ڕۆژانە
-

"جیاکردنەوەی خوێندکاران لە بواری پەروەردەدا قبوڵکراو نییە".
بەڕێوەبەری قوتابخانەی ئامادەکاری شەهید گابار، هێنان بەکر، ناڕەزایی خۆی لە بڕیارەکەی وەزارەتی پەروەردەی سوریا دەربڕی و ڕایگەیاند، جیابوونەوەی کچان و کوڕان لە پەروەردەدا کاریگەری نەرێنی لەسەر زانست و کۆمەڵگا هەیە.
-

ژنانی سریانی ئەنتیگراسیۆن تەنها لە ڕێگەی دانپێدانانی مافە یەکسان و زمانەوانییەکانەوە پێکدێت
ژنانی سریانی لە پارێزگای حەسەکە ڕایانگەیاند، کە دەبێ مافی فەرهەنگی و زمانەوانی و سیاسی هەموو پێکهاتەکان سەبارەت بە پڕۆسەی ئەنتیگراسیۆن لە نێوان هێزەکانی قەسەدە و حکومەتی دیمەشق پارێزراو بن، ئاشتی لە ڕێگەی چارەسەری سیاسی و بەشداری دیموکراتیکیەوەیە.
-

ڕۆژنامەنوسێک: میدیای ڕەگەزگەرایی و ئەقڵیەتی پیاوسالاریدیاردەی فرەژنی ئاسایی کردۆتەوە
چالاکوانان، هۆشداری دەدەن لەوەی کەسانێکدەیانەوێت لە ڕێگەی میدیاکانەوە دیاردەی فرەژنی بگەڕێننەوە ناو کۆمەڵگە و داوا دەکەن لایەنە پەیوەندیدارەکان بێتە سەر هێڵ،چونکە بەشێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن بۆ بەدەستهێنانی بینەر،کار بۆ ئاساییکردنەوەی ئەم دیاردەیە.
-

لە سلێمانی یادی شەهیدانی باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان کرایەوە
لە سەکۆی ئازادی لە شاری سلێمانی، مەراسمێک بۆ شەهیدانی باکوورو ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوەچوو دووپاتکرایەوە، کە قۆناغی ئاشتی بە هۆی قوربانییەکانی شەهیدانەوە لە ئێستادا هەیەو درێژە بە تێکۆشانی شەهیدان دەدرێت.
-

نێرگس محەمەدی دەستدرێژی نوێ لەناو زیندانەکانی ئێران ئاشکرا دەکات
نێرگس محەمەدی لە درێژەدان بە بەڵگەکردنی پێشێلکارییەکانی ناو زیندانەکانی ئێران، لە بیرەوەرییە نوێیەکانیدا ئاشکرای کرد، کە تووشی ئەشکەنجە و زیندانی تاکەکەسی و دەستبەسەرداگرتنی نووسراوەکانی بووە.
-

ژنێی کورد دوای هەڕەشە و گرتن چارەنووسی نادیارە
لە نێوان پەرەسەندنی پێشێلکارییەکان بەرامبەر بە ژنانی کورد، دونیا وەیسی، ژنێکی خەڵکی دیواندرە، دوای زنجیرەیەک هەڕەشە پێش دەستبەسەرکردنی، لەلایەن ئەندامانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستدرێژی کراوەتە سەرو پاشان ڕفێندراوە.
-

لە سودان سێ پیاو بە تاوانی دەستدرێژی بە کۆمەڵ بۆ سەر ژنێکی ٢٠ ساڵ سزا دران
دادگای تێهەڵچوونەوەی سنار سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەر سێ کەسدا سەپاند لە دۆسیەیەکی دەستدرێژی بەکۆمەڵ، دوای پێداچوونەوەیەکی دادوەری کە ڕاستییەکانی پۆلێن کردەوە، لە نێوان کاردانەوەی بەردەوام لە دەوری ڕێوشوێنە یاساییەکان و سزاکانی تۆمەتە ڕێکەوتییەکان.
-

دوکاندارەکان لە کرماشان بەردەوامن لە مانگرتن و هێزە ئەمنییەکان لە بازاڕ جێگیرکراون
لە کرماشان، بۆ چوارەمین ساڵڕۆژی ڕاپەڕینی ‘ژن، ژیان، ئازادی’، بازاڕ دووجار دەرگاکانی داخست، ناوچەکە بە هێزە سەربازی و ئەمنییەکان گەمارۆدرا و دوکاندارەکان بڕیاریان دا کە بەردەوام بن لە مانگرتن.
-

مامۆستایانی ژن: لە خەباتی خۆمان بۆ زمانی کوردی بەردەوام دەبین
مامۆستایانی زمانی کوردی لە ڕۆژئاوای کوردستان، ناڕەزایەتییان بەرامبەر بە بڕیاری ٢٧ی ئاب سەبارەت بە سنووردارکردنی زمانی کوردی دەربڕی و ڕایانگەیاند، کە ئەمە کاریگەرییەکی نەرێنی لەسەر پەروەردەی خوێندکاران و مافی خوێندن بە زمانی دایک دەبێت.
-

بۆ پیشاندانی شکۆ و بەرخۆدانی ژنان پێشانگای ئیشتار لە سلێمانی کرایەوە
لە چوارەمین ساڵیادی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی"دا، بە بەشداری۱٥ وێنەکێش پێشانگای ئیشتار کرایەوە.
-

