ڕۆژانە
-

بەپێی توێژینەوەیەک گۆڕانی کەشوهەوا باران و لافاوی لە چەند وڵاتێک زیاد کردووە
گروپێكی توێژینەوەی نێودەوڵەتی ئاشکرایدەکەن، گۆڕانی كەشوهەوا وایكردوە دووبارەبونەوەی لافاو كە لە چەند هەفتەی ڕابردوودا لە ناوچەی دەریای ناوەڕاستدا بیندراون زۆر زیاتر بێت.
-

لە دژی خیانەت داوای هەڵوێستی ژنان و پێکهێنانی یەکێتی نەتەوەیی دەکرێت
کۆردیناسیۆنی کەژەکە، لە دژی خیانەتەکانی پەدەکە، بانگەواز لە تەواوی گەلی کورد دەکات، کە تێکۆشان گەورەتر بکرێت و هەنگاوەکانی پێکهێنانی یەکێتی نەتەوەیی خێراتر بکرێت.
-

نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانە لەوەی زیاتر لە ٦ ملیۆن کەس ڕووبەڕووی برسێتی ببنەوە لە سودان
جێگری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان جەختی لەوە کردەوە، سودان زۆرترین ژمارەی ئاوارە ناوخۆییەکانی هەیە لە جیهاندا، کە ژمارەکە ٧.١ ملیۆن کەسە، لەوانە ٣.٣ ملیۆنی منداڵانن.
-

ژینا ئەمینی کاندیدی خەڵاتی ئەی پی ساخارۆڤە
ژینا ئەمینی کە لەلایەن 'پۆلیسی ئەخلاقی' لە ئێران کوژرا، لە ساڵی ٢٠٢٣دا بۆ خەڵاتی ساخارۆڤی پەرلەمانی ئەوروپا لە بواری مافی مرۆڤ و ئازادی ڕادەربڕین کاندید کرا.
-

ئەو منداڵانەی بەهۆی بوومەلەرزەکەوە زیانیان بەرکەوتووە: بیری خوێندنگەکانمان دەکەین
ئەو منداڵانەی کە ماڵەکانیان لە شاری تەحناوت لە مەغریب زیانیان بەرکەوتووە ئاماژەیان بەوەکرد، زەحمەتە لە چادردا بژین بیری خوێندنگەکانیان دەکەن.
-

شەنگال... بە بەرخۆدانی ئێزدییەکان هەموو هێرشێک شکست دەهێنێت
لە بەردەوامی پلانی لەناوبردنی سەرپۆشیەکان هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر شەنگال بەردەوامە، بەڵام بەرخۆدان و سووربوون و هەڵوێستی سەرپۆشیەکان هەموو هێرشەکان ڕەتدەکاتەوە.
-

قوبەی خاتونە فەرخان دوای چەند ساڵێک نۆژەن دەکرێتەوە
تەڤگەری ئازادیی ژنانی ئێزدی "تاژێ" هەوڵدەدات هەموو ئەرک و بەرپرسیارێتییەکانی خۆی بۆ پاراستنی کولتووری کۆمەڵگەی ئێزدی جێبەجێ بکات، دەستیکردووە بە کارکردن بۆ نۆژەنکردنەوەی قوبەی خاتونە فەرخان لە گوندی هەلیقیە.
-

یەکێتی میدیای ئازاد لیژنەیەکی دۆزینەوەی ڕاستییەکان بۆ بەئامانجکردنی ڕۆژنامەنووسان پێکدەهێنێت
یەکێتی میدیای ئازاد بە هاوکاری ڕێکخراوی مافی مرۆڤ لە ناوچەی جەزیرە، لیژنەیەکی دۆزینەوەی ڕاستییەکان بۆ بەئامانجکردنی ڕۆژنامەنووسانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریای پێکهێنا.
-

فیراز مەعروف، پزیشکی ژنان کۆچی دوایی کرد
فیراز مەعروف، پزیشکێکی دێرین و بە ئەزموونی بواری ژنان و منداڵبوونی شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد.
-

