ڕۆژانە
-

ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی لافاوەکەی عومان گەیشتە ٢١ کەس
بارانبارینی بەخوڕ بووە هۆی ڕوودانی لافاو و زریانی توند کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی چەندین کەس.
-

جەژنی چوارشەمەی سەرەتای نیسان لە سۆلاخ پیرۆزکرا
هەزاران ئێزدیی لە سەیرانگای سۆلاخ لە شنگال کۆبوونەوە و بە ئاهەنگ و هەڵپەڕکێ جەژنی چوارشەمەی سەرەتای نیسانیان پیرۆز کرد
-

بڕیاری بیتاوانی بۆ ڕۆژنامەنووس ڕۆزەرین گوڵتەکین درا
ڕۆزەرین گوڵتەکین، پەیامنێری ژن نیوز کاتێک لە بورسا کارەکەی ئەنجام دەدا دەستگیرکرا و تۆمەتبارکرا بە "سەرپێچی دژی یاساکانی ڕێپێوان و خۆپیشاندان کردووە".
-

لە گۆڕستانی بێناونیشانەکانی سلێمانی ١٠٠ نەمام چێندرا
لە گۆڕستانی بێناونیشانەکانی سلێمانی، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ژینگەوە زیاتر لە ١٠٠ نەمام چێندرا و ئاماژە بەوەکرا، ژن و ژینگە دووانەیەکی لێکدانەبڕاون.
-

دەم پارتی پێداچوونەوە بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دەکات
ئەمڕۆ دەم پارتی بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن کۆبووەوە.
-

بەهۆی لافاوەوە لە ئێران ٩ کەس گیانیان لەدەستدا
باران بارین لە چەند شارێکی ئێران بووە هۆی دروستبوونی لافاو و گیان لەدەستدانی ٩ کەس، ٥ کەسیش بێسەرشوێنن گەڕان بەدوایاندا بەردەوامە.
-

ناوی نێرگس محەمەدی لە لیستی ١٠٠ کەسی کاریگەرترینی جیهاندا هاتووە
گۆڤاری "تایمز"ی ئەمریکی، نێرگس محەمەدی، چالاکی مافی ژنانی خستە ناو لیستی ١٠٠ کەسی کاریگەرترینی جیهان.
-

چالاکیی ئێشکگری لە دژی گۆشەگیری بەردەوامە
چالاکی ئێشکگری لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی "مەخموور" بە ئامانجی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامە.
-

دەوڵەتی تورک دوو ماڵی لە شارباژێری سلێمانی بۆردوومان کرد
لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە دەوڵەتی داگیرکەری تورک دوێنێ دووجار سنووری شارباژێڕی سەر بە پارێزگای سلێمانی بۆردوومان کرد.
-

پێنج لە منداڵەکانی لەلایەن چەتەکانی داعشەوە کوژران
یارا محەمەد، کە پێنج منداڵی لەلایەن چەتەکانی داعشەوە کوژراون و دوای هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا ناچارکراوە لە سەرێکانییەوە کۆچ بکات، ئێستا لە کامپی نەورۆز لە دێرک دەژی، دەڵێت: دەمەوێت بگەڕێمەوە بۆ زێدی خۆم، سەرێکانی.
-

شارێک لە یەمەن دەبێتە ناوەندی پەتای کۆلێرا
لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا دەیان حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشی کۆلێرا لە شارەکانی حەجا و حودەیدە کە لەژێر کۆنترۆڵی حوسییەکاندان تۆمارکران و بووەتە ناوەندی پەتای کۆلێرا.
-

ئازادکردنی ڕۆزەرین کاڵکان بۆ ماوەی ١١ مانگ دواخرا
ئازادکردنی ڕۆزەرین کاڵکان لە زیندانی ژنانی شاکران پێشبینی دەکرا دوێنێ ئازاد بکرێت، بەڵام بۆ ماوەی ١١ مانگ ئازدکردنەکەی دواخرا.
-

١٠ خولەک جارێک منداڵێک لە غەززە بریندار دەبێت یان دەکوژرێت
لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە تا ئێستا لە کەرتی غەززە زیاتر لە دە هەزار ژن لە کەرتی غەززە کوژراون و ژمارەی ئەو ژنانەی ڕووبەڕووی برسێتی بوونەتەوە گەیشتووەتە دەیان هەزار ژن.
-

چوار دەستگیرکراوی ڕاپەڕینی جەماوەری لە ئێران بە ١١ ساڵ زیندان سزادران
پەروین میراسان، نەسروڵڵا فەلاحی و کوڕەکانیان ئەرگوان و ئەردوان فەلاحی لە دۆسیەیەکی هاوبەشدا لەلایەن لقی ٢٦ی دادگای ئینقلاب لە تاران بە ١١ ساڵ زیندان سزا دران.
-

ژمارەی زیان لێکەوتوانی لافاوەکەی پاکستان بۆ ٦٣ کەس بەرزبووەتەوە
لە ئەنجامی بارانبارینی بەخوڕ و لافاو کە پاکستانی گرتەوە، ٦٣ کەس گیانیان لەدەستدا.
-

کۆنگرەی ستار: کەژەکە دەرئەنجامی خەباتێکە کە زیاتر لە چل ساڵە بەردەوامە
بە بۆنەی نۆزدەهەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵەی ژنانی کوردستان-کەژەکە، کۆنگرە ستار دووپاتی کردەوە لە ڕێگەی سیستمی کەژەکەوە کار بۆ فراوانکردنی خەبات بۆ ڕێکخستنی ژنان لە سەرانسەری جیهاندا دەکەن.
-

ژمارەی زیان بەرکەوتووانی غەززە گەیشتە ١١٠ هەزار و ٥٠٠ كەس
لە دەستپێكی شەڕەوە تا ئێستا ٣٣ هەزار و ٨٩٩ هاوڵاتی لە غەززە گیانیان لەدەستداوە و ٧٦ هەزار و ٦٦٤ كەسیش برینداربوون.
-

بکوژی سەرەکی ژنە گەنجەکەی هەولێر دەستگیر کرا
وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، بكوژ و تۆمهتباری سهرهكیی ئهو ژنە گەنجەی ئهمڕۆ له شارەدێی دارهتووی هەولیر كوژرا، کە براکەیەتی، دهستگیر كرا.
-

دوو زیندانیی ژن هەڕەشەی ئەشکەنجەدانیان لێکرا
ڕێکخراوی پشتیوانی مۆر ڕایگەیاند، دوو ژن کە لە زیندانی ژنانی شاکران دەستگیرکراون بە "ئەشکەنجەدان" هەڕەشەیان لێکراوە.
-

لە هەولێر ژنێک لەلایەن باوک و براو خاڵییەوە کوژرا
ئەو ژنەی لە ١٨ی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو لە یەکێک لە شوقەکانی ئیسکان لە هەولێر لەلایەن دوو کوڕەوە فڕێدرایە خوارەوە، ئەمڕۆ لەلایەن باوک، براو خاڵ و پورزاو خاڵۆزاکانییەوە کوژرا.