لە شاری قامیشلۆ لە بەردەم باڵەخانەی نەتەوە یەکگرتووەکان چادرێکی کرداری کرایەوە
لە چوارچێوەی پاراستن و پەرەپێدانی زمانی کوردی و بە دروشمی “بۆ زمانەکەمان، بۆ داهاتوومان”، لە شاری قامیشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان، چادرێکی کرداری کرایەوە.
-

کۆڕبەندی ڕۆشنبیری ژنانی فەڵەستین وەک یەکەمین چوارچێوەی ژنان دوای هێرشەکە دەستی پێکرد
کۆڕبەندی ڕۆشنبیری ژنانی فەڵەستین لە دێر بلاح دوای هێرشی غەززە دامەزرایەوە بۆ بەهێزکردنی ژنان، داهێنەری فەڵەستینی و ڕەنگدانەوەی ڕۆڵی کولتووری و نەتەوەییان.
-

شەڕڤانانی یەژەشە: هەمیشە بە ڕۆحی ڕاپەڕینی ژن ژیان ئازادی خەبات بەهێزتر دەکەین
لە چوارەمین ساڵیادی کوشتنی ژینا ئەمینی، فەرماندە و شەڕڤانانی یەژەشە سەرنجیان بۆ گرنگی فەلسەفەی ژن ژیان ئازادی ڕاکێشا و ڕایانگەیاند کە هەمیشە خەباتی خۆیان بەهێزتر دەکەن.
-

دایکی ژینا ئەمینی: ڕۆژێک ڕاستی هەر دەدرەوشێتەوە
لە چوارەمین ساڵیادی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی”دا، دایکی ژینا ئەمینی، بە پەیامێک یادی کچە شەهیدەکەی و هەزاران شەهیدی تری زیندوو کردەوە، کە ناوی ژینا و خوێنی ئەوان بووەتە هێمای داواکاری بۆ ڕاستی و دادپەروەری.
-

تاڵیبان ڕێگری دەکات لەوەی منداڵانی کچی سەروو ١٢ ساڵ لە پەیمانگای کابول بۆ نابیستەکان ناویان تۆمار بکەن
تاڵیبان خوێندنی منداڵانی کچی نابیستی لە سەرووی ١٢ ساڵ لە پەیمانگای کابول بۆ پەروەردەی تەکنیکی و پیشەیی بۆ نابیستەکان کە بە "پەیمانگای پیشەیی کابول بۆ نابیستەکان" ناسراوە، تا ئاگادارکردنەوەی زیاتر ڕاگرت، هەنگاوێکە کە سنووردارکردنی خوێندن فراوانتر دەکات.
-

ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان: پێویستە دەمودەست ئاژاوەگێڕیی لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕابووەستێت
ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان لە دوایین کۆبوونەوەیدا سەبارەت بە ڕووداوەکانی ڕۆژئاوای کوردستان و دۆخی ئێران، هەڵسەنگاندنی گرنگی کردووە، ڕووداوەکانی ئەمدواییەی ڕۆژئاوای بە هەوڵی ئاژاوەگێڕیی پێناسە کردووە.
-

ئامارا ڕۆژهەڵات: ژن، ژیان، ئازادی بە بیرو فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ پەرەی سەند
ئامارا ڕۆژهەڵات، ئەندامی فەرماندەیی هێزەکانی پاراستنی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان "هەپەژە" ڕایگەیاند، شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی بە پێشەنگایەتی ژنانی کورد و ئێرانی، بووە تەڤگەرێکی جیهانی، سیمبولی ئازادی بۆ ژنان و خۆئاگابوون، پاراستن و ڕێکخستن.
-

پلاتفۆرمی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بانگەوازیی بۆ بەشداریکردن لە مانگرتنی گشتی دەکات
پلاتفۆرمی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ـ ژینا ڕایگەیاند، شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی” کۆتایی پێنەهاتووەو هەتا بەدیهێنانی مافە ڕەواکان بەردەوام دەبێت، داوا لە ئازادیخوازانی کوردستان، ژنان و گەنجانی پێشەنگ دەکەین، کە ڕۆژی ٢٥ـی خەرمانان، بەشداریی لە مانگرتن بکەن.
-

مهاباد شێخ حەمەئەمین: ژنان دەبێت کار لەسەر خۆیان بکەن و خۆیان بناسن
ژنان هەمیشە هەوڵ بۆ پێشەنگ بوون دەدەن و سەرەڕای بەربەستەکان توانیویانە بوێرانە بەشداری پۆستی سیاسی و بڕیاردان بکەن، مهاباد شێخ حەمەئەمین، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای کۆمەلەی پێشمەرگە دێرینەکان دەڵێت: ژنانیش توانای بەشداری و بڕیاردانیان هەیە.
-

زیندانیانی سیاسی کورد لە زیندانەکانی ئێڤین و یەزد دەست دەکەن بە مانگرتن لە خواردن
چوار بەندکراوی سیاسی کورد لە چوارەمین ساڵیادی کوشتنی ژینا ئیمینی و دەستپێکردنی ڕاپەڕینی "ژن ژیان ئازادی" بۆ پشتیوانی لە مانگرتنی گشتی دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کرد.