ڕۆژانە
-

زانایان: بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی دەریاکان هۆکاری لافاوە وێرانکەرەکەی وڵاتی لیبیا بووە
زانایان ئاماژە بەوەدەکەن، لەگەڵ کێشە سیاسی و ئابوورییەکاندا، بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی دەریاکان هۆکاری لافاوە وێرانکەرەی وڵاتی لیبیا بووە.
-

گەڕانەوەی خێزانەکانی داعش بۆ عێراق بەردەوامە و ٦٣٥ کەسی دیکە گەڕێندرانەوە
كاروانێكی نوێی خێزان و كەسوكاری چەتەكانی داعش کە ٦٣٥ کەسن وعێراقی بوون، لە كامپی هۆلەوە گەڕێندرانەوە بۆ عێراق.
-

بومەلەرزەکەی مەغریب زۆرێک لە گوندەکان دەکاتە کامپ
بەهۆی بوومەلەرزەکەی مەغریبەوە هەزاران کەس گیانیان لەدەستدا و بریندار بوون، سەدان کەس تا ئێستا بێسەروشوێنن و زۆر ناوچە بووەتە کامپ، تا زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکە تیایدا نیشتەجێ ببن
-

ئیسلاح حسینە: شۆڕشی ژنانی ئێران ڕێنیسانسێکە کە بەم زووانە بەرهەمی خۆی بەدەستدەهێنێت
ئیسلاح حسینە، چالاکوانی فێمێنیستی جەختی لەوەکردەوە، شۆڕشی بەردەوامی ژنانی ئێران لە ڕۆشنایی ئەو پێشێلکاری و کردارانەی کە ڕووبەڕووی دەبنەوە، ڕێنیسانسێکە کە بەم زووانە بەرهەمەکانی بەدەستدێت.
-

لە سلێمانی ژنێکی گەنج بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لەدەستدا
لەبەردەم زانکۆی سلێمانی ژنێکی گەنج بە شێوەیەکی گوماناوی لەسەر پردێکی پەڕینەوە کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا.
-

"ژن، ژیان، ئازادی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بووە مانیفێستۆی شۆڕشی ژنان"
ئەندامان و بەڕێوەبەرانی ڕێکخراوەکانی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا سڵاو لە ساڵیادی ڕاپەڕینی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەکەن و دەڵێن: دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" بوو بە فەلسەفە، نەخشەی ڕێگا و ڕوانگەی ڕاپەڕینی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران.
-

بۆ سەپاندنی سزا بەسەر ئێراندا پڕۆژە یاسای "ژینا ئەمینی" پەسەند کرا
یاسادانهرانی دیموكرات و كۆماریخوازهكان له ئەنجومەنی نوێنهرانی ئەمریکا، هاوڕابوون بۆ پهسهندكردنی پرۆژه یاسایهك بە ناوی "ژینا ئەمینی"، بەمەش دەتواندرێت سزا بەسەر ئێراندا بسەپێندرێت.
-

سلێمانی، لە ساڵڕۆژی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی"دا سیمینارێک پێشکەشکرا
ئەمڕۆ هاوکات لەگەڵ ساڵیادی دەستگیرکردنی ژینا ئەمینی و دەستپێکی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" لە شاری سلێمانی سیمینارێک پێشکەشکرا.
-

زیندانیانی ئەڤین: مانگرتن ڕابگرن، بۆ ئەوەی پێکەوە خەونەکەمان بەدیبهێنین
ژمارەیەک لە زیندانیانی زیندانی ئەڤین پەیامێکیان بڵاوکردەوە و داوای کۆتاییهێنان بە مانگرتن لە خواردنیان لە بەهارە هیدایەت کرد و دەڵێن: هەر ڕۆحێک کە خۆراکی بیری ئازادی بدات، بەشێکە لە جەستەی ئازادی.
-

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی: دەبێت دادگایی ئەو کەسانە بکرێت کە تاوانیان دژی خۆپیشاندەران ئەنجامداوە
لەگەڵ نزیکبوونەوەی ساڵڕۆژی کوژرانی ژینا ئەمینی و دەستپێکردنی ڕاپەڕین لە ئێران، دەسەڵاتداران هەڵمەتی دەستگیرکردنیان چڕتر کردەوە و بنەماڵەی قوربانییەکان و زۆرێک لە هاوڵاتیانی دیکەیان کردە ئامانج، بەمەش هەزاران کەس ناچارن بەشداری یادکردنەوەی ڕاپەڕینەکە نەکەن
-

