ڕۆژانە
-

لە سێ مانگی ساڵی ٢٠٢٤دا ٤٢٥ کرێکار گیانیان لەدەستداوە
لانیکەم ٤٢٥ کرێکار لە ماوەی سێ مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٤دا گیانیان لەدەستداوە، لەو کرێکارانە ١٣یان ژن بوون.
-

٣٦ەمین ساڵیادی تاوانی ئهنفال لە هەڵەبجە بهرز ڕاگیرا
له ٣٦همین ساڵیادی تاوانی ئهنفالدا ههڵهبجهیهكان، کە بەشێکیان بەر شاڵاوی ئەنفال کەوتن، تاجه گوڵینهی ڕێز و وهفایان له سهر مهزاری ئهنفال دانا.
-

چەمچەماڵ، بە بەشداری کەسوکاری ئەنفالکراوان یادی ٣٦ ساڵەی ئەنفال کرایەوە
لە شارۆچکەی چەمچەماڵ و بە ئامادەبوونی کەسوکاری ئەنفالکراوان و بەشێک لە نوێنەرانی حکومی و حزبی، مەراسیمی ٣٦ەمین ساڵیادی کارەساتی ئەنفال بەڕێوەچوو.
-

کەژەکە: سڵاو لە بەرخۆدانی گەلی شەرناخ دژی هێرشی زایەندی دەکەین
کۆردیناسیۆنی کەژەکە ڕایگەیاند، پاش هەڵبژاردن چەتەکانی دەستیان دایە تاوانی ڕەگەزی و شەڕی تایبەت دژی ژنانی کورد، پێویستە لەهەر شوێنێکی کوردستان هیرشی ڕەگەزی هەبێت، بە خۆپاراستن وەڵام بدرێتەوە.
-

٧٢%ی گیان لەدەستداوانی غەززە ژن و منداڵن
هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە ١٩٠ ڕۆژە بەردەوامە، ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە دوو هەزارو ٩٧٣ کۆمەڵکوژی لە هەرێمەکەدا ڕوویانداوە، ٧٢%ی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە ژن و منداڵن.
-

ئەو منداڵە دۆزرایەوە کە ماوەی ٣ ڕۆژ بوو لە قۆسەر بێسەروشوێن بوو
پەرڤین چەلیکی تەمەن ١٣ ساڵ، کە شەوی ١١ی نیسان ماڵی خۆیانی لە شاری قۆسەر بەجێهێشت و بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ هیچ هەواڵێکی نەبیسترا، لە ماردین دۆزرایەوە، ئەوەش خرایەڕوو کە پەرڤین چەلیک لەم دواییانەدا لەگەڵ ئەفسەرێکی پۆلیس چاوپێکەوتنی کردووە.
-

دادگای پیاوان بە "پەیوەندی کۆمەڵایەتی و ڕەفتاری باش" سزای تاوانبارانی کەم کردەوە
کەیسی ی. چاکماک کە لەلایەن مەحمود چاکماکی هاوژینی پێشوویەوە و براکەی ئ. چاکماکەوە دەیانویست بیکوژن، کۆتایی هات، لە کەیسەکەدا ئ. چاکماک ئازادکرا و مەحمود چاکماک سزاکەی کەم کرایەوە.
-

سێ ژنی هونەرمەندی ئیلامی بەشداری ئۆڵۆمپیادی فۆتۆگرافی جیهانیی ٢٠٢٤ن
سێ فۆتۆگرافەری ئیلامی بە ناوەکانی فاتمە عەلیپوور، گلارە عەلیوەیسی و مریەم ئاقایی، بە یەکێک لە بەرهەمەکانیان لە ئۆڵۆمپیادی فۆتۆگرافی جیهانیی ٢٠٢٤ لە مەگدۆنیا بەشدارییان کردووە.
-

فەریدە شەنگالی: لە دژی هێرشەکان سەردەمی بەرخۆدان و تێکۆشانە
فەریدە شەنگالی، ئەندامی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی، هەڵسەنگاندن بۆ پێشکەوتنە سیاسییەکانی ئەم دواییەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای بۆ سەر شەنگال کرد و داوای لە کۆمەڵگەی ئێزدی کرد لەبەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا و یارییەکانی پەدەکە هۆشیاربن.
-

