ڕۆژانە
-

دەوڵەتی تورک سروشتی باشووری کوردستان تاڵان دەکات و ئامادەکاری بۆ هێرشیش دەکرێت
دەوڵەتی تورکیا هەموو ڕۆژێک پێشێلی ستاندارد و یاسا نێودەوڵەتییەکان دەکات و بە چەکی قەدەغەکراو و بە شێوەیەکی سیستماتیکی، هێرش دەکاتە سەر سروشتی کوردستان.
-

لە کۆیە وانەبێژان گردبوونەوە و داوای دامەزراندنیان دەکەن
بە دروشمی "واز لە بن دیوار بێنن، وانەبێژ دامەزرێنن" وانەبێژانی شاری کۆیە و دەوروبەری گردبوونەوە.
-

لە ٥ شار و شارۆچکەی هەرێمی کوردستان مامۆستایانی وانەبێژ گردبوونەوە
لە سلێمانى، گەرمیان، ڕاپەڕین، هەڵەبجە و کۆیە مامۆستایانى وانەبێژ گردبوونەوەو داوایانکرد، حکومەتى هەرێمى کوردستان بە شێوەى هەمیشەیی دایان بمەزرێنێت.
-

پۆڵەندا لێکۆڵینەوە دژی بکەرانی لەباربردنی منداڵ دەستپێدەکات و ڕێگری دەکات
سەرەڕای ئەوەی لە پۆڵەندا لەباربردنی منداڵ قەدەغە نییە، بەڵام حکومەت ڕێکاری توند بۆ ڕێگریکردن لە لەباربردن دەگرێتە بەر و بەهۆی ئەنجام نەدانی لەباربردنیشەوە ٦ ژن گیانیان لەدەستداوە.
-

هاوپەیمانی نادا: فەلسەفەی “ژن، ژیان، ئازادی” خاڵی گەشتنە بە ئازادی و دیموکراسی
هاوپەیمانی ژنانی دیموکراتی ناوچەیی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا-نادا، هاوسۆزی خۆی لەگەڵ ژنان لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەربڕی و جەختی لەسەر پێویستی ئاشکراکردن و لێپرسینەوە و بەرەنگاربوونەوەی عەقڵییەتی پیاوسالاری ستەمکار کردەوە.
-

"بە هێرشکردنە سەر مردووەکان، هەوڵی لەناوبردنی یادەوەری کۆمەڵایەتی دەدەن"
دەریا ئایدن، هاوسەرۆکی دەستپێشخەری دادپەروەری و ڕێزگرتن لە مردووان ڕایگەیاند، هێرشەکان بۆ سەر لاشەکان هەوڵی لەناوبردنی یادەوەری کۆمەڵایەتی دەدەن.
-

لە ساڵیادی شۆڕشدا ئێران دەستگیرکردنی چالاکوان و هونەرمەندانی دەستپێکرد
شەوی ڕابردوو، هاوکاتی کوشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن رژێمی ئێرانەوە، ناڕەزایەتی سەرتاسەری ئێرانی گرتەوە و بە ڕێگەی جیاواز ساڵیادی ژینا بەرز ڕاگیرا، ڕژێمی ئێرانیش بۆ سەرکوتی ناڕەزایەتییان دەستگیرکردنی چالاکوان و هونەرمەندانی دەستپێکردووە.
-

ژنانی فەڵەستینی جەخت لە پێویستی هاوکاری سنوور بۆ ژنان دەکەنەوە
چالاکوانانی فەڵەستینی داوایان لە کۆمەڵگەی هەرێمی و نێودەوڵەتی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ کرد بەزووترین کات و بەپەلە دەستێوەردان بکەن بۆ پاراستنی ژنانی زیانلێکەوتوو لە مەغریب و لیبیا و چاودێرییەکی گشتگیر پێشکەش بکەن و لەو ژینگەیە ڕزگاریان بکەن.
-

لەبارەی هێرشەکانی داعشەوە: هێشتا بێسەروشوێنەکانمان هەن
ژنانی کانتۆنی کۆبانێ کە لە کردەوە و دڕندایەتی چەتەکانی داعشدا دەژیان ئاماژەیان بەوەکرد، لەلایەن چەتەکانەوە گولـلەباران کراون و دەستگیرکراون و ئەشکەنجە دراون، تا ئێستاش کەسانی بێسەروشوێن هەن.
-

