ڕۆژانە
-

لە زاخۆ ژنێکی ٢٠ ساڵان کوژرا و سێ تۆمەتبار دەستگیرکران
لە ئەنجامی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، ژنێکی تەمەن ٢٠ ساڵ لەناو ماڵەکەی خۆیدا بە دەستڕێژی گولە کوژرا؛ پۆلیسی ناوچەکەش سێ تۆمەتباری لەسەر ڕووداوەکە دەستگیرکرد.
-

کۆنگرەی ستار: چوار ساڵی "ژن، ژیان، ئازادی" جارێکی تر نیشانیدا کە ستەم ناتوانێت ئیرادەی گەل بشکێنێت
لە چوارەمین ساڵیادی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی"دا، کۆنگرەی ستار سیاسەتە ستەمکارەکانی ئێرانی شەرمەزارکرد و ئەم دروشمەی وەک فەلسەفەی ژیانی ئازاد پێناسە کردو بەڵێنیدا خەباتی ژنان گەورە بکات.
-

هەپەژە: شۆڕشی "ژن ژیان ئازادی" و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ سیستمی پیاوسالاری هەژاند
هەپەژە لە چوارەمین ساڵیادی شۆڕشی "ژن ژیان، ئازادی"دا ڕایگەیاند کە ئەم شۆڕشە شوێنی سەدەی ژنانە، فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان سیستەمی پیاوسالاری هەژاندووە و داوای پاراستنی دەستکەوتەکانی شۆڕش دەکات.
-

-

دایکانی ئاشتی لە وان: دەبێت هەوڵەکانی ئاشتی سەرکەوتوو بن
ڕێوڕەسمی پرسە و سەرەخۆشی لە شاری وان کە هەزاران کەس ئامادەی بوون، بوو بە سەکۆیەک بۆ بانگەوازی ئاشتی، ئەو دایکانەی کە لە کاتی مەراسیمەکاندا قسەیان کردو وتیان: ئێمە خوازیاری سەرکەوتنی پڕۆسەی ”ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکین.
-

لە ساڵیادی شەهیدبوونی زەینەب ئەردەم لە مەخموور بەبیرهێندرایەوە
لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم کودی، بە پێشەنگایەتی ئەنجومەنی عشتار، شۆڕشگێڕ ژیان (زەینەب ئەردەم) کە لە ١٣ی ئەیلوولی ١٩٩٥ لە کامپی ئەرتوش لە ئەنجامی گولـلەبارانی پەدەکە شەهید بوو، یادی کرایەوە.
-

لە سلێمانی دواین ڕووداو و پێشهاتەکانی ڕۆژئاوای کوردساتان و سووریا خرایەڕوو
کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە لایەن بەرەی پشتیوانی لە ڕۆژئاوای کوردستان، کە سەبارەت بەدواین ڕووداو و پێشهاتەکانی ڕۆژئاوای کوردساتان و سووریا، ئەنجامدرا.
-

توندوتیژیی سێکسی دژی ژنانی خاوەن پێداویستی تایبەت
سیمین کازمی پزیشک و توێژەری تەندروستی کۆمەڵایەتی ئەنجامی توێژینەوەیەکی ئاشکرا کرد کە لە ناوەندێکی چاودێری لە ئێران ئەنجام دراوە. بەپێی ئەو ئامارە، لەسەدا ٦٦ی ژنانی کەمئەندامی دەروونی تووشی دەستدرێژی سێکسی بوون.
-

لالە مەرزبان خەڵاتی باشترین ئەکتەر لە فێستیڤاڵی فیلمی ڤێنیز بەدەستهێنا
لالە مەرزبان لە بەشی "ئاسۆیان" لە ٨٣ ەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی ڤێنیزدا بە شایستەی خەڵاتی باشترین ئەکتەر دادەنرا. لالح مەرزبان خەڵاتەکەی پێشکەش بە ژنانی ئێران کرد.
-

لە ئێران قەیرانی پەروەردە هەیە و زۆرێک لە قوتابیان لە خوێندن بێبەشن
جیاکاری و نادادپەروەری لە سیستەمی پەروەردەی ئێراندا تەنها لە نێوان قوتابخانە تایبەتەکان و دەوڵەتییەکاندا نییە، بەڵکو لە ناوچە جیاوازەکانیشدا قووڵە. هۆکارەکانی وەک بارودۆخی ئابووری، ڕەگەز و شوێنی نیشتەجێبوون ئەم جیاوازییە هێشتا گەورەتر دەکەن.
-

٢١ ملیۆن کەس لە ئەفغانستان ڕووبەڕووی مەترسی کەم ئاوی دەبنەوە
بەهۆی درێژخایەنی وشکەساڵی و گۆڕانی کەشوهەوا و لاوازی ژێرخانی ئابووری، قەیرانی ئاو لە ئەفغانستان دەگاتە ئاستێکی مەترسیدار. ملیۆنان کەس دەستیان بە ئاوی پاک و خاوێن نییە بۆ پێداویستییەکانی ڕۆژانەیان.
-

