چواردەیەمین ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان، بە نوێنەرایەتی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری ڕۆژئاوا، بەڕێوەچوو
بە دروشمی " بەڕۆحی شۆڕشی ١٩ی تەمووز، مافی گەلی کورد دەچەسپێنین و سوریایەکی دیموکرات بونیاد دەنەین"، لە لایەن نوێنەرایەتی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری ڕۆژئاوا لە هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی لایەنە سیاسییەکانی شاری سلێمانی، ١٤یەمین ساڵیادی شۆڕشەکە بەرزڕاگیرا
سلیمانی
ئەمرۆ، لە نوێنەرایەتی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری ڕۆژئاوا لە هەرێمی کوردستان، لە شاری سلێمانی، لە لایەن نوێنەرانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی لایەنە سیاسیی و چالاکوانەکانی سیاسی شارەکە، بە پێشکەشکردنی چەپکەگوڵی وەفا و پێزانین، بە دروشمی " بەڕۆحی شۆڕشی ١٩ی تەمووز، مافی گەلی کورد دەچەسپێنین و سوریایەکی دیموکرات بونیاد دەنەین"، ١٤یەمین ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان بەبیر هێندرایەوە، تێیدا خەبات و دەستکەوتەکانی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان بەرزڕاگرتنی هێزی ژنان لە سەرکەتنەکاندا گفتوگۆی لەسەر کرا.
" ١٩ی تەمووز شکۆیی کوردە لە سوریایەکی نوێدا "
بێریڤان محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی پەیەدە لە هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بەوەکرد، ١٩ی تەمووز ڕۆژی خەبات و تێکۆشانی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان دەستی پێکرد، وتی: ناسنامای کورد ١٤ ساڵ بەر لە ئێستە لە لایەن ژنان و کوردانی رۆژئاوا لە ١٩ی تەمووزدا پارێزرا، کورد ئامانجی سوریایەکی نوێ و هەبوونی جێپێی بوو لە ناوچەکەدا، تا بتوانێت وەک کوردێک مافی زمان و ژیانکردنی پێکەوەی هەبێت، پێس ١٩ی تەمووز کورد لە سووریادا ناو دیانپێندراونەبوو وەک کوردێک، بەڵام لە دوای شۆڕشی ١٩ی تەمووز لە سوریادا کورد هەبوونی خۆی سەلماند و توانی وەک کوردێک ژیانیان دەکرد، لەسەر ئەساسی نەتەوەیەکی دیموکراتیک ژیانیان دەستپێکرد، هەروەها وەک شۆڕشی ژن ناسێندرا، ئەمڕۆ دەبیندرێت کارو خەبات بەردەوامە لە ناوچەکەدا و ئەنتەگراسیۆنی دیموکراتیک خەباتێکی دیکەی ناوچەکەیە، ژنان لە ناو سوریای نوێدا وەک هێزێکی تایبەت پێکەوە بونیان هەیە و کار و خەباتیان بەردەوام دەکەن، دان بە زمانی کوردی و قسەکردن بە زمانی دایک هەیە.
لە کۆتاییدا وتیشی: بە بۆنەی ١٤ ساڵ تێپەڕین بەسەر ١٩ی تەمووزدا، لە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری لە شاری سلێمانی، بۆ بەرزڕاگرتنی ئەویادە کۆبونەوەیەکمان ڕێکخست، کە تیایدا لایەنە سیاسییەکانی باشووری کوردستان بۆ پیرۆزکردنی بە چەپکەگوڵەوە سەردانیانکردنین، لەمڕۆدا تا کاتژمێر چوار لە خزمەت میوانەکانماندا دەبین.
" ١٩ی تەمووز، مێژوویەکی مەزنی کوردبوو"
سێوە سیروان، بەرپرسی پەیوەندییەکانی سەنتەری میترۆ، وتی: ئەمڕۆ ١٤ ساڵ بەسەر شۆڕشی رۆژئاوای کوردستان تێپەڕدەبێت، گروپێک لە ئەندامانی سەنتەری میترۆ سەردانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەرمان کرد وەک پشتگیرییەک بۆ دەستکەوتەکانیان، ئەمڕۆ میواندارییان بۆ چالاکوانان و میدیاکاران ڕێکخستووە.
لە کۆتاییدا وتیشی: ١٩ی تەمووز بۆ کورد دەستکەوتێکی گرنگە لە ڕۆژئاوای کوردستاندا، هەردەم پشتیوانییەکانمان بۆ ڕۆژئاوای کوردستان دوپات دەکەینەوە.