شازادە کۆیی: ڕێکخراوەکان سەر بە حزبن و کار بۆ پێگەیاندنی گەنج ناکەن
شازادە کۆیی چالاکوانێکە و باس لەوە دەکات، ئێستا ژنان و گەنجان کەمتر ڕوو لە ڕێکخراوەکان دەکەن، چونکە زۆربەی ڕێکخراوەکان سەر بە حزبن و ڕێکخراوەکەیان وەک ئامرازێک بۆ گەیاندنی پەیامی حزبەکان بەکاردەهێنن.
-

شەوی ڕابردوو ڕاپەڕینی "ژن، ژیان، ئازادی" پریشکی دا
هاوکات لەگەڵ ساڵڕۆژی کوشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن حکومەتی ئێران و دەستپێکی ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانە، شەوی ڕابردوو ناڕەزایەتی ئازادیخوازان لە شارەکانی کوردستان و ئێران دەستیپێکردەوە.
-

ژنانی مەخموور ژینا ئەمینیان بەبیرهێنایەوە
ئەنجومەنی عشتاری کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە یەکەمین ساڵیادی ڕاپەرینی "ژن، ژیان، ئازادی" بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوەو داوای بەرزکردنەوەی تێکۆشان کرا.
-

سلێمانی، یەکەم ساڵیادی شۆڕشی ژینا بەرز ڕاگیرا
لە درێژەی ئەو چالاکیانەی بۆ ساڵیادی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی و کوشتنی ژینا ئەمینی ئەنجامدەدرێت، ناوەندی کولتووری ژینا یەکەم ساڵیادی شۆڕشی ژینای بەرز ڕاگرت.
-

ڕژاک : بەردەوام دەبین لە ڕۆحی بەرخۆدان
ڕژاک سڵاو لە یەکەمین ساڵیادی ڕاپەڕینی "ژن، ژیان، ئازادی" کرد کە دوای کوشتنی ژینا ئەمینی دەستیپێکرد و وتی: بەڵێن دەدەین کە بەردەوام دەبین لە ئازادی بە ڕۆحی بەرخۆدانی ژنان.
-

دوا دیمەنی ناشتنی ژینا بڵاوکرایەوە
دیمەنەکانی ناشتنی ژینا ئەمینی، کە بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" بە خاک سپێردرا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیدا بڵاوکرایەوە.
-

توێژەران: زەوی نەخۆشە و پیس بووە
لە توێژینەوەیەکی نوێدا ئاشکرا کراوە، چیتر زەوی بۆ مرۆڤ سەلامەت نییە، چونكە بە تەواوەتی پیس بووە.
-

خۆپیشاندانەکانی سوەیدا بەردەوامە و ژنان داوای دەوڵەتێکی دیموکراتیک دەکەن
بزووتنەوەی گەل لە شاری سوەیدای سووریا بەردەوامە، بەشداریکردنی ژنان تێیدا زیادی کردووە و جەختیان لەوە کردەوە، داوای ماف و ئازادی دەکەن و ملکەچی هەڕەشەکانی حکومەتی شام نابن.
-

دەستپێشخەری دژی داگیرکاری و جینۆسایدی ژنان جەخت لەسەر پشتیوانی لە ڕاپەڕینەکانی ژنان دەکاتەوە
لە یەکەمین ساڵڕۆژی ڕاپەڕینی گەل لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، دەستپێشخەری دژی داگیرکاری و جینۆسایدی ژنان جەخت لەسەر پشتیوانی لە ڕاپەڕینەکانی ژنان دەکاتەوە لە هەرکوێیەکی جیهان بن، چونکە پرسی ژنان یەکە.
-

گەشە نەخشین: هەر شتێک بەهای ئازادی مرۆڤی تیادا نەبێت هەرەس دێنێت
ئەمڕۆ لە یەکەمین ساڵیادی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" باوکی ژینا ئەمینی، کە بە دەستی پۆلیسی ڕەوشتی ئێران کوژرا، دەستگیر کرا، هەروەها گەشە نەخشین حەفید لە نووسینێکیدا دەڵێت: تاڵە پرچەکانی ژینا کڵپەی شۆڕش بوو.
-

لە ساڵیادی کوشتنی ژینا ئەمینیدا بازاڕەکان داخراون و مانگرتنی سەرتاسەرییە
گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان جارێکی دیکە پەیوەست بوون بە مانگرتنەکانەوە، لە کاتێکدا چەند مانگێکە دوکانداران ئاگادار دەکرێنەوە کە نابێت بەشداری مانگرتن بکەن و دوکانەکانیان دابخەن.