ڕۆژانە
-

وریشە مورادی پەیامێکی هاوخەمی بۆ کەسوکاری قوربانیانی ڕووداوەکەی سنە بڵاوکردەوە
وریشە مورادی، لە نامەیەکدا هاوخەمی خۆی بۆ ڕووداوی هاتوچۆکەی سنە ڕاگەیاند کە تێیدا هاتووە: دیوارەکانی زیندان مرۆڤ لە کۆمەڵگە جودا ناکەنەوە، ئەوەی دەبێتە هۆی پێکەوەبوونمان، ئازاری هاوبەش، چارەنووسی هاوبەش و بەرپرسیارێتیی هاوبەشە لەگەڵ یەکتردا.
-

کژار: مەرگی نیلوفەر نیشانەی بەردەوامی توندوتیژیی سیستماتیکە دژی ژنان
کژار ڕایگەیاند، مەرگی نیلوفەر موجاور ڕووی ڕاستەقینەی توندوتیژیی سیستماتیک دژ بە ژنان و شکستی دامەزراوەکان لە پاراستنی ژیان و شکۆی ژنان ئاشکرا دەکات، بە توندی هەر توندوتیژییەک دژی ژنان شەرمەزار دەکەین.
-

ژنان لە پایزدا سوود لە بەرهەمی دەستی خۆیان وەردەگرن
ژنانی کورد هەمیشە خۆشی لە وەرزەکان وەردەگرن و لەئێستادا کە بەرەو وەرزی پایز دەچین، سوود لە بەرهەمی ئەو گیایانە وەردەگرن کە لە بەهاردا لە شاخ و دەشتەکان کۆیان کردوونەتەوە، پەری ئەمین لە سنەوە هاتووەتە باشووری کوردستان و باسی گیاکان بۆ پایزو زستان دەکات.
-

یەژاستار: لە ساڵیادی "ژن، ژیان، ئازادی"دا ئەرکی پاراستنی ژنان جێبەجێ دەکەین
فەرماندەیی ناوەندی یەژاستار بە بۆنەی ساڵیادی سەرهەڵدانی "ژن، ژیان، ئازادی"ەوە ڕایگەیاند، وەک یەژا ستار بەبۆنەی ئەم ساڵیادەوە دەڵێین کە بۆ بەدیهێنانی فەلسەفەی “ژن، ژیان، ئازادی” ئێمە لە دەوری کۆمەڵگەی دیموکراتیک و خۆپاراستنی ژندا تێدەکۆشین.
-

سەدان پەرستار لە شاری سنە بەهۆی نەدانی پاداشت و خراپی بارودۆخی کارکردن ناڕەزایەتییان دەربڕی
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کارمەندانی تەندروستی لە ناڕەزایەتییەکانیان بەرامبەر تێکچوونی بارودۆخی ژیان و کارکردن بەردەوامن، داوای باشترکردنی بارودۆخی کارکردن و چارەسەرکردنی کەمی کارمەندی پزیشکی دەکەن.
-

خوێندکاران لە قامیشلۆ: بڕیارەکەی حکومەتی کاتی قبوڵ ناکەین
کۆمەڵێک خوێندکار لە ڕۆژئاوای کوردستان و شاری قامیشلۆ داوای مافی خۆیان کردو ڕایانگەیاند، هەزاران کەس لە پێناو زمانی کوردیدا شەهید بوون، ئێمەش وەک خوێندکار شوێن پێی شەهیدان دەکەوین.
-

لە مهاباد هێزەکانی ئێران ژنێکیان دەستگیر کرد
کۆڵبەر نیوز ڕایگەیاند، هێزەکانی ئێران لە مهاباد ژنێکیان بە ناوی ئیلهام عەلیزادە دەستگیرکردووە و دواتر گواستوویانەتەوە بۆ ورمێ، تائێستاش هۆکاری دەستگیرکردنەکەی نازانرێت و چارەنووسی نادیارە.
-

لە تونس ڕێپێوان بۆ پشتیوانی لە چالاکوانانی "فلۆتیلای چەسپاو" و داوای ئازادکردنی دەستگیرکراوەکان بەڕێوەچوو
پایتەختی تونس خۆپیشاندانێکی بەخۆوە بینی کە لەلایەن هەڵمەتی دژ بە سەرکوت و تاوانبارکردنی کاری مەدەنییەوە بانگەوازی بۆ کرابوو، ئەمەش وەک پشتگیرییەک بۆ چالاکوانانی "فلۆتیلای چەسپاو و مافی فەڵەستینی"، تێیدا بەشداربووان دروشمیان بەرزکردەوە.
-

ئەنجامنامەی دیداری ڕاوێژکاریی تاژێ ڕاگەیاندرا
ئەنجامنامەی دیداری ڕاوێژکاریی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی "تاژێ" بڵاوکرایەوە و ڕاگەیاندرا کە تا ڕزگارکردنی تەواوی ژنانی دیلکراوی کۆمەڵگەی ئێزدی و "بە جینۆساید ناساندنی فەرمانی ٧٤ـەمین لە لایەن عێراقەوە، تێکۆشانی تاژێ بەردەوام دەبێت.
-

