ڕۆژانە
-

-

لە کۆیە شوێنەوارێکی مێژوویی هەزارەی یەکەمی پێش زایین دۆزرایەوە
بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری کۆیە ئاشکرای کرد، لە کاتی نۆژەنکردنەوەی دوکانێک لە قەیسەری کۆیە شوێنەوارێک دۆزراوەتەوە کە کە مێژووەکەی بۆ هەزارەی یەکەمی پێش زایین دەگەڕێتەوە.
-

شەنگال، ئێزیدییەکان لە قوبەی خاتونە فەرخان ئاهەنگ دەگێڕن
ژنانی شەنگال بە جۆش و خرۆشەوە و بە بەشداری هەزاران کەسی شەنگال و ناوچەکانی دیکە جەژنی هەینیی خاتونە فەرخانیان پیرۆز کرد.
-

لە عێراق هەڵمەتی دەستپێشخەریی بە سفركردنی خۆڵ و خۆشاك دەستیپێكرد
هەڵمەتی بە سفركردنی خۆڵ و خاشاك لەعێراق دەستپێكردو هەڵمەتەکە تا ١٠ ساڵی داهاتوو بەردەوام بێت.
-

ژنانی تونس جەخت لەسەر گۆڕینی تێڕوانینی کۆنەپەرستانە دەکەنەوە
ژنانی تونس لە میانی سیمپۆزیۆمێکی زانستیدا بە کۆی دەنگ لەسەر ئەوە کۆک بوون، کاتی گۆڕینی تێڕوانینی کۆنەپەرستانەی دژ بە ژنان هاتووە، کە لە ڕێگەی میدیا و سینەماوە پەرەی پێدەدرێت.
-

ئایشە گۆککان : لە زیندان بەردەوام دەبم لە بەرخۆدان
ئایشە گۆککان، وتەبێژی تەژەئە کە لەسەر کەیسەکەی دادگایی کرا، وتی: هیچ تاوانێکم ئەنجام نەداوە تا بەرگری لە خۆم بکەم، لە زیندان بەردەوام دەبم لە بەرخۆدان، بژی بەرخۆدانی زیندانەکان.
-

ناسنامەی تەرمی کچە کوژراوەکەی بەنداوی سەردەشت ئاشکرا کرا
ناسنامەی ئەو تەرمەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە بەنداوی سەردەشت دۆزراوەتەوە، کە ناوی هایدە حەسەنزادەیە و تەمەنی ١٦ ساڵە، بە بیانووی شەرەف لەلایەن باوکیەوە کوژراوە.
-

ژنانی ناڕازیی سوەیدا: ماف وەردەگیرێت و نادرێت
لە بەردەوامی ناڕەزایەتییەکان لە گۆڕەپانی کەرامە، ژنانی سووری سوەیدا جەختیان کردەوە، کە هیچ دەستوەردانێکی دەرەکی لەم بزووتنەوەیەدا نەبووە، بەڵکو لە ئەنجامی تێکچوونی بارودۆخی ژیانیان سەریان هەڵداوە.
-

بەڕێوەبەری ماڵی ژنانی تل کۆچەر: دەستکەوتەکانمان دەپارێزین
هیلالە مەحمود، بەڕێوەبەری ماڵی ژنانی ناحیەی تل کۆچەر، ڕایگەیاند، بە سیستەمی خۆبەڕێوەبەری و ڕێکخستنی ژنان وەک ژنانی عەرەب، توانیان هەستن و هەناسەیەک هەڵمژن، وتیشی: ئێمە خۆمان دەستکەوتەکان دەپارێزین.
-

مامۆستای دوێنێ، فرۆشیاری ئەمڕۆ
نەجیبە وتی: من ژنێکی سەربەخۆم، مافی نێوەندگیری ئازارەکانمم هەیە، ئەگەر نەبمە دەنگ بۆ ژنانی ئەفغانی، پیاوە ژنکوژەکان هەناسەدانمان قەدەغە دەکەن.
-