بەهۆی پەرەسەندنی شەڕ و پێکدادانەکان زیاتر لە ٧٦ هەزار کەس لە یەمەن ئاوارە بوون
قەیرانی مرۆیی لە یەمەن لەگەڵ توندتربوونی شەڕ و پێکدادانەکان خراپتر بووە و دەیان هەزار کەسی ناچار کردووە ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێبهێڵن، هۆشدارییەکان زیاد دەبن کە شەپۆلی ئاوارەبوون بەردەوام دەبێت و هەوڵەکانی فریاگوزاری لە ژێر فشاری زیاتردا دەبن.
-

تەژەئا داوای لێکۆڵینەوەیەکی سەربەخۆ و شەفاف لە ڕووداوەکانی کۆبانێ دەکات
تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا) سەبارەت بە ڕووداوەکانی کۆبانێ ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە، تەژەئا سەرنجی بۆ بەئامانجکردنی پێکەوە ژیانی گەلی کورد و عەرەب ڕاکێشا و داوای لێکۆڵینەوەی سەربەخۆ و ڕوون دەکات.
-

خوێندکارانی ئیبن ڕوشد ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بە بڕیاری زمانی کوردی
خوێندکارانی قوتابخانەی ئیبن ڕوشد لە حەسەکە ناڕەزایەتیان دەربڕی و بەیاننامەیەکیان دژی بڕیاری حکومەتی کاتی بۆ قەدەغەکردنی زمانی کوردی لە پەروەردە بڵاوکردەوە، داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکە و پاراستنی مافی خوێندن بە زمانی دایکیان دەکەن.
-

کەژەکە: تا ئێران دیموکراتیک نەبێت قەیرانەکان چارەسەر نابن
کەژەکە لە چوارەمین ساڵیادی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی"دا دەڵێت: گەر شوێنپێی ژنانی تێکۆشەر هەڵگرین، ئەو کاتە دەتوانین بە شێوازێکی ڕێکخراوەیی لە دژی سیستمی بکوژ تێبکۆشین، چونکە ژنێکی بێ ڕێکخراو و بێ کۆمۆن، لە ناو سیستمی بکوژدا بێبەرگری دەمێنێتەوە."
-

نەخشەڕێگای "١٠٠١ واژۆ بۆ کۆماری دیموکراتیک و ئاشتی" ڕاگەیاندرا
لە ئیستەنبوڵ نەخشەڕێگایەک بە ناوی "١٠٠١ واژۆ بۆ کۆماری دیموکراتیک و ئاشتی" بڵاوکرایەوە، هەروەها لە دژی زەمینەی پێکدادان و جیاکاری، بانگەوازی بۆ پاراستنی ئاشتی کۆمەڵایەتی کرا.
-

ریهام حجۆ: زۆر یاری لەسەر دیلەکان دەکرێت
ریهام حجۆ، وتەبێژی دیپلۆماسی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی ڕایگەیاند، کەمپینێکیان بۆ ئازادکردنی دیلەکان دەستپێکردووە بۆ نەهێشتنی ئەو یارییانەی لەسەر دیلەکان ئەنجام دەدرێن.
-

ژنانی کۆیە یەك سەدەیە دەستبەرداری کاری ئاش نەبوون
هەرچەندە بوونی بەرهەمی ىازرگانی بازاڕی تەنیوە، بۆ بەرهەمی پایزەو زستانەی وەک برنج و ساوەرو بروێش لەکۆندا تەنها ئاشەکان سەرچاوەی بوون، لە ئێستادا لەگەڵ نەمانی ئاشەکان، ژمارەیەکی کەم هێشتا ماون و لە کۆیە ژنان پارێزگاری لەم میراسە دەکەن.
-

توێژینەوەیەکی نوێ: وەستانی سوڕی مانگانە پەیوەندی بە کەمبوونەوەی قەبارەی ماددە خۆڵەمێشیەکانی مێشکەوە نییە
توێژینەوەیەک کە گۆڕانکارییەکانی مێشکی ژنان لە ماوەی سێ قۆناغی سەرەکی هۆرمۆنەکاندا دەکۆڵێتەوە، دەریخستووە کە تەمەنی هەرزەکاری و دووگیانی پەیوەندییان بە کەمبوونەوەی بەرچاوی قەبارەی ماددەی خۆڵەمێشی لە مێشکدا هەیە.
-

٦٤ نوێنەری ئەمریکا داوای ڕێوشوێنی بەپەلە بۆ ئێران دەکەن
ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا نامەیەکیان بۆ مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا نووسیوە و داوایان لێکردووە سزای نوێ لەدژی لەسێدارەدانی سیاسی لە ئێران بسەپێنێت و مافی مرۆڤ بخاتە ناوەندی پەیوەندییەکانی لەگەڵ تاران.