ژنان لە هەڵمەتی "ڕێبەر ئاپۆ بخوێنەرەوەو هاوبەشی بکە" خۆیان پەروەردە دەکەن

لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ڕێبەر ئاپۆ بخوێنەرەوەو هاوبەشی بکە" خولێکی پەروەردەی ١٥ ڕۆژە بۆ ژنان لە سەردەشت کرایەوە. ئەو ژنانەی بەشدارییان لە پەروەردەکەدا کردووە ڕایانگەیاندووە، پەروەردە بەقەد نان و ئاو پێویست و گرنگە.

جیلان ڕۆژ 

 

شنگال-ڕۆژی ٢٦ی کانوونی دووەم، تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی "تاژی" بە دروشمی "رێبەر ئاپۆ بخوێنەرەوە و هاوبەشی بکە" بە ئامانجی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، هەڵمەتێکی دەستپێکرد، سەبارەت بەو هەڵمەتە کە لە سەرەتای ساڵەوە بەردەوامە و سەرنجی زۆری بۆ خۆی ڕاکێشاوە، چەندین چالاکیی جیاواز بەڕێوەچوو.

 

لە چوارچێوەی هەڵمەتەکە لە ٢٠ی ئابەوە خولێکی پەروەردە بۆ ١٥ ڕۆژ بۆ ژنان لە سەردەشت کرایەوە، لەم خولەدا ژنان لەسەر بابەتەکانی گرنگی پەروەردە، ڕاستی ڕێبەرێتی، ژن و خێزان، ژنۆلۆژی، سێکسیزم، خۆپاراستن لە فەرمان و ئێزدی پەروەردەیان پێدەدرێت، لە ماوەی خولەکەدا ژنان گفتوگۆی بەرفراوان لەسەر کێشە کۆمەڵایەتییەکان، ڕۆڵ و ئەرکی ژنان لە پیشەنگایەتی کردن و چارەسەرکردندا ئەنجام دەدەن. جگە لەوەش ئەو ژنانەی بەشدارییان لە ڕاهێنانەکەدا کردووە وانەی زمانی کوردیش وەردەگرن.

 

ئەو ژنانەی بەشدارییان لە خولی پەروەردکەەدا کردووە، بۆچوونەکانیان بۆ ئاژانسەکەمان باسکرد.

 

"لەگەڵ هەموو پەروەردەیەکدا، پلانەکانی دوژمن پووچەڵ دەکەینەوە"

بەسێ فەقیر، ئەندامی ئەنجومەنی ژنانی سەردەشت  ڕایگەیاند کە لە ٢٠ی ئابەوە لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ڕێبەر ئاپۆ بخوێنەرەوەو هاوبەشی بکە" پەروەردە وەردەگرن و وتی: پەروەردەکەمان لە چوارچێوەی "ڕێبەر ئاپۆ بخوێننەوە و هاوبەشی بکە"، ئەو وانانەی کە وەریدەگرین وانەی فیکرییە و هەموو ڕۆژێک ڕاهێنان وەردەگرین و گفتوگۆ لەسەر بابەتێک دەکەین. پەروەردە بۆ هەموو مرۆڤێک پێویستە و لە سەردەمێکی وەک ئەمدا زۆر باشە کە پەروەردە ببینین تا زیاتر خۆمان پەروەردە بکەین، زیاتر دەتوانین پلانەکانی دوژمن پووچەڵ بکەینەوە.

 

بەسێ فەقیر ئاماژەی بەوەدا کە پەروەردە لە سەرووی هەموو شتێکەوەیە بۆ خۆی و هەموو ژنان، ئەوە زانین و گەشەپێدانە و وتی: گەورەترین زانین پەروەردەیە و پێویستە بۆ هەموو مرۆڤێک، بانگەوازی من بۆ ژنانی ئێزدی و هەموو ژنانە، پێویستە بە فیکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ خۆیان پەروەردە بکەن، پەروەردە پێویستە بۆ پاراستنی کولتوورو باوەڕ.

 

"پەروەردە وەک نان و ئاو پێویستە"

یەکێک لەو ژنانەی کە لەو پەروەردەیەدا  بەشداری کردووە،کنێ خدر، ئەندامی ئەنجومەنی ژنانی  سەردەشتە، هەموو شەهیدانی شۆڕشی بەبیرهێنایەوە و ڕایگەیاند کە ئەوان لێرەن و ئەمڕۆ لە سایەی شەهیدانەوە بوونیان هەیە.

 

سەبارەت بەو پەروەردەیە ئاماژەی بەوەدا کە لە ماوەی ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا پەروەردەی فیکری وەرگرتووەو وتی: ژنان دەبێت لە هەموو لایەکەوە خۆیان پەروەردە بکەن، ژنانی ئێزدی ستەمیان لێدەکرا، ڕووبەڕووی فەرمان بوونەوە، دەستدرێژییان کرایەسەر، و لە بازاڕەکاندا دەفرۆشران. بەڵام دوای ئەوەی بیری ڕێبەر ئاپۆمان ناسی بۆمان دەرکەوت کە پەروەردە وەک نان و ئاو پێویستە، تەنانەت گرنگترە بیرکردنەوەکانی ئاپۆ ژنان و کۆمەڵگە پەروەردە دەکەن، دەبێت خۆیان لە ستەم ڕزگار بکەن، تەنها داواکاریمان پەروەردەکردن و پەروەردەکردنی ژنانی ئێزدییە، ئەرکی ژنان تەنها منداڵبوون و پەروەردەکردنیان و خواردن لێنانی و بەڕێوەبردنی ماڵ نییە، ئەرکی سەرەکی ژنان پێشنەگایەتی کردنە.

 

"ڕێبەر ئاپۆ ڕێبەری هەموو کۆمەڵگە چەوساوەکانە"

کنێ خدر سەرنجی بۆ ئازادیی جەستەییڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان ڕاکێشا و لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: ئێمە لێرەوە سڵاوی خۆمان بۆ ڕێبەر ئاپۆ دەنێرین بۆ ئیمرالی و هیوادارین لە ماوەیەکی کورتدا بە ئازادی جەستەیی خۆی بگات، لە لایەکی دیکەشەوە تەنیا ڕێبەر ئاپۆ دەتوانێت ئاشتی بۆ جیهان بهێنێت و ڕێبەری هەموو کۆمەڵگە چەوساوەکانە.