ئاڤان کەریم: ڕێبەر ئاپۆ وەک دانوستانکاری سەرەکییەو دەبێت ئازاد بکرێت
ڕۆژنامەنووسێک دەڵێت: ڕێبەر ئاپۆ وەک دانوستانکاری سەرەکییەو ڕێبەرایەتیی پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک دەکات، بە بێ ئازادیی جەستەیی ڕێبەرێتی و ئازادکردنی زیندانییان، پرۆسەی ئاشتی سەرکەوتنی هەمیشەیی بەدەست ناهێنێت.
-

ناهید نەفیسی: شێرپەنجەی مەمک لە ئێران زۆر زیادی کردووە
ناهید نەفیسی سەرۆکی کۆمەڵەی نیشتمانی نەشتەرگەری مەمک لە ئێران، سەرنجی بۆ زیادبوونی نەخۆشی شێرپەنجە ڕاکێشا و ڕایگەیاند کە لە زیادبووندایە. نافیسی ڕایگەیاندووە کە پاراستنی کێش و زوو دەستنیشانکردنی لە چارەسەرکردندا زۆر گرنگە.
-

خوێندکارانی خوێندنگەکانی جزیرە دژی سنووردارکردنی زمانی کوردی کاردانەوەیان نیشاندا
خوێندکارانی خوێندنگەکانی شاری قامیشۆ و حەسەکە دژی بڕیاری حکومەتی کاتی کە زمانی کوردی بە سێ وانە سنووردار دەکات، چالاکییەکیان ئەنجام دا و دەڵێن: تا زمانی کوردی نەبێتە زمانی فەرمی دووەم ناچینە قوتابخانە.
-

ڕاپۆرت: لە ماوەی مانگی ئابدا ٨٢ لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لەسێدارەدان
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران ڕایگەیاند کە لە ماوەی مانگی ئابدا ٨٢ حاڵەتی لەسێدارەدان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ڕوویداوە و تەنها ١٠ لەسێدارەدانیان بە فەرمی ڕاگەیاندراوە، بەمەش کۆی ژمارەی لەسێدارەدانەکان لە سەرەتای ئەمساڵەوە دەگاتە ٥٣٢ کەس.
-

تولای حاتەم ئۆغوللاری: کات کاتی چارەسەریی و بونیادنانی ئاشتی ناوخۆییە
تولای حاتەم ئۆغوللاری، هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی جەختی لەوە کردەوە، پێنجەمین کۆنگرەی ئاسایی دەم پارتی قۆناغێکی گرنگە بۆ گۆڕانکاری و وتی: لەم قۆناغەدا کە پرسی کورد چووەتە قۆناغێکی نوێوە، سیاسەت بە میکانیزمەکانی پێشوو بەڕێوە ناچێت.
-

سۆهر: لە سەرەتای مانگی ئەیلوولەوە تا ئێستا ٣٠ کەس لە ڕووداوی جیاوازدا گیانیان لەدەستداوە
ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرای کرد، لە سەرەتای مانگی ئەیلوولەوە تا ئێستا نزیکەی ٣٠ کەس لە ڕووداوە جیاجیاکانی ناوچە جیاجیاکانی سوریا گیانیان لەدەستداوە، لەوانە پێکدادانی هۆزەکان، کوشتن، بۆردومان و گولەی بێسەرپەرشت.
-

مانگی ڕابردوو لە باکووری کوردستان و تورکیا ٢٢ ژن و سێ منداڵ کوژراون
ئاژانسی ژن نیوز بڵاویکردەوە، لە ماوەی تەنها یەک مانگدا، ٢٢ ژن و سێ منداڵ لە باکووری کوردستان و تورکیا کوژراون، هەروەها ١٩ ژن و ٧ منداڵیش بە شێوەیەکی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.
-

خەڵکی تونس بەرامبەر تێکچوونی بارودۆخی ژیان و سەرکوتکردن ناڕەزایەتیان دەربڕی
خۆپیشاندەران لە ڕێگەی کۆبوونەوەیەک کە لەلایەن بزووتنەوەی "نفس"ەوە ڕێکخرابوو، ئیدانەی تێکچوونی بارودۆخی ژیان و پەرەسەندنی سەرکوتکارییان کرد، و داوایان کرد مافی ئاو و کارەبا مسۆگەر بکرێت و ڕاستی گیانلەدەستدانی زیندانیان ئاشکرا بکرێت.
-

بۆ مافی زمانی دایک خوێندکارانی کۆبانێ بایکۆتی خوێندن دەکەن
هەزاران خوێندکاری شاری کۆبانێ لە ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە بڕیارەکانی حکومەت سەبارەت بە زمانی کوردی بایکۆتی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٦-٢٠٢٧یان کرد.
-

فێستیڤاڵی حەسار بەبەشداری زیاتر لە ١٠٠ خاوەنکار بەڕێوەچوو
ماوەی سێ رۆژ یەکەمین فێستیڤالی حەسار لە سەیدسادق بۆ بەرووبومی جوتیاران و خۆماڵی وخواردنی کوردەواری بەڕێوەچوو.
-

”یەپەژە هێزێکی بنەڕەتین بۆ پاراستنی مافی ژنان”
زیلان ئاڤاشین، شەڕڤانی یەپەژە سەبارەت بە پرۆسەی نوێی ئەنتیگراسیۆن رایگەیاند کە مافی ژنان بێ بوونی یەپەژە مسۆگەر نابێت و دەڵیت: یەپەژە هێزێکی بنەڕەتین، پاراستنی مافی ژن دەکات.