ڕۆژانە
-

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان: هەزار و ٢٠٠ منداڵ لە کامپەکانی پەنابەرانی سودان گیانیان لەدەستداوە
کۆمسیۆنی باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان، گیانلەدەستدانی هەزار و ٢٠٠ منداڵی لە نۆ کامپی پەنابەرانی سودان ڕاگەیاند.
-

"ڕۆژهەڵاتی کوردستان خاڵی لاوازی ڕژێمە"
مەجدە ک.، چالاکوانی مەدەنی و شارەزای زانستە سیاسییەکان دەڵێت: ڕژێمی ئێران بە مەبەستی لاوازکردنی ڕاپەڕین هەوڵدەدات دووبەرەکی لە نێوان کورد و تورکەکانی نیشتەجێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دروست بکات.
-

زەینەب موراد: یەکێتی و یەکڕیزی گەلی کورد وەڵامی پیلانگێڕی و داگیرکارییە
لە شاری هەولێر کەنەکە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی بەست و داوای لە لایەن و حزبە سیاسییەکان کرد، دەستبەرداری ناکۆکییە لاوەکیان ببن و ڕووبەڕووی داگیرکاری و پیلانگێڕی ببنەوە.
-

"هێرشەکان پێشێلکردنێکی بەرچاوی بەڵێننامە و پەیماننامە نێودەوڵەتیانە"
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد و ڕێواس فایەق دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا هەڵوێستی خۆیان خستەڕوو، کە "دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە پەلامارانە و بەئامانجگرتنی هاوڵاتیانی بێ دیفاع لە خاکی خۆیاندا، تاوانێکی دژ بە مرۆڤایەتیە و شێواندنی ئاسایشی ناوچەکەیە".
-

کەنەکە؛ هەنگاوێک ناچینە دواوە و هێڵی یەکێتی نەتەوەیی دەپارێزین
کەنەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، "ئێمە وەک کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لە بەرامبەر ئەو هێرشانە یەک هەنگاو بەرەو دواوە ناچین، خاوەندارێتی لە شەهیدانمان دەکەین، لە دژی هەموو هێرشەکان ڕادەوەستین و هێڵی یەکێتی نەتەوەیی دەپارێزین".
-

"ناکرێت بانگەشەی دەوڵەتی کوردی بکەیت و هێندەی دوژمنێک دژی هێزە کوردییەکان بیت"
نیاز عەبدوڵا، ڕۆژنامەنووس، لەبارەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا و ئێران و هاوکاریە ناوخۆییەکان بۆ دەوڵەتانی داگیرکەر، دەڵێت: هەر جۆرە هاریكاریكردنێك یان شەڕێكی بە وەكالەت بۆ دوو دەوڵەتی فاشیستی وەك ئێران و توركیا، خیانەتە و دەیانخاتە زبڵدانی مێژووەوە.
-

دایکی شەهیدێک: ئێمە لەسەر کوردبوون دەکوژرێین بەسە هێرشی تورکیا و ئێران
دوێنێ لە دوو هێرشی جیاوازی دەوڵەتی تورکیادا لە شاری سلێمانی و هەولێر، چوار کەس شەهید بوون و دایکی یەکێک لە شەهیدەکان دەڵێت: ئێمە لەبەر کوردبوونمان دەکوژرێین و بە کەنیزەک دەکرێین.
-

"مەرزیە وەک ژنێک و هونەرمەندێک هەمیشە بەرەنگاری سیستەمی داگیرکاری و فیۆداڵی بووەتەوە".
کۆمیتەی چاند و هونەری باشوور لە ساڵیادی کۆچی دوایی مەرزیە فەریقیدا ڕایگەیاند، خۆشەویستی و لێگەڕینی مەرزیە بۆ هونەر کە لەناو سیستەمێکی ستەمکاردا سەریهەڵدا، بووە هۆی ئەوەی ڕووبەڕووی چەندین سەختی ببێتەوە.
-

بەهۆی ئاگر لە گوندێکی ئاغجەلەر دوو هەزار دۆنم پووش و دارستان سووتان
پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، بە هۆکارێکى نادیار ئاگرێکى فراوان لە گوندى گەورەدێ لە سنووری ئاغجەلەر کەوتەوە و لە ئەنجامدا دوو هەزار دۆنم، پووش و پاوان و دارستان سووتان.
-

"سیاسەتی شەڕی تایبەت لە دژی ژنانی کورد بەردەوامە"
پلاتفۆرمی ژنانی ئەنقەرە ڕایگەیاند کە دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە بە شێوەیەکی سەرەکی هێرشەکانی بۆ سەر بزووتنەوەکانی ژنانی کوردو هەموو بزووتنەوەکانی ژنان زیاد کردووە.
-

