ژنانی کۆچبەر لە نێوان سەختی و پێشێلکاریدا ژیان دەکەن

سەرەڕای ئاستەنگییەکانی چاودێریکردن، ئەو سکاڵایانەی کە بە کۆمەڵگەی مەدەنیی پەیوەندیدار بە ماف و ئازادییەکانەوە لە تونس گەیشتوون، بەردەوامی پێشێلکارییە ترسناکەکانی دژی ژنانی کۆچبەریان پشتڕاستکردەوە.

نەزیهە بوسەعیدی

 

تونس- کۆڕبەندی تونس بۆ مافە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکان بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و هۆشداری دەدات لە ئاساییکردنەوەی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤی کۆچبەران لە تونس بە پشتبەستن بە زیادبوونی قەبارە و ژمارەی ئەو سکاڵایانەی لە چالاکوانانەوە بەدەستیان گەشتووە.

 

لە بەشێکی کۆڕبەندی تونس بۆ مافە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکان دەربارەی ژنانی کۆچبەری ئەفریقای ژێر سەحرا پشتڕاست کرایەوە کە ژنانی کۆچبەر ڕووبەڕووی مامەڵەی خراپ و هەراسانکردنی ڕەگەزی و سێکسی دەبنەوە، هەروەها جەخت لەسەر گرنگی ڕۆڵی بزووتنەوەی ژنان کردەوە، کە بە پرۆژەکانایان کار لەسەر نەهێشتنی ڕەگەزپەرستی و نایەکسانی و نادادپەروەری دەکەن و هۆشیاری لەسەر ژنان بڵاو دەکەنەوە.

 

غوفران فەریجی، چالاکوان لە کۆمەڵەی پارچەکان بۆ ماف و ئازادیەکان دەڵێت: من بەرپرسی ئەو کۆمەڵەیەم کە کار لەسەر دۆسیەی کۆچبەران و ئەو پێشێلکارییانە دەکات، دوای وتارەکەی سەرۆکی تونس لە ساڵی ٢٠٢٣دا ڕووبەڕووی کۆچبەران بووەوە و بەرفراوانترین هەڵمەتیان لە دژ ڕاگەیاندن، کە بووە هۆی ئاوارەبوونیان لە ویلایەتی سەفاقس و گواسترانەوە بۆ ناوچەیەکی گوندنشین بە ناوی عامرە، لەو ناوچەیەش هیچ دەرفەتێک بۆ کارکردن، چاودێری تەندروستی و لایەنێک بۆ کۆچبەران نییە، ئەمەش لە کاتێکدایە تونس پابەندە بە پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان کە ناچارن مافی خوێندن و تەندروستی و پێگەی یاسایی بەردەوامی هەبێت.

 

هەروەها وتیشی: بەپێی زانیارییەکان نزیکەی ٨٥٠ کۆچبەر ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەری کراون و مافی مامەڵەی دادپەروەرانەیان لێ زەوتکراوە، لە غیابی ناسنامەدا دەتوانین بیخەینە بەرچاومان ئەو جۆرە تۆمەتانەی کە دەتوانرێت بگەڕێندرێنەوە بۆ ئەوان و دەرئەنجامیان چی دەبێت؟، ئایا سزای زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێندرا؟، هەروەها گروپێک کۆچبەری دیکەی سودان لە ناوچەی بەحیرەی پایتەخت نیشتەجێ بوون و هیچ ڕێگەچارەیەکیان بۆ یەکلاییکردنەوەی دۆخەکەیان نەدۆزیوەتەوە، ئەمەش هەمان دووفاقییە کە ڕووبەڕووی کۆچبەرانی ئەفریقای ژێر سەحرا دەبێتەوە.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا غوفران فەریجی وتی: ئێمە وەک داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ کاردەکەین لە پێناو بەدەستهێنانی مافی پەنابەر و کۆچبەران و نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان، هەروەها کار بۆ ڕاستکردنەوەی ئەم خاڵە دەکەین، تا نیشان بدەین کە جیاوازی هەیە لە نێوان ئەو خێزانانەی کە تێر بوون لە گوتاری پۆپۆلیستی لەسەر بنەمای هەڵاواردنی ڕەگەزی و ئەو بەرگریکارانەی کە تاکە کەسایەتییە نیگەرانی یارمەتیدانی ئەو کەسانەیە کە پێویستیان پێیەتی.