بەهۆی پێنەدانی مووچە، ناوەندەکانی خوێندن و تەندروستی بایکۆتیان ڕاگەیاندووە
ئهمڕۆ دهستپێكى ساڵى نوێى خوێندن بوو، بهڵام بهشێكى زۆرى مامۆستایان لە سنوری سلێمانی بههۆى دواكهوتنى موچهكانیانهوه بایكۆتى ناوهندهكانى خوێندنیان كرد، هەروەها ناوەندەکانی تەندروستیش کارەکانیان ڕاگرت.
-

یونیسێف: نەمانتوانی هەژاری منداڵان کەم بکەینەوە و ٣٣٣ منداڵ لە هەژاریدا دەژین
بەپێی ڕاپۆرتێکی نوێی یونیسێف، بە مەزەندە کردن ٣٣٣ ملیۆن منداڵ لە جیهاندا، واتە منداڵێک لە هەر ٦ منداڵدا لە هەژارییەکی تونددا دەژین، دەشڵێن، نەمانتوانی هەژاری منداڵان کەم بکەینەوە.
-

ڕۆژی هەینی هاشتاگی ژن، ژیان، ئازادی چالاک دەکرێت
لە بەیاننامەیەکدا کۆلێکتیڤی ژن، ژیان، ئازادی ڕایگەیاند، ١٥ی ئەیلوول کەمپینێکی هاشتاگ بۆ پشتیوانی لە شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" دەستپێدەکەن.
-

گیان لەدەستدان بە بوومەلەرزەکەی مەغریب گەیشتە دوو هەزار و ٩٠١ کەس
تادێت ژمارەی گیان لەدەستدان بە بوومەلەرزەکەی مەغریب زیاد دەبێت و ئەو کەسانەی لە بوومەلەرزەکەی ٨ی ئەیلوول گیانیان لەدەستدا گەیشتە دوو هەزارو ٩٠١ کەس.
-

بە دروشمی "مامۆستای وانهبێژین بۆ پهروهرده ههق بێژین" بایكۆتی خوێندن ڕاگهیهنرا
ئەمڕۆ لە سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و چەندین ناوچەی دیکە بایکۆتی خوێندن ڕاگەیەندرا و مامۆستایان و فەرمانبەران کارەکانیان ڕاگرت و داوا دەکەن، پێنەدانی مووچە لە سێ مانگ زیاتر درێژە نەسەنێت.
-

ئەو میوانەی ڤیتامین "A,C"یان تێدایە بۆ منداڵان بەسوودن
هەمیشە ڕێنمایی دایکان و باوکان دەکرێت، کە منداڵەکانیان لە خواردنە زیانبەخشەکان و خواردنەوە گازییەکان دوور بخەنەوەو لەبری ئەوە میوەیان پێبدەن، بە تایبەت ئەو میوانەی ڤیتامین "A,C"یان تێدایە.
-

ئیلهام عومەر: یەکێتی گەلان لە ڕێگەی ژنانەوە بەدەستدەهێنرێت
ئیلهام عومەر، ئەندامی کۆردیناسیۆنی نووسینگەی ژنان کە لەلایەن حکومەتی شامەوە دەستگیر کرابوو، تیشکی خستە سەر سیاسەتەکانی دەوڵەتەکان دژی شۆڕشی ژنان و وتی: یەکگرتوویی گەلان لە ڕێگەی ژنانەوە بەدەستدەهێنرێت.
-

دوکاندار و بازرگانەکانی بۆکان ڕووبەڕووی هەڕەشە وەرگرتنی بەڵێننامەی ناچاری دەبنەوە
کوبرا م.، یەکێک لە دوکاندارەکانی بۆکانە و دەڵێت: لە ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دوکانداران بانگ دەکرێن و بەڵێننامەیان پێ پڕ دەکرێتەوە کە نابێت دوکانەکانیان دابخەن و بەشداری مانگرتن بکەن، ئەگەرنا زیندانی دەکرێن.
-

لە لیبیا بەهۆی زریانی دانیالەوە چەندین تەرم ژێرئاو کەوتوون
بەهۆی ئەو لافاو و زریانە بەهێزەی ڕۆژهەڵاتی لیبیای گرتووەتەوە، تا ئێستا چەندین تەرم ژێرئاو کەوتوون و بێسەروشوێنن.
-

"خۆپیشاندان لە سوەیدا بەهۆی قەیرانی گشتییەوە دەکرێت"
ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا هاوکاری خۆیان دەربڕی بۆ خۆپیشاندانەکانی سوەیدا کە ٢٣ ڕۆژە بەردەوامە و داوای باشترکردنی بارودۆخی ژیان و گۆڕینی سیستمی سیاسی دەکەن.