سلێمانی، نمایشی شانۆی "پەرچەمی ئاگرین" لە ساڵیادی ژینادا ڕێگری لێکرا
ڕێکخراوی نوێگەر بۆ گەشەپێدانی هونەری ڕایگەیاند، بڕیار بوو ئێوارەی ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی شانۆی "پەرچەمی ئاگرین" بۆ ساڵیادی ژینا ئەمینی نمایش بکەن، بەڵام ڕێگری لە نمایشکردنی کرا.
-

٣٠٠ هەزار منداڵ زیان بەرکەوتووی زریانی دانیالن لە لیبیا
یونیسێف ڕایگەیاندووە، نزیکەی ٣٠٠ هەزار منداڵ بەهۆی زریانی سەختی دانیال لە ڕۆژهەڵاتی لیبیا زیانیان بەرکەوتووە.
-

توێژینەوەیەکی نوێ: شەکر پەیوەندی بە نەخۆشییەکانی خوێنەوە هەیە
لە توێژینەوەیەکدا ئاشکرا کراوە کە شەکر پەیوەندی نە نەخۆشییەکانی خوێنەوە هەیە و پێویستە پەنا ببرێتە بەر بەکارهینانی شیرینی سادە و سروشتی.
-

نازیلا مەعروفیان خەڵاتی ڕۆژنامەگەری ژنانی پێبەخشرا
لە ٣٠یەمین خەڵاتی ڕۆژنامەگەری موسا ئەنتەر، شەهیدی ڕۆژنامەگەری ئازاد، ڕۆژنامەنووس نازیلا مەعروفیان، کە چاوپێکەوتنی لەگەڵ باوکی ژینا ئەمینی کرد، خەڵاتی یەکەمی ڕۆژنامەوانی ژنانی بردەوە.
-

هەڵگیرسانەوەی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی"؛ ٧٠٠ کەس دەستگیر کراوە
ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی خەڵکی ئێران لە بەشێک لە شارەکاندا جارێکی دیکە هەڵگیرساوەتەوە و هێشتا کەشێکی ئەمنی بەهێز لە شارەکانی ڕۆژهەلاتی کوردستاندا هەیە.
-

مەرزییە، ئەو گۆرانیبێژەی یەکەم کاری هونەریی لە چیا تۆمار کرد
مەرزییە فەریقی، ئەو گۆرانیبێژەی یەکەم کاری هونەریی لە چیا تۆمارکرد، ئەمڕۆ ١٨ ساڵ بەسەر کۆچی دواییدا تێدەپەڕێت.
-

بەهۆی دۆخی ئەمنییەوە مانگرتنی شارەکان لە میدیادا بڵاو نابێتەوە
یەکێک لە چالاکوانە تورکەکانی خوی دەڵێی: لە ساڵیادی کوشتنی ژینادا زۆربەی بازاڕ و دوکانەکانی شاری خوی داخران، بەداخەوە ژینگەی ئەمنی وایکرد ئەم بابەتە کەمتر لە میدیاکاندا بڵاو ببێتەوە.
-

ژنانی زیانلێکەوتووی بوومەلەرزەکەی مەغریب چاوەڕێی یارمەتین
لەگەڵ نزیکبوونەوەی زستان، ئەو ژنانەی لە ناوچەی ئەلحوز لە بوومەلەرزەکەی مەغریب ڕزگاریان بووە، مەترسی لەسەر چارەنووسیان هەیە و ڕێگاکانی گوندەکان زۆر خراپن بۆ گەیشتنی یارمەتییەکان.
-

لە دژی هێرشەکانی سەر شەنگال بانگ بۆ بەهێزکردنی تێکۆشان
ئەندامانی بزووتنەوەی ئازادی ژنانی ئێزیدی-تاژێ هەڵوێستیان بەرامبەر هێرشەکەی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر شەنگال دەربڕی، تیشکیان خستە سەر بێدەنگی حکومەتی عێراق بەرامبەر هێرشەکان و داوای پاراستنی کولتوور و بوون و بەهێزکردنی خەباتی کۆمەڵگەی ئێزیدیان کرد.
-

هەڵمەتی تەژەئە: ناڕەزایەتی خۆمان لە مەیدانەکان زیاد دەکەین
هالیدە تورکئۆغڵو، پەرلەمانتاری تورکیا ڕایگەیاند وەک بەشێک لە هەڵمەتی "لەگەڵ ژن، ژیان، ئازادی بەرەو ئازادی"، ماڵ بە ماڵ دەگەڕێن و هەنگاو دەنێن و دژی هێرشەکان لەسەر دەستکەوتەکانی ژنان ناڕەزایەتی بەرز دەکەنەوە.