ڕۆژنامەنووس دیلان ئۆیناش دوای پێنج جار ڕێگریکردن لێی ئازاد کرا
ڕۆژنامەنووس دیلان ئۆیناش، کە پێنج جار ئاستەنگی بۆ ئازادبوونی دروست کرا، لە زیندانی سنجان ئازاد کرا.
-

گێچەڵی سەربازێکی تورک بە ڕێپێوانێک شەرمەزار کرا
لە دژی گێچەڵ و دەستدرێژیی ئەفسەرێکی تورک لە شرناخ، بە درووشمی "ژن، ژیان، ئازادیی" و "بێدەنگ مەبن، نۆرەی ئێوەش دێت"، ڕێپێوانێکی جەماوەریی ئەنجام درا.
-

"پۆشاکی سپی ئێمە ئارامیی بزووتنەوەکەمان نیشان دەدات"
دەیان کەس لە دانیشتووانی شاری سوەیدا و گوندەکانی سووریا بە مەبەستی داوای یەکسانی، ڕوخاندنی ڕژێم و جێبەجێکردنی بڕیارنامەی ٢٢٥٤ و باشترکردنی بارودۆخی ژیان، ڕوویان لە گۆڕەپانی "کەرەمە" کرد.
-

تەقینەوەیەکی مین بووە هۆی گیانیان لەدەستدانی سێ کەس
لە ئەنجامی تەقینەوەی پاشماوەی مینێکی شەڕ لە ناوچەکانی حکوومەتی دیمەشق سێ کەس کوژران و دوو کەسیش بریندار بوون.
-

٥٥ ملیۆن کەس لە ئەفریقا بەدەست نەبوونی خۆراکەوە دەناڵێنن
ئاژانسەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشدارییان داوە کە ٥٥ ملیۆن کەس لە ڕۆژئاوا و ناوەڕاستی ئەفریقا ڕووبەڕووی مەترسی برسێتی بوونەتەوە، ئەمەش لە ئەنجامی ئەو ئاستەنگە ئابوورییانەی کە ئەو وڵاتانە بەدەستیەوە دەناڵێنن.
-

پێرڤین چەلیکی تەمەن ١٣ ساڵ ٣ ڕۆژە بێسەروشوێنە
لە شارۆچکەی قۆسەر، پێرڤین چەلیک کە شەوی ١١ی نیسان ماڵەکەی بەجێهێشت، بۆ ماوەی ٣ ڕۆژە بێسەروشوێنە.
-

دەرهێنەرێکی ئەمریکی گیانی لەدەستدا
ئێلینور کۆپۆلا، سینەماکاری بەڵگەنامەیی، لە تەمەنی ٨٧ ساڵیدا، لە ماڵەکەی خۆی لە شاری ڕەزەرفۆرد لە ویلایەتی کالیفۆرنیا کۆچی دوایی کرد.
-

کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا ئەشکەنجەدانی ٣ ژنیان شەرمەزار کرد
ئەنجومەنی کۆمەڵەی ژنانی زەنۆبیا لە کانتۆنی دێرەزوور، ئەشکەنجەدانی ٣ ژنیان لە گوندی ئەبو حەردوب سەر بە دێرەزوور شەرمەزار کرد.
-

جەژنی پیرە فات و پیرە لبنا بەرز ڕاگیرا
لە گوندی جەفری سەر بە شەنگال، کۆمەڵگەی ئێزدی جەژنی پیرە فات و پیرە لبنایان بەرز ڕاگرت.
-

دانیشتووانی کامپی مەخموور هاوسەرۆکانی نوێی خۆیان هەڵبژارد
فاتمە هیلالی و عەدبان عەبدوڵا یڵماز لە هەڵبژاردنی دوێنێی شارەوانییەکان لە کامپی مەخموور وەک هاوسەرۆکی نوێی شارەوانی هەڵبژێردران.
-

لە ساڵیادی ئەنفالدا پێشەنگایەکی فۆتۆگرافی کرایەوە
لە ٣٦ەمین ساڵیادی ئەنفالدا یەکێتی ژنانی کوردستان پێشەنگایەکی فۆتۆگرافی بە ناونیشانی "فرمێسکەکان دوای ٣٦ ساڵ بەردەوامیان هەیە" کردەوە.