لە ئەفغانستان بوومەلەرزە ڕوویداو نزیکەی ٦٠٠ کەس گیانیان لەدەستدا

بوومەلەرزەیەک لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان بە گوڕی ٦ پلەی ڕێختەر ڕوویدا و بەهۆیەوە نزیکەی ٦٠٠ کەس گیانیان لەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ

 

شەوی ڕابردوو بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦ پلەی رێختەر رۆژهەڵاتی ئەفغانستانی لەنزیک سنووری پاکستان هەژاند. بەپێی زانیارییەکان، نزیکەی ٦٠٠ گیانیان لەدەستداوەو هەزارو ٥٠٠ کەسیش برینداربوون.

 

دوای بوومەلەرزەکە بە ٢٠ خولەک، پاشلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٥ پلە روویداوە.

 

لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٣ پلە ئەفغانستانی هەژاند، کە دواتر پاشلەرزەی بەهێزی بەدوادا هات و بەهۆیانەوە نزیکەی هەزار و ٥٠٠ کەس گیانیان لەدەستدا.