هەینی ناڕەزایەتی لە سیستان و بەلوچستان بەڕێوەچوو
لە سەروبەندی ساڵڕۆژی هەینی خوێناوی زاهیدان، خەڵکی بەلوچ داوای تۆڵەسەندنەوەیان لە ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە کرد.
-

لە هیندستان ژمارەی ژنان لە پەرلەمان زیاتر دەبێت
پڕۆژەیاسای زیادکردنی ٣٣٪ی تەرخانکردنی کورسی پەرلەمانی بۆ ژنان لە هیندستان پەسەند کرا، بەڵام یاساکە لە ساڵی ٢٠٢٩ دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
-

یونیسێف داوای هەنگاوی بەپەلە دەکات بۆ ڕزگارکردنی منداڵان لە سودان
سندووقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونیسێف) بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی ئاشتی داوای دەستبەجێ کۆتاییهێنان بە شەڕەکانی سودان و ڕێزگرتن لە مافەکانی منداڵان دەکات.
-

لە حەسەکە موشەک بەر ماڵێک کەوت و منداڵی ٢ ساڵان گیانی لەدەستدا
لە شەڕی نێوان هێزەکانی حکومەتی دیمەشق و چەتەکانی دیفاع وەتەنی لە شاری حەسەکە، یەکێک لەو موشەکانەی کە تەقێندران بەر ماڵێک کەوت و منداڵێکی تەمەن ٢ ساڵان گیانی لەدەستدا.
-

لە ئیسپانیا قسەکردن بە زمانەکان لە پەرلەمان پەسەند کرا
ڕێسای قسەکردن بە زمانە فەرمییەکانی ئیسپانیا، باسک، کەتەلۆنی و گالیسی لە پەرلەمانی ئیسپانیا بە ١٨٠ دەنگ لە بەرامبەر ١٧٠ دەنگ پەسەند کرا.
-

لە ناوچەی مابەتای عەفرین ژنێک کوژرا
ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی عەفرین-سووریا ڕایگەیاند ژنێکی تەمەن ٤٠ ساڵ لە ناوچەی مابەتای عەفرین کە لەژێر داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانیدایە، کوژراوە.
-

خۆڵ وتۆز لە ٥ شاری ئێران بڵاوبووە و سەدان کەس گواسترانەوە نەخۆشخانە
٨٥٩ نەخۆشی هەناسەدان و دڵ بەهۆی خۆڵ و تۆزەوە لە ٥ شاری ئێران گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکان و ٥٠ کەسیش هێشتا لە نەخۆشخانەن چارەسەر وەردەگرن.
-

بەپێی توێژینەوەیەک گۆڕانی کەشوهەوا باران و لافاوی لە چەند وڵاتێک زیاد کردووە
گروپێكی توێژینەوەی نێودەوڵەتی ئاشکرایدەکەن، گۆڕانی كەشوهەوا وایكردوە دووبارەبونەوەی لافاو كە لە چەند هەفتەی ڕابردوودا لە ناوچەی دەریای ناوەڕاستدا بیندراون زۆر زیاتر بێت.
-

لە دژی خیانەت داوای هەڵوێستی ژنان و پێکهێنانی یەکێتی نەتەوەیی دەکرێت
کۆردیناسیۆنی کەژەکە، لە دژی خیانەتەکانی پەدەکە، بانگەواز لە تەواوی گەلی کورد دەکات، کە تێکۆشان گەورەتر بکرێت و هەنگاوەکانی پێکهێنانی یەکێتی نەتەوەیی خێراتر بکرێت.
-

نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانە لەوەی زیاتر لە ٦ ملیۆن کەس ڕووبەڕووی برسێتی ببنەوە لە سودان
جێگری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان جەختی لەوە کردەوە، سودان زۆرترین ژمارەی ئاوارە ناوخۆییەکانی هەیە لە جیهاندا، کە ژمارەکە ٧.١ ملیۆن کەسە، لەوانە ٣.٣ ملیۆنی منداڵانن.