست دەکەن بە مانگرتن لە خواردن
چوار بەندکراوی سیاسی کورد لە چوارەمین ساڵیادی کوشتنی ژینا ئیمینی و دەستپێکردنی ڕاپەڕینی "ژن ژیان ئازادی" بۆ پشتیوانی لە مانگرتنی گشتی دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کرد.
-

چیرۆکی فۆلکلۆری لە جەزائیر بە شانۆنامەی "جوهای شایستە" زیندوو بووەوە
ئێوارەیەکی ڕۆشنبیری لە پایتەختی جەزائیر بۆ پەرەپێدانی زنجیرە ئەنیمەیشنی "جوهای موهتەشم" بەڕێوەچوو. ژنە هونەرمەندە گەنجەکان لە ڕێگەی شانۆوە جیهانی "جوها"یان بە ژیان هێنا و بە ڕوانگەیەکی مۆدێرن لە میراتی کولتووری نزیکبوونەوە.
-

لە یەمەن ١٨ هەزار خێزان ئاوارە بوون
لە یەمەن بەهۆی زیادبوونی چالاکیی سەربازییەوە هەزاران خێزان ئاوارە بوون و دەیان هاوڵاتی مەدەنیش کوژراون و هەوڵەکانی هاوکاریش بەهۆی نیگەرانییە ئەمنییەکانەوە ڕاگیراون.
-

بەشداربووانی "سێشەممانی نا بۆ لەسێدارەدان": تا ئێستا ئاگری ناڕەزایەتی نەکوژاوەتەوە، بەڵکو وەک "ئاگرێک لە ژێر خۆڵەمێش"دا ماوەتەوە
کەمپەینی "سێشەممانی نا بۆ لەسێدارەدان" لە ١٣٨هەمین هەفتەیدا بە مانگرتنی زیندانییان لە ئێران بەڕێوەچوو، هاوکات لەگەڵ پەرەسەندنی لەسێدارەدانەکان و بەردەوامیی پاڵپشتییە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان بۆ ڕاگرتنی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ.
-

فشار و سزای توند دژ بە زیندانیانی سیاسی و هاووڵاتییان لە ئێران بەردەوامە
سەرکوتی ڕێژیمی ئێران بۆ سەر زیندانیانی سیاسی و هاووڵاتییان بەردەوامە. دایک و کوڕێک حوکمیان بەسەردا سەپێنراوە، زیندانییەکی سیاسیش ڕووبەڕووی بارودۆخی مەترسیدار دەبێتەوە بۆ سەر ژیانی، سێ هاووڵاتی بەهایییش دەستبەسەر کراون.
-

ژنانی یەمەن وۆرکشۆپی "ڕێگاکانی ئاشتی" کۆتایی پێدەهێنن و بەڵێن دەدەن کە نوێنەرایەتی فەرمی بشکێنن
لە شاری تەعز، وۆرکشۆپی کۆتایی پڕۆژەی "سەرکردایەتی ژنان و کاریگەری لەسەر ڕێڕەوەکانی ئاشتی" بە بەشداریی ٣٠ ژنی سەرکردە و نوێنەری کۆمەڵگەی مەدەنی بەڕێوەچوو، بە ئامانجی بەهێزکردنی رۆڵی ژنان لە بڕیاردان و بونیادنانی ئاشتیدا.
-

بێریتان جەمالی تەمەن ١٣ ساڵ دوو مەدالیای پاڵەوانێتیی ئەوروپای لە ئەڵمانیا بەدەستهێنا
یاریزانی کورد بێریتان جەمال حەمەحەسەن تەمەن ١٣ ساڵ لە پاڵەوانێتییەکی نێودەوڵەتیی یارییەکانی مۆی تای و کیک بۆکسینگ لە وڵاتی ئەڵمانیا بەشداری کرد و توانی پلەی یەکەم لە مۆی تای و پلەی دووەم لە کیک بۆکسینگدا بەدەست بهێنێت.
-

لە لێکۆڵینەوەکانی گوڵستان دۆکو چوار تۆمەتباری دیکە دەستگیرکران
سەرۆکی داواکاری گشتی ئەرزروم ئۆپەراسیۆنێکی بۆ سەر ١١ تۆمەتبار بە تۆمەتی "شاردنەوەی بەڵگە" لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەی گوڵستان دۆکو دەستپێکرد و لە ئەنجامدا چوار کەس دەستگیرکرا، بەمەش کۆی گشتیی دەستگیرکراوان گەیشتە ٣٦ کەس.
-

