ژنێکی ئاوارە لە باکووری دارفۆر ڕووبەڕووی دەستدرێژیی سێکسیی بەکۆمەڵ بووەوە

ژنێکی ئاوارە لە ناوچەی تەویلە لە باکووری دارفۆر ڕووبەڕووی دەستدرێژیی سێکسیی بەکۆمەڵ بووەوە کە لەلایەن پێنج چەکدارەوە ئەنجامدراوە، ئەمەش بەپێی ئەوەی تۆڕەکانی پاراستنی کۆمەڵایەتی بەڵگەیان کردووە.

ناوەندی هەواڵ

بەکارهێنانی توندوتیژیی سێکسی وەک چەکێکی جەنگ لە سودان لە هەڵکشاندایە، کە تێیدا ژنان و منداڵانی کچان لە ناوچەکانی ململانێدا ڕووبەڕووی دەستدرێژیی ڕێکخراو دەبنەوە بە مەبەستی رساندن و هەڵوەشاندنەوەی کۆمەڵگەکان، لە نێوان ڕاپۆرتەکاندا، دووپاتی دەکەنەوە پێشێلکارییەکان فراوانتر بوون و بەڵگەنامەکردنیان قورسە لە کاتی نەبوونی پاراستندا.

تۆڕەکانی پاراستنی کۆمەڵایەتی لە باکووری دارفۆر ١٨ی تەمووز، ڕووداوێکی دەستدرێژیی سێکسیی بەکۆمەلیان بەڵگەنامە کرد کە ژنێکی گەنجی ئاوارەی لە ناوچەی "تەویلە" کردبووە ئامانج، لە دەستدرێژییەکی نوێدا کە ڕەنگدانەوەی زیادبوونی توندوتیژیی سێکسییە دژی ژنان و منداڵانی کچان لە ناوچەکانی ئاوارەییدا.

خۆبەخشەکان ڕایانگەیاندووە، کە پێنج چەکدار زیانبەرکەوتووەکەیان فریوداوە لە کاتی کارکردنیدا لەسەر عەرەبانەیەکی دەستی (کارۆ)، پێش ئەوەی بە نۆرە دەستدرێژیی بکەنە سەری لە شوێنێکی نزیک لە کۆبوونەوەکانی ئاوارەکاندا.

ژنە گەنجەکە بە یارمەتی هاوڵاتیان گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی تەویلە، کە تێیدا ڕاپۆرتێکی پزیشکی دووپاتی کردەوە، باری تەندروستیی ناجێگیرە، لە کاتی گەیشتنیەوە تا ئێستا چاودێریی پێویست وەردەگرێت.

ئەم تاوانە دوای چەند ڕۆژێک دێت لە دەستدرێژییەکی سێکسیی تر کە ژنێکی گەنج کە لە بیستەکانی تەمەنیدا لە ناو کۆبوونەوەیەکی ئاوارەکان لە گەڕەکی "کایما"ی کردبووە ئامانج، کە لەلایەن چوار ئەندامی سەر بە بزووتنەوەیەکی چەکداری هاوپەیمان لەگەڵ هێزەکانی پیشتیوانی خێرا ئەنجامدرا بوو.

تۆڕەکانی پاراستن وتیان کە بەڵگەنامەکردنی پێشێلکارییەکان دژی ژنان ڕووبەڕووی ڕێگریی بەربڵاو دەبێتەوە بەهۆی بەربەستە ئەمنییەکان و هەڕەشەکان، ئەمەش توانای کارمەندان سنووردار دەکات بۆ پاراستنی ڕزگاربووان و دەستەبەرکردنی گەیشتنیان بە دادپەروەری.