قوبەی خاتونە فەرخان دوای چەند ساڵێک نۆژەن دەکرێتەوە

تەڤگەری ئازادیی ژنانی ئێزدی "تاژێ" هەوڵدەدات هەموو ئەرک و بەرپرسیارێتییەکانی خۆی بۆ پاراستنی کولتووری کۆمەڵگەی ئێزدی جێبەجێ بکات، دەستیکردووە بە کارکردن بۆ نۆژەنکردنەوەی قوبەی خاتونە فەرخان لە گوندی هەلیقیە.

هێڤی ئێزدا

 

شەنگال- کۆمەڵگەی ئێزیدی هەموو ساڵێک بە پەرۆشی و خۆشییەکی زۆرەوە ڕوو لە قوبە دەکات، لەوێ جوما ڕێکدەخات و لە ڕێگەی تابلۆکانیەوە خەیاڵەکانی نوێ دەکاتەوە، قوبەی خاتونە فەرخان بۆ ماوەی ١٠ ساڵە نوێ نەکراوەتەوە، ئەمساڵ بە  پێشەنگایەتی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزیدی "تاژێ" ، قوبەکە لە گوندی هەلیقیە لە خانەسۆری شەنگال نوێ دەکرێتەوە.

 

چادرێک کرایەوە بۆ پێشوازیکردن لەو کەسانەی کە ڕوودەکەنە قوبەکە، خواردن و خواردنەوە و پێداویستییەکانی دیکە لە چادرەکەدا ئامادەکراوە، چادرەکە تا کۆتا ڕۆژی هەینی کراوە دەبێت بۆ پێشوازیکردن لە هەمووان.

 

ئەمساڵ، ڕۆژی هەینی قوبەی خاتونە فەرخان بە پەرۆشییەکی زۆرەوە دەکرێتەوە، لە هەموو شوێنێکەوە ئێزیدییەکان دەگەڕێنەوە بۆ قوبەکە.

 

ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت

لە قسەکانیدا بۆ ئاژانسەکەمان سەبارەت بەو چادرەی کە کراوەتەوە، نور شەنگالی، ئەندامی ئەنجومەنی تاژێ ئاماژەی بەوەکرد، چادرەکە کراوەتەوە بۆ پێشوازیکردن لە هەمووان و وتی: چادرمان بۆ خەڵکەکە کردەوە، لە دوایین فەرمانەوە، قوبەی خاتونە فەرخان نوێ نەکراوەتەوە، جوما بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت هەروەها چادرەکانمان هێناوە و پێویستە پێشوازی لەو کەسانە بکەین کە دێن، بە خێری خاتونە فەرخان خواردن دروست دەکەین و دابەشی دەکەین بەسەر ئەوانەی دێنە چادرەکە، ئەم چادرە لەلایەن تاژێ بە هاوکاری چەتری ژنانی ئێزدی ئەوروپا کرایەوە پێشوازی لەو میوانانە دەکەین کە دێنە ئێرە.