لە ئێران ١٤١ هەزار منداڵ لە قوتابخانە دەرچوون
داتاکانی پەروەردەی ئێران دەرهەق بە ساڵی نوێ نیشانی دەدەن کە بۆشایی پەروەردەیی بەرفراوانتر بووە؛ بە جۆرێک کە نزیکەی ٩٥٠ هەزار خوێندکار وازیان لە خوێندن هێناوە و زیاتر لە ١٤١ هەزار منداڵی تەمەن ٦ بۆ ١١ ساڵیش هەر ناویان تۆمار نەکراوە.
-

دەرچوونی بڕیاری دوورخستنەوە بۆ ١٨ قوتابیی زانکۆی تەکنۆلۆژیای ئەمیرکەبیر
دوو خوێندکار بەهۆی بێڕێزیکردن بە ئاڵا لە ئەنجامی ناڕەزایەتییەکان لە قوتابخانە دەرکران. سێ خوێندکاری دیکەش بەشێوەیەکی کاتی لە خوێندن ڕاگیران. ١٠ خوێندکاری دیکەش بەشێوەیەکی کاتی لە خوێندن ڕاگیران، بەشێکی دیکەشیان دەرکران.
-

لە چوارەمین ساڵڕۆژی شۆڕشدا، مای ساتۆ: دەنگی بەرخۆدانی ژنان بێدەنگ ناکرێت
هاوکات لەگەڵ چوارەمین ساڵڕۆژی سەرهەڵدانی شۆڕشی گلان لە ئێران، مای ساتۆ، ڕاپۆرتدەری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت: گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی شۆڕشێکی بەربڵاوی لە ئێراندا لێکەوتەوە کە نەتەوە و شارە جیاوازەکانی سەرتاسەری وڵات تێیدا بەشداربوون.
-

وریشە مورادی: “ژن، ژیان، ئازادی” بۆ ژیانێکی ئازادە
وریشە مورادی لە چوارەمین ساڵیادی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادیدا: ئەمە تەنیا درووشمێک نییە، بەڵکو پڕۆژەیەکی بەردەوامە بۆ وەرگرتنەوەی ژیان و شکاندنی سیستەمی دەسەڵاتدار.
-

دیپۆرتکردنەوەی پەنابەرانی ئەفغانی لە ئێران و پاکستان بەردەوامە
کۆمیسیۆنی چارەسەری کێشەکانی پەنابەران لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند، کە هەزاران پەنابەری ئەفغانی بە زۆر دیپۆرت کراون و گەڕاونەتەوە ئەو وڵاتەی کە ناچار بوون بەجێی بهێڵن.
-

لە خانەقین ژنێک کوژرا
لە شارۆچکەی خانەقین لە ڕووداوێکی تەقەکردندا، ژنێکی تەمەن ٢٩ ساڵ لە لایەن هاوژینی پێشوویەوە کوژرا، هێزە ئەمنییەکانیش پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕووداوەکە کردەوە.
-

ڕێبەر ئاپۆ: ئامانجم هێنانەدی ئاشتی و بە سیاسییبوونە
شاندی ئیمراڵی کە لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە دوورگەی ئیمرالی دیداریان کرد، ئاماژەیان بەوە کرد کە رێبەر ئۆجەلان باسی لەوە کرد کە پرۆسەی ئاشتی لە قۆناغێکی مێژووییدایە و پێویستە هەنگاوی کردەیی بۆ چارەسەری دیموکراسی بنرێت.
-

زمانی دایک شوناس و مێژووی نەوەکانی داهاتووە
لە بەیاننامەیەکدا کۆنگرە ستار جەختی لەوە کردووەتەوە کە بڕیارەکانی وەزارەتی پەروەردە دژی زمانی کوردی و هێرشکردنە سەر بەهاکانی خەڵک بە هیچ شێوەیەک قبوڵکراو نین. ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەدا کە زمانی دایکی شوناس و مێژووی نەوەکانی داهاتووە.