کۆمەڵە ژنانی زەنوبیا: ئاشتی تەنها لە ڕێگەی دیموکراتی و دادپەروەری و ئازادی ژنانەوە بەدی دێت
لە ڕۆژی جیهانی ئاشتیدا، کۆمەڵە ژنانی زەنوبیا ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و دووپاتی کردەوە، کە ئاشتی تەنها دروشمێک نییە کە لە بۆنە تایبەتەکاندا بەرز دەکرێتەوە، بەڵکو مافێکی بنەڕەتییە کە لە ئازادی و دادپەروەری و یەکسانیدا بەرجەستە کراوە و مەرجێکی بنەڕەتییە.

ڕەققە
کۆمەڵە ژنانی زەنوبیا، بە ناوی ژنانی سووریا و جیهان، داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە شێوەیەکی جەستەی ڕزگار بکات و بتوانێت دیدگای خۆی بۆ ئاشتی و دیموکراتی بخاتەڕو.
بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ئاشتی، کۆمەڵە ژنانی زەنوبیا ڕۆژی ١ی ئەیلوول ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و جەختی لەوە کردەوە، کە ئاشتی تەنها دروشمێکی تێپەڕین نییە، بەڵکو مافێکی سروشتییە کە لە ئازادی و دادپەروەری و یەکسانی بەرجەستە بووە و داواکاریە بۆ ژیان و سەقامگیری گەلان.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە، لە ڕۆژی جیهانی ئاشتیدا، کە دەکەوێتە ١ی ئەیلوول، ئێمەی ژنانی سووریا، بە هەڵگری ئاڵای ئازادی و شکۆمەنی مرۆڤایەتییەوە وەستاوین، بۆ ئەوەی دووپاتی بکەینەوە کە ئاشتی دروشمێک نییە کە لە بۆنە تایبەتەکاندا بەرز دەکرێتەوە، بەڵکو مافێکی مرۆڤ و داواکارییەکی دادپەروەرانەیە، کە ژیان و سەقامگیری و ئایندەی گەلان لەسەری پەیوەستە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ڕوونکراوەتەوە، کە گەلی سووریا بە گشتی و ژنانی بە تایبەتی لە ئەنجامی شەڕ و ململانێکان و سیاسەتی ستەمکاری و هەژمونی باجێکی قