ئەلیزابێس ڕۆدینێسکۆ، دەروونشیکاری فەرەنسی پشتگیری بانگەوازی ڕێبەر دەکات
ئەلیزابێس ڕۆدینێسکۆ، دەروونشیکاری فەرەنسی بە پەیامێک پشتگیری خۆی لە "بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک"ـی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕاگەیاند.

ناوەندی هەواڵ
ئەلیزابێس ڕۆدینێسکۆ،دەروونشیکاری فەرەنسی لە نامەیەکدا کە بۆ پارتی دیموکراسی و یەکسانیی گەلان "دەم پارتی" ناردووە، پشتیوانی خۆی بۆ بانگەوازی "ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک"ی ٢٧ـی شووباتی ڕێبەر ی گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەربڕیووە و بە پەیامی ئاشتی و دیموکراسی ڕاستەقینەی پێناسەی کردووە.
نامەکەی ئەلیزابێس ڕۆدینێسکۆ بەم شێوەیەیە:
بە دڵنیاییەوە پشتیوانی خۆم بۆ بانگەوازی پێکەوەژیان و ئاشتیانەی نێوان گەلانی کورد و تورک دەردەبڕم. ڕێگەی بونیاتنانی دیموکراسییەکی ڕاستەقینە هەر ئەم ڕێگەیەیە. بەوپەڕیی دڵخۆشییەوە بەشداری پشتیوانیکردن لە بانگەوازەکە دەبم.
ئەم پرۆسەی ئاشتییە لە هەموو کاتێک زیاتر پێویستییە بۆ جیهان بە گشتی و بەتایبەت بۆ ئەورووپا. بێگومان لەو هیوایەدام کەسانی بیرکەرەوە، ڕۆشنبیر و سیاسەتمەدارانی دیکە بەشداری پشتیوانی لە بانگەوازە بکەن. بەشداری پشتیوانییەکان دەبم و هیوای سەرکەووتن بۆ پرۆسەی ئاشتی دەخوازم.