"ژنان لە ناوچە داگیرکراوەکان لە سەردەمی ستەمدا دەژین"
ماجیدە حەسون، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستاری فورات، تیشکی خستە سەر بارودۆخی ژنان لە ناوچە داگیرکراوەکاندا و وتی: لە کاتێکدا ژنان لە دژی سیستمەکەی ئێستا دەجەنگن، لە ناوچە داگیرکراوەکاندا ستەمیان لێ دەکرێت.
-

پەدەکە ڕێگە نادات خێزانێکی ئاوارەی عەفرینی بچنە ناو هەولێرەوە
ماوەی سێ ڕۆژە چوار خێزانی كوردی ڕۆژئاواى کوردستان لە نێوان كۆیە و هەولێر گیریان خواردووە و پەدەکە ڕێگەیان نادات بچنە ناو هەولێر
-

ئامادەکاری بۆ هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان دەکرێت
بە بەشداریی سهرۆک و نوێنهری ڕێكخراوهكانی كۆمهڵگهی مهدهنی باشووری کوردستان و ئاژانسهكانی نهتهوه یهكگرتووهكان ئامادەکاری بۆ ههڵمهتی ١٦ ڕۆژەی بهرهنگاربوونهوهی توندوتیژیی دژی ژنان دەکرێت.
-

کرێکارانی میزۆپۆتامیا ئیدانەی هێرشی سەر کەنەکە و فرۆکەخانەی عەربەتیان کرد
لەپێناو چیتر شەهید نەبوونی ڕۆڵەی کورد، ڕێکخراوی کرێکارانی میزۆپۆتامیا داوا دەکەن چوار پارچەی کوردستان هەڵوێست بنوێنن دژی دەوڵەتی تورکیا و خیانەتکارانی کورد.
-

بنەماڵەی نیکا شاکەرەمی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە هەڕەشەیان لێکرا
ئایدە شاکەرەمی، خوشکی نیکا شاکەرەمی، یەکێک لە قوربانیانی ڕاپەڕینی "ژن، ژیان، ئازادی"، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام پۆستێکی لەسەر هەڕەشەی سەر بنەماڵەکەی لە یەکەم ساڵیادی کوشتنی نیکا بڵاوکردەوە.
-

چەند ڕێگایەک بۆ چارەسەری خەمۆکی بەسوودن
ئەو کەسانەی بەدەست خەمۆکیەوە دەناڵێنن، هەندێک چارەسەری وەک وەرزش و گرنگی دان بە تەندروستی ئەگەری باشبوونیان زیاد دەکات.
-

نەتەوە یەکگرتووەکان: ئەفغانستان بەرزترین ڕێژەی مردنی دایکان و کۆرپەی لە جیهاندا هەیە
بەپێی ئاماری نوسینگەی هەماهەنگی کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان-OCHA، ئەفغانستان بەرزترین ڕێژەی مردنی دایکان و کۆرپەی لە جیهاندا هەیە و لە هەر ١٠٠ هەزار منداڵی تازە لەدایکبوو، ٦٩٩یان گیانیان لەدەستداوە.
-

هەڵمەتی "کات کاتی ئازادییە" بەردەوامە لە چالاکییەکانی
ڕیما مەحمود، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار لە کانتۆنی حەسەکە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا داوای لە ژنانی ناوچەکە کرد بەشداری لە چالاکییەکاندا بکەن بۆ ئازادکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.
-

ئاگرکەوتنەوە لە کارگەیەکدا لە ئەنقەرە: دوو ژن گیانیان لەدەستدا
لە ئەنقەرە دوو کرێکاری ژن بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە ئەو کارگەیەی کاریان لێدەکرد، گیانیان لەدەستدا.
-

سوپاس و پێزانینی ژنانی سنە بۆ دوکاندارەکان
لە ئاماژەیەکی سیمبولیدا ژنانی سنە نامەی سوپاسگوزارییان، بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی"، بۆ دوکاندارەکانی شارەکە نارد، لە پای بەشدارییان لە مانگرتنی سەرتاسەری بۆ ساڵیادی ژینا ئەمینی.
-
