ڕۆژانە
-

لە تونس ڕێپێوان بۆ پشتیوانی لە چالاکوانانی "فلۆتیلای چەسپاو" و داوای ئازادکردنی دەستگیرکراوەکان بەڕێوەچوو
پایتەختی تونس خۆپیشاندانێکی بەخۆوە بینی کە لەلایەن هەڵمەتی دژ بە سەرکوت و تاوانبارکردنی کاری مەدەنییەوە بانگەوازی بۆ کرابوو، ئەمەش وەک پشتگیرییەک بۆ چالاکوانانی "فلۆتیلای چەسپاو و مافی فەڵەستینی"، تێیدا بەشداربووان دروشمیان بەرزکردەوە.
-

ئەنجامنامەی دیداری ڕاوێژکاریی تاژێ ڕاگەیاندرا
ئەنجامنامەی دیداری ڕاوێژکاریی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی "تاژێ" بڵاوکرایەوە و ڕاگەیاندرا کە تا ڕزگارکردنی تەواوی ژنانی دیلکراوی کۆمەڵگەی ئێزدی و "بە جینۆساید ناساندنی فەرمانی ٧٤ـەمین لە لایەن عێراقەوە، تێکۆشانی تاژێ بەردەوام دەبێت.
-

ئاڤان کەریم: ڕێبەر ئاپۆ وەک دانوستانکاری سەرەکییەو دەبێت ئازاد بکرێت
ڕۆژنامەنووسێک دەڵێت: ڕێبەر ئاپۆ وەک دانوستانکاری سەرەکییەو ڕێبەرایەتیی پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک دەکات، بە بێ ئازادیی جەستەیی ڕێبەرێتی و ئازادکردنی زیندانییان، پرۆسەی ئاشتی سەرکەوتنی هەمیشەیی بەدەست ناهێنێت.
-

ناهید نەفیسی: شێرپەنجەی مەمک لە ئێران زۆر زیادی کردووە
ناهید نەفیسی سەرۆکی کۆمەڵەی نیشتمانی نەشتەرگەری مەمک لە ئێران، سەرنجی بۆ زیادبوونی نەخۆشی شێرپەنجە ڕاکێشا و ڕایگەیاند کە لە زیادبووندایە. نافیسی ڕایگەیاندووە کە پاراستنی کێش و زوو دەستنیشانکردنی لە چارەسەرکردندا زۆر گرنگە.
-

خوێندکارانی خوێندنگەکانی جزیرە دژی سنووردارکردنی زمانی کوردی کاردانەوەیان نیشاندا
خوێندکارانی خوێندنگەکانی شاری قامیشۆ و حەسەکە دژی بڕیاری حکومەتی کاتی کە زمانی کوردی بە سێ وانە سنووردار دەکات، چالاکییەکیان ئەنجام دا و دەڵێن: تا زمانی کوردی نەبێتە زمانی فەرمی دووەم ناچینە قوتابخانە.
-

ڕاپۆرت: لە ماوەی مانگی ئابدا ٨٢ لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لەسێدارەدان
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران ڕایگەیاند کە لە ماوەی مانگی ئابدا ٨٢ حاڵەتی لەسێدارەدان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ڕوویداوە و تەنها ١٠ لەسێدارەدانیان بە فەرمی ڕاگەیاندراوە، بەمەش کۆی ژمارەی لەسێدارەدانەکان لە سەرەتای ئەمساڵەوە دەگاتە ٥٣٢ کەس.
-

تولای حاتەم ئۆغوللاری: کات کاتی چارەسەریی و بونیادنانی ئاشتی ناوخۆییە
تولای حاتەم ئۆغوللاری، هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی جەختی لەوە کردەوە، پێنجەمین کۆنگرەی ئاسایی دەم پارتی قۆناغێکی گرنگە بۆ گۆڕانکاری و وتی: لەم قۆناغەدا کە پرسی کورد چووەتە قۆناغێکی نوێوە، سیاسەت بە میکانیزمەکانی پێشوو بەڕێوە ناچێت.
-

سۆهر: لە سەرەتای مانگی ئەیلوولەوە تا ئێستا ٣٠ کەس لە ڕووداوی جیاوازدا گیانیان لەدەستداوە
ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرای کرد، لە سەرەتای مانگی ئەیلوولەوە تا ئێستا نزیکەی ٣٠ کەس لە ڕووداوە جیاجیاکانی ناوچە جیاجیاکانی سوریا گیانیان لەدەستداوە، لەوانە پێکدادانی هۆزەکان، کوشتن، بۆردومان و گولەی بێسەرپەرشت.
-

مانگی ڕابردوو لە باکووری کوردستان و تورکیا ٢٢ ژن و سێ منداڵ کوژراون
ئاژانسی ژن نیوز بڵاویکردەوە، لە ماوەی تەنها یەک مانگدا، ٢٢ ژن و سێ منداڵ لە باکووری کوردستان و تورکیا کوژراون، هەروەها ١٩ ژن و ٧ منداڵیش بە شێوەیەکی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.
-

خەڵکی تونس بەرامبەر تێکچوونی بارودۆخی ژیان و سەرکوتکردن ناڕەزایەتیان دەربڕی
خۆپیشاندەران لە ڕێگەی کۆبوونەوەیەک کە لەلایەن بزووتنەوەی "نفس"ەوە ڕێکخرابوو، ئیدانەی تێکچوونی بارودۆخی ژیان و پەرەسەندنی سەرکوتکارییان کرد، و داوایان کرد مافی ئاو و کارەبا مسۆگەر بکرێت و ڕاستی گیانلەدەستدانی زیندانیان ئاشکرا بکرێت.
-

بۆ مافی زمانی دایک خوێندکارانی کۆبانێ بایکۆتی خوێندن دەکەن
هەزاران خوێندکاری شاری کۆبانێ لە ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە بڕیارەکانی حکومەت سەبارەت بە زمانی کوردی بایکۆتی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٦-٢٠٢٧یان کرد.
-

فێستیڤاڵی حەسار بەبەشداری زیاتر لە ١٠٠ خاوەنکار بەڕێوەچوو
ماوەی سێ رۆژ یەکەمین فێستیڤالی حەسار لە سەیدسادق بۆ بەرووبومی جوتیاران و خۆماڵی وخواردنی کوردەواری بەڕێوەچوو.
-

”یەپەژە هێزێکی بنەڕەتین بۆ پاراستنی مافی ژنان”
زیلان ئاڤاشین، شەڕڤانی یەپەژە سەبارەت بە پرۆسەی نوێی ئەنتیگراسیۆن رایگەیاند کە مافی ژنان بێ بوونی یەپەژە مسۆگەر نابێت و دەڵیت: یەپەژە هێزێکی بنەڕەتین، پاراستنی مافی ژن دەکات.
-

لە سلێمانییەوە داوای جێبەجێکردنی مافی هیوا بۆ ڕێبەری گەلی کورد دەکرێت
بە بەشداربوونی چالاکوانان و ڕۆژنامەنووسان، کۆمیتەی ئازادی ئۆجالان، بە مەبەستی جێبەجێکردنی مافی هیوا بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، یاداشتێک بۆ ڕای گشتی و دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا خرایەڕوو.
-

گوڵستان تاهیر هونەرمەند و شانۆکاری کورد کۆچی دوایی کرد
گوڵستان تاهیر، هونەرمەند و ئەکتەری شانۆی کورد کە لە ڕووی هونەرییەوە بە گوڵستان سوباری ناسراوە، دوای پیشەیەکی دیار کە لە بواری گۆرانی و شانۆ و نواندندا کاری دەکرد، و لەو ماوەیەدا مەیدانی هونەری و ڕۆشنبیری کوردی دەوڵەمەند کرد، کۆچی دوایی کرد.
-

١٦ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕێپاک لە باشووری کوردستان بەرز ڕاگیرا
لە ١٦ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕێپاک لە باشووری کوردستاندا ئاماژە بەوەکرا، ئامانج ئەوەیە ژنی کورد لە جیهاندا بناسێنن و هێز و ئیرادەیان نیشان بدەن، ڕێپاک لە مێژووی دامەزراندییەوە تا ئێستا خەباتێکی بێوچانی ئەنجامداوە.
-

ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان: تێکۆشانێکی سەختترمان لە پێشە
ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بۆ فێستیڤاڵی کولتووری کوردی نێودەوڵەتیی پەیامێکی ناردو سەرنجی خستەسەر پڕۆسەی ئاشتیی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک ڕایگەیاند، ئەنتیگراسیۆنی دیموکراتیک؛ ئازادیی ناسنامە و کولتوورە، کۆمەڵگەی ڕێکخستن کراو و گەل پێویستە بە ئازادیی پێکەوە بژین.
-

لە ساڵیادی "ژن، ژیان، ئازادی" ڕژێمی ئێران ژنانی چالاکوان دەکاتە ئامانج
لەگەڵ نزیکبوونەوەی ساڵیادی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" هەڵمەتی فشارخستنە سەر ژنانی چالاکوان دەستی پێکردووە و لە نوێترین کەیسەکاندا، دوو چالاکوانی کورد لە مهاباد بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژ بە دەوڵەت” دادگاییکران.
-

لە نیپاڵ هەزار و ٣٤٢ کەس بەهۆی لافاو گیانیان لەدەستدا
ئاماری گیانلەدەستدان بەهۆی لافاو لە ناوچەی ڕاسوا لە نیپاڵ لە نزیک سنووری چین بۆ هەزار و ٣٤٢ کەس بەرزبووەوە، پۆلیس دەڵێت هەوڵەکانی گەڕان و ڕزگارکردن بۆ هەزار و ٨٨٦ کەسی بێسەروشوێن بەردەوامە.
-

لە سووریا ٢٣ گۆڕی بەکۆمەڵ دۆزرانەوە کە ژنان و منداڵانی تێدان
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرای کرد، کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا ٢٣ گۆڕی بەکۆمەڵ دۆزراونەتەوە کە تەرمی ٢٠٣ کەسیان تێدایە لەنێویاندا منداڵ و ژن، لە چەند پارێزگایەکدا، لەگەڵ جیاوازییەکی ڕوون لە ژمارەی قوربانییان و سروشتی شوێنە دۆزراوەکاندا.