مەکەگە یادی ئایفەر سیرچی دەکاتەوە و پشتگیری لە خەباتەکەی بۆ ڕاستی دووپات دەکاتەوە
کۆمەڵەی ژنانی ڕۆژنامەنووسانی میزۆپۆتامیا، لە ٢٠ەمین ساڵیادی تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنووس «ئایفەر سیرچی»دا، جەختی لە ئاشکراکردنی ڕاستی کۆچی دوایی و سزادانی تاوانباران کردەوە، و بەڵێنی بەردەوامیدانی بە ڕێبازەکەی و خەبات لە پێناو ڕاستیدا دووپاتکردەوە
ناوەندی هەواڵ
ئایفەر سیرچی، ڕۆژنامەنووس لە ساڵی ٢٠٠٤ لە ئێران تیرۆر کرا، لەکاتێکدا سەرقاڵی ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەیەکی مەیدانی بوو لەسەر بارودۆخی ژنان، کە لە بارودۆخێکی ئاڵۆزدا کوژرا و تا ئەمڕۆش وردەکارییەکانی ئاشکرا نەکراون، سەرەڕای داواکاری بەردەوام بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەیەکی ڕوون کە بەرپرسیاران دیاری بکات و شوێنی تەرمەکەی ئاشکرا بکات.
کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی ژنانی میزۆپۆتامیا "مەکەگە" ١٩ی تەمووز، ڕاگەیایاندراوکی بەبۆنەی ٢٠مین ساڵڕۆژی تیرۆرکردنی ئایفەر سیرچی "شیلان ئاراس" ڕۆژنامەنووس بڵاوکردەوە، کە یەکێکە لە دیارترین سیمبولەکانی ڕۆژنامەگەری ئازاد، تێیدا جەختی لەسەر گرنگی بەدیهێنانی دادپەروەری و گەڕاندنەوەی ڕاستییەکان کردەوە.
ئاماژە بەوە کراوە، کە ئایفەر سیرچی تەنها وەک پیشەیەک سەیری ڕۆژنامەگەری نەکردووە، بەڵکو وەک سەکۆیەک بۆ نوێنەرایەتیکردنی دەنگی گەل، ژنان و ستەملێکراوان، لە ئێران لە کاتی توێژینەوەیەکی مەیدانی لەسەر بارودۆخی ژنان، توندوتیژی و نایەکسانییە کۆمەڵایەتییەکان تیرۆر کرا، سەرەڕای تێپەڕبوونی ٢٠ساڵ، هیچ لێکۆڵینەوەیەکی کاریگەر نەکراوە بۆ ئاشکراکردنی وردەکارییەکانی تاوانەکە یان شوێنی تەرمەکەی، تا ئێستاش ڕووفاتەکەی بۆ بنەماڵەکەی بە نادیاری ماوەتەوە.
"لە پێناو گەڕان بەدوای ڕاستیدا گیانی بەختکرد"
دووپاتیکردەوە، کە ئایفەر سیرچی گەشتی ڕۆژنامەوانی خۆی تەرخانکردبوو بۆ خستنەڕووی چیرۆکەکانی ژنان، بەجۆرێک کە بارودۆخی ژنانی کوردی لە ئەرمەنستان و ئەو ستەمانە، هاوسەرگیری پێشوەختە و نایەکسانییەی کە ڕووبەڕوویان دەبووەوە بەڵگە کردبوو، پاشان درێژەی بە لێکۆڵینەوەکانیدا لەسەر حاڵەتەکانی خۆکوشتنی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هەروەها ئەو لە پێناو هەوڵەکانیدا بۆ ئاشکراکردنی ڕاستییەکان گیانی بەختکرد.
ئاماژە بەوە کراوە، کە یەکێک لە گەورەترین خەونەکانی دامەزراندنی ئاژانسێکی هەواڵی تایبەت بە ژنان بوو، خەونێک کە ئەمڕۆ بەهۆی هەوڵی ژنانی ڕۆژنامەنووسەوە هاتووەتە دی، چونکە ئەو بەربەستانەی کە ڕێگە بە ژنان دەدەن گوزارشت لە خۆیان بکەن و کارنامەکانیان دابنێن و ڕۆژنامەگەری ژنان بەهێز بکەن، بەشێکی دیار لە میراسی پیشەیی و مرۆیی ئەو پێکدەهێنن.
جەختی لەوە کردەوە، کە خەباتی ئایفەر سیرچی هێشتا بە زیندوویی ماوەتەوە نەک تەنها لە پەیڕەککردنی ڕۆژنامەگەریدا، بەڵکو لە هەوڵەکانیدا بۆ بونیادنانی تێگەیشتنێکی جێگرەوە و ئازاد بۆ ڕۆژنامەگەری لە ڕووبەڕووبوونەوەی هەژموونی پیاوان بەسەر میدیاکاندا، وتی: ئەمڕۆ ڕۆژنامەنووسان بەردەوامن لە بەڵگەنامەکردنی بەرخۆدان و خەبات و ژیانی ژنان بە درێژایی مێژوو، بە شوێنپێی ئایفەر سيرچیدا هەنگاو دەنێن، وەک کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی ژنانی میزۆپۆتامیا "مەکەگە" دووپاتی دەکەینەوە کە بەردەوام دەبین لە پشتیوانیکردنی خەباتی ئەو بۆ ڕاستی و کاردەکەین بۆ فراوانکردنی میراسەکەی.