ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنەکانی بۆ سەر کامپی ئاوارەکانی غەززە ڕاگەیاند

لەگەڵ بەردەوام زیادبوونی ڕێژەی کوژراو و برینداران لە کەرتی غەززە و بەرزوونەوەی ئامارەکە بۆ  ٣٣ هەزار و ٥٤٥ هاوڵاتیی و ٧٦ هەزار ٩٤ كەسیش برینداربوون، هێشتا ئیسرائیل لەسەر هێرشەکانی بەردەوامە.

ناوەندی هەواڵ

 

وەزارەتی تەندرووستی غەززە، نوێترین ئاماری قوربانییەكانی ناوچەكەی بڵاوكردەوە، لە دەستپێكی شەڕەوە تا ئێستا ٣٣ هەزار و ٥٤٥ هاوڵاتیی غەززە كوژراون و ٧٦ هەزار ٩٤ كەسیش برینداربوون.

 

ئاماژە بەوەش كراوە، بەهۆی شەڕ و پێكدادان و بۆردوومانەكانی سوپای ئیسرائیل، لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا ٦٣ كەس لە غەززە كوژراون و ٤٥ـی دیكەش بریندار بوون.

 

١٨٨ ڕۆژە هێرش و بۆردوومانەكانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە بەردەوامە، هەروەها ١٠ هەزار نەخۆشی شێرپەنجە هەیە، بەبێ چارەسەر ماونەتەوە، لەلایەكی دیكەشەوە، وەزارەتی تەندرووستیی ئیسرائیلیش بڵاوی كردووەتەوە ژمارەی كوژراوانی وڵاتەكەیان بەهۆی هێرشەكانی حەماسەوە گەیشتووەتە هەزار و ٤٠٠ كەس، نزیكەی پێنج هەزاری دیكەش برینداربوون.

 

لەگەڵ بەرزبوونەوەی ڕێژەی بەردەوامی ژمارەی کوژراوان و زیان بەرکەوتووان سوپای ئیسرائیل بڵاوی کردەوە، لە شەوی ڕابردووەوە هێزە ئاسمانی و زەمینییەکانی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی خێرایان دەستپیکردووە بۆ سەر کامپی ئاوارەکان لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە.

 

هەروەها سوپای ئیسرائیل لە بارەی دەستپیکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی بۆ سەر کامپی ئاوارەکان لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە، لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، لە شەوی ڕابردوەوە هێزە ئاسمانی و زەمینییەکانیان ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی خێرایان دەستپیکردووە بۆ سەر کامپی ئاوارەکان لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە.