ڕۆژانە
-

دادگای نێودەوڵەتی لاهای: ئیسرائیل پێشێلی مافەكانی مرۆڤی كردووە
دادگای نێودەوڵەتی لە لاهای سەرزەنشتی هێرشەكانی ئیسرائیلی بۆ سەر كەرتی غەززە كرد و بڕیاریدا كە پێشێلی جارنامەی مافەكانی مرۆڤی كردووە.
-

لە دهۆک سێ ئەندامی خێزانێک بەهۆی زۆپاوە گیانیان لەدەستدا
لە دهۆك خێزانێكی خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان، بەهۆی گڕگرتنی سۆپاوە سێ كەسیان گیانیان لەدەستدا و سێ كەسی دیکەیان ڕەوانەی نەخۆشخانە كران.
-

خۆپیشاندەرانی سوەیدا: لە هیچ بارودۆخێکدا واز لە بزووتنەوەکەمان ناهێنین
بەشداربووانی بزووتنەوەی گەل لە شاری سوەیدای سووریا پشتڕاستیان کردەوە، حکومەتی شام چارەسەرێک بۆ کێشەی ماددە هۆشبەرەکان قبوڵ ناکات، چونکە گەورەترین سوودمەندە لێی.
-

سزای زیندانیکردنی شەبنەم کۆرور فینجانچی پشتڕاستکرایەوە
سزای ٢ ساڵ و ٨ مانگ و ١٥ ڕۆژ زیندانیکردنی شەبنەم کۆرور فینجانچی لەلایەن دادگای تێهەڵچوونەوە پەسەند کرا.
-

پزیشکان: زیادبوونی بەکارهێنانی چاودێری پێست لەلایەن منداڵانەوە مەترسیدارە
کۆمەڵەی بەریتانی بۆ پزیشکی پێست هۆشداری لە بەرزبوونەوەی ڕێژەی بەکارهێنانی بەرهەمەکانی چاودێری پێست بۆ منداڵان دەکات و پزیشکان ئاماژە بەوەدەکەن کە مەترسیدارە.
-

شیکاری: لە ماوەی ١٠ ساڵدا ڕێژەی بەشداریکردنی ژنان لە کۆنفرانسی کەشوهەوادا نەگۆڕاوە
داتا نوێیەکان کە لەلایەن ڕێکخراوی ژنان بۆ ژینگە و گەشەپێدان-WEDO ئەنجامدراون، دەرکەوتووە کە ڕێژەی بەشداری ژنان لە کۆنفرانسی گۆڕانی کەشوهەوای نەتەوە یەکگرتووەکان-COP28 هەمان ڕێژەی ١٠ ساڵ لەمەوبەرە.
-

قۆناغی سێیەمی ئۆپەراسیۆنی "مرۆیی و ئاسایش" لە کامپی هۆل دەستیپێکرد
هێزەکانی سووریای دیموکراتیک قۆناغی سێیەمی ئۆپەراسیۆنی "مرۆیی و ئاسایش"ی لە کامپی هۆلی خێزانەکانی داعش بە بەیاننامەیەکی فەرمی دەستپێکرد.
-

بەهار مەحمود: بەبێ ژن هیچ بوارێک سەرکەوتوو نابێت
گفتوگۆیەک لە بارەی "پەرەپێدانی ڕۆڵی ژن لە کۆمەڵگەدا" لە شاری هەڵەبجە بەڕێوەچوو، بەهار مەحموود وتی: پێویستە کاڵاکان ساغ بکەینەوە و ئابووری نیشتمانی بەرز بکەینەوە.
-

بای هیون چین، پەرلەمانتاری کۆریای باشوور هێرشیکرایەسەر
بای هیون چین، پەرلەمانتاری کۆریای باشوور لە هێرشێکدا لەسەر شەقام بەردباران کراو ڕایگەیاند هیچ مەترسییەک لەسەر ژیانی نییە.
-

ڕێپێوانی گەورە بۆ ئازادی لە ١ی شوبات دەستپێدەکات
حزبە سیاسییەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک ڕایانگەیاند، ڕێپێوانی گەورەی ئازادی لە نێوان ١ بۆ ١٥ی شوبات ئەنجام دەدەن، هەروەها داوای لابردنی گۆشەگیری لە ئیمراڵی و مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەکەن.
-

داوای هاوکاری بۆ دۆزینەوەی منداڵە ونبووەکانی ئۆکراینا دەکرێت
پڕۆژە یاسایەک کە داوای هاوکاری نێودەوڵەتی دەکات بۆ دۆزینەوەی منداڵانی ئۆکراینی کە لە کاتی جەنگی ئۆکراینا و ڕوسیادا ونبوون، لەلایەن ئەنجومەنی پەرلەمانی ئەوروپاوە پەسەندکرا.
-

دادگای نێودەوڵەتی دەربارەی سکاڵای ئەفریقای باشوور بڕیار لەسەر کۆمەڵکوژیی ئیسرائیل دەدات
دادگای نێودەوڵەتیی بڕیاری كۆتایی خۆی لەسەر تۆمەتی ئەنجامدانی كۆمەڵكوژیی ئیسرائیل لە غەززە دەدات، كە سكاڵاكە لەلایەن ئەفریقای باشوورەوە تۆماركرا بوو.
-

ئەو دایکانەی بەشدارییان لە بەرخۆداندا کرد: هێزمان لەیەک وەرگرت
دایکانی پاکڕەوانی بەرخۆدان ئاماژەیان بەوەکرد، زۆترین باجیان داوە لە بەرخۆداندا بەڵام پەشیمان نین و لە بەرخۆداندا گەل و شەڕڤانان هێزیان لە یەک وەرگرتووە.
-

تەندروستی جیهانی: سورێژە لە ئەوروپا ٤٥ هێندە زیادی کردووە
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت: ساڵی ڕابردوو ژمارەی حاڵەتەکانی سورێژە لە ئەوروپا نزیکەی ٤٥ هێندە زیادی کردووە.
-

ڕاپۆرتێک: ٨٠٪ی کچانی ئەفغانی لە خوێندن دوور کەوتوونەتەوە
لە ڕۆژی جیهانی پەروەردەدا، یونیسێف ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوەو ئاماژەی بەوەکردووە، کوالێتی پەروەردە لە ئەفغانستان لە نزمترین ئاستیدایە.
-

تەقینەوەی نارنجۆکێک بووە هۆی گیان لەدەستدانی منداڵێک و برینداربوونی سێی دیکە
لە ناوچەی فازڵییەی بەغدا بەهۆی دەستكاریكردن و تەقینەوەی نارنجۆكێك لە ماڵێكدا، منداڵێك گیانی لەدەستدا و سێ منداڵی دیكەش برینداربوون.
-

زەینەب جەلالیان دەستی بە مانگرتن لە خواردن کرد
زەینەب جەلالیان ئاماژەی بەوەکرد، بۆ پشتگیری ٦١ ژنی زیندانی کە لە دژی لە سێدارەدان مانیان لە خواردن گرتووە، دەستی بە مانگرتن لە خواردن کردووە.
-

کۆنگرەی ستار لە لوبنان داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات لێپرسینەوە لە بکوژانی فریال سلێمان بکەن
کۆنگرەی ستار لە لوبنان بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ئیدانەی تیرۆرکردنی ڕێبەر فریال سلێمان خالید ناسراو بە زەلال زاگرۆسی لە هەرێمی کوردستان لەسەر دەستی کەسانی نەناسراو دەکات.
-

شەڕی غەزە ٦٢٥ هەزار خوێندکار لە خوێندن بێبەش دەکات
لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ئیسرائیل ٢٤ خێزانی لە کەرتی غەززە کردووەتە ئامانج و بووە هۆی گیان لەدەستدانی ٢١٠ کەس و برینداربوونی ٣٨٦ کەس، ژمارەیەک لە زیانبەرکەوتووان هێشتا لەژێر داروپەردووی بیناکان و سەر ڕێگاکاندان.
-

کێنوێن زیوگ گەیشتە قۆناغی نیوەی کۆتایی ئوسترالیا
کێنوێن زیوگی چینی دوای ئەوەی لە ئانا کالینسکایای ڕووسی بردەوە گەیشتە قۆناغی نیوەی کۆتایی جامی ئوسترالیای کراوە.