لە هەمان ڕۆژدا دوو بەلەم لە دەریای ناوەڕاستدا نقوم بوون

ڕێکخراوی کۆچبەری نێودەوڵەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند، لە ١٠ی نیساندا دوو ڕووداوی نقومبوونی بەلەمی کۆچبەران لە دەریای ناوەڕاست ڕوویانداوە، لە سەرەتای ئەمساڵیشەوە تا ئێستا ٤١٣ کۆچبەر لە دەریادا بێسەروشوێن بوون.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕێکخراوی کۆچبەری نێودەوڵەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە ڕۆژی ١٠ی نیسان دوو ڕووداوی نقومبوونی بەلەمی کۆچبەران ڕوویانداوە، فلاڤیۆ دی جیاکۆمۆ، وتەبێژی نووسینگەی هەماهەنگی ڕێکخراوی کۆچبەری نێودەوڵەتیی دەریای ناوەڕاست لەبارەی ڕووداوەکانی گراڤا لامپێدوسا ٣٠ میل لە باشووری ڕۆژهەڵاتی دەریای سپی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیدا ڕایگەیاند، "دوو ڕۆژ لەمەوبەر لە ڕووداوی نقومبوونی بەلەمەکەدا ٢٥ کەس گیانیان لەدەستداوە، چەند کاتژمێرێک پێش ئەوە بەلەمێکی دیکە نوقم بوو، ٤٥ کەس لەو بەلەمەدا بێسەروشوێن بوون، کۆچبەرێک ڕایگەیاند کە لە هەردوو ڕووداوی نوقمبوونی بەلەمەکەدا ڕزگاری بووە، ئەو کەسە دوای ئەوەی ڕزگاری بوو، بە بەلەمێکی بچووک ڕزگار کرا و پاشان لەگەڵ کۆچبەرانی دیکە کە لە ژیاندا نەماون، بردرانە لامپێدوسا".

 

ئاماژە بەوە کراوەکە کە دوو بەلەمەکە لە ئاسن دروستکراون و لە تونسەوە بە ڕێکەوتوون، لە ڕاگەیاندراوی ١١ی نیسانی فەرماندەیی پاسەوانی کەناراوەکانی ئیتاڵیادا هاتووە، ٢٢ کەس لەو بەلەمە بچووکەدا هەبوون کە لە ١٠ی نیساندا نوقم بووە و تەرمی ٩ کەس دەرهێنراون.

 

لە ماوەی ٣ مانگدا ٤١٣ کۆچبەر لە دەریادا بێسەروشوێن بوون

بەپێی داتاکانی ڕێکخراوی کۆچبەرانی نێودەوڵەتی، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ١٠ی نیسان، ٤١٣ کۆچبەر لە ناوەڕاستی دەریای ناوەڕاستدا بێسەروشوێن بوون، بەپێی داتاکانی وەزارەتی ناوخۆی ئیتاڵیاش، لە ١ی کانوونی دووەمەوە تا ١٢ی نیسان، ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی لە ڕێگەی دەریاوە هاتوونەتە ئەو وڵاتە ١٦ هەزار و ٩٣ کەس بوون، لە هەمان کاتی ساڵی ڕابردووشدا ئەم ژمارەیە بە ٣٢ هەزار و ٣٢٤ کەس تۆمار کراوە.