ڕۆژانە
-

٧ زیندانی سیاسی لە زیندانی ئەڤین چالاکییان دەستپێکرد
٧ ژنی زیندانی سیاسی لە زیندانی ئەڤین ڕایانگەیاند، بۆ پشتیوانیکردنی ساڵیادی ڕاپەڕین دەستیان بە چالاکی کردووە.
-

پەیامنێرانی بێ سنوور: ٧٩ ڕۆژنامەنووسی ئێرانی دەستگیر کران
پەیامنێرانی بێ سنوور، لە ڕاپۆرتێکدا کە لە ساڵیادی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی"دا بڵاویکردەوە، ئێرانی بە یەکێک لە زیندانەکانی ژنە ڕۆژنامەنووسان ناساند.
-

بۆ بیرهێنانەی ژینا ئەمینی لە بەلجیکا پەیکەرێک دانرا
بە هەوڵی کۆمیتەی ژن، ژیان، ئازادی لە بەلجیکا، پەیکەری ژینا ئەمینی لە برۆکسل بۆ بەبیرهێنانەوەی ژینا ئەمینی دانرا.
-

"ژینا ئەمینی بوو بە کابوسێک بۆ سیستمی دەسەڵاتداری ئێران"
لە ساڵیادی ڕاپەڕینەکانی ئێراندا، کورد، عەرەب و سریانییەکان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەوەیان پشتڕاست کردەوە کە ڕاپەڕینی ئێران بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" دروست بوو، گۆڕاوە بۆ شۆڕشی سەدە و نیشانەی خۆی لە مێژوو داناوە.
-

کەژەکە: بە پێشەنگایەتی ژن ژیانی ئازادانە دادەمەزرێنێت
کۆردیناسیۆنی کەژەکە، لە بەیاننامەیەکدا داوا لە هەموو لایەک دەکات، بۆ یەکەمین ساڵیادی کوشتنی ژینا ئەمینی، بەشداری چالاکییەکانی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" دا بکەن.
-

داوای ڕاگرتنی بەخاکسپاردنی قوربانیانی لافاوەکەی لیبیا لە گۆڕە بەکۆمەڵەکاندا دەکرێت
بەهۆی ئەوەی زیاتر لە هەزار كەس لە قوربانیانی لافاوەكەی لیبیا لە گۆڕی بە كۆمەڵ نێژراون، داوا لە دەسەڵاتدارانی لیبیا دەكرێت بەخاکسپاردنی قوربانیانی لافاوەكە لە گۆڕە بەكۆمەڵەكاندا ڕابگرن.
-

جەمیلە ئیسماعیل وەک یەکەم ژن بۆ سەرۆکایەتی کۆماری میسر خۆی کاندید کرد
جەمیلە ئیسماعیل لە میسر وەک یەکەمین ژن خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری میسر کاندید کرد و داوای بەرێوەچونی هەڵبژاردنێک دەکات کە لە قۆرغکاری دەزگا حکومییەکان بە دوربێت.
-

بۆ ساڵیادی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" کلیپێک ئامادە کرا
لە یەکەمین ساڵیادی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی"دا، لیژنەی ڕۆشنبیری و هونەر کلیپێکی ئامادە کرد.
-

تاژێ: پشتیوانی لە خەباتی ژنان و گەلان دەکەین بۆ ئازادی
ئەنجومەنی ژنانی گوندی خانەسۆر بە بۆنەی ساڵیادی ڕاپەڕینەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو ئاماژەبەوەکرا، لە پێناو ئازادی هەموو ژناندا تێدەکۆشن و پشتیوانی لە ڕاپەڕینەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەکەن.
-

زیاتر لە ١١ هەزار کەس بەهۆی لافاوەکەی لیبیا گیانیان لەدەستداوە
بەپێی نوێترین ئاماری مانگی سووری لیبیا تا ئێستا ١١ هەزار و ٣٠٠ کەس بەهۆى ئەو لافاوەى لە چەند رۆژى ڕابردوودا بەشێکى وڵاتەکەیانى گرتووەتەوە گیانیان لەدەستداوە.
-

ژنانی سوەیدا دووپاتی دەکەنەوە بەردەوام دەبن لە خۆپیشاندان تا داواکارییەکانیان جێبەجێ دەکرێت
ماوەی ٢٥ ڕۆژە دانیشتوانی شاری سوەیدای سووریا لە هەموو تەمەن و گروپە جیاوازەکان بە دروشمی ئازادی و گۆڕانکاری لە سیستمی سیاسیدا خۆپیشاندان دەکەن.
-

بەهۆی بوومەلەرزەکەی مەغریب ٥٠ هەزار ماڵ بە تەواوی وێران بوون
نزیکەی ٥٠ هەزار ماڵ بە تەواوی یان بەشێکی بەهۆی بوومەلەرزەکەی مەغریب کە گوڕەکەی ٧ پلەی ڕێختەر بوو، وێران بوون.
-

ڕێگرییەکانی حکومەتی شام کارەساتی گەورە لە شەهبا دروست دەکات
دامەزراوە پەیوەندیدارەکان لە هەرێمی عەفرین-شەهبا سەبارەت بە ڕێگرییەکانی حکومەتی شام لە شەهبا وتی: ڕێگرییەکان کارەساتی گەورە لە شەهبا دروست دەکات.
-

ژنانی ئەلعەریمه بۆردومانەکانی تورکیا بۆ سەر شارۆچکەکەیان شەرمەزار دەکەن
دانیشتوانی گوندە سنوورییەکان لە ڕاستییەکی تراژیدی دەژین لە ئەنجامی بۆردومانە هەڕەمەکییەکانی تورکیا کە ماڵ و حاڵیانی کردووەتە ئامانج و بوونەتە هۆی زیان بۆ خەڵکی مەدەنی و ڕێگری لە ژیانی ئاساییان دەکەن.
-

"ئەو ئازادییەی لەسەر دیوارەکانی مێشکم نووسیومە، ئەمڕۆ لەسەر دیوارەکانی شارەکە دەینووسم"
نەشمیل.م بە بوێری دروشم لەسەر دیوارەکانی شارەکەی دەنووسێت و دەڵێت: ئەو ئازادییەی لە چەند ساڵی ڕابردوودا لەسەر دیوارەکانی مێشکم نووسیومە، ئەمڕۆ لەسەر دیوارەکانی شارەکە دەینووسم.
-

لە سلێمانی ژمارەی تووشبووانی کۆلێرا بۆ ١٣٠ کەس بەرزبووەوە
ژمارەی تووشبووانی كۆلێرا لە پارێزگای سلێمانی بۆ ١٣٠ تووشبوو بەرز بووەتەوەو وەزیری تەندروستی دەلێت: دەرمانی دژە کۆلێرا بەردەستە.
-

"پێویستە هەوڵەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دیجیتاڵی بەردەوام بن"
ئامنیە ئەلمالیکی، نووسەری تایبەتمەند لە دۆسیەی ژناندا ئاماژەی بەوەکرد، پێویستە ڕێوشوێنی پێویست بگیرێتەبەر دژ بە توندوتیژی دیجیتاڵی و هۆشیاری کۆمەڵگە لە دژی زیادبوونی توندوتیژی دیجیتاڵی زیاد بکرێت.
-

"ئێمە بە دڵۆپە ژینگە دەپارێزین و ئێران بە ڕووبار بۆمان لەناو دەبات"
ڕەنگین سەلام، ڕۆژنامەنووس ئاماژە بەوەدەکات، ماوەی چەند ڕۆژێکە بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی سنوری ئێران، ئاگر لە سێ گوندی سنوری هەڵەبجە کەوتووەتەوە و دەڵێت: ئێمە بەدڵۆپە ژینگە دەپارێزین و ئێران بە ڕووبار بۆمان لەناو دەبات.
-

زانایان: بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی دەریاکان هۆکاری لافاوە وێرانکەرەکەی وڵاتی لیبیا بووە
زانایان ئاماژە بەوەدەکەن، لەگەڵ کێشە سیاسی و ئابوورییەکاندا، بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی دەریاکان هۆکاری لافاوە وێرانکەرەی وڵاتی لیبیا بووە.
-

گەڕانەوەی خێزانەکانی داعش بۆ عێراق بەردەوامە و ٦٣٥ کەسی دیکە گەڕێندرانەوە
كاروانێكی نوێی خێزان و كەسوكاری چەتەكانی داعش کە ٦٣٥ کەسن وعێراقی بوون، لە كامپی هۆلەوە گەڕێندرانەوە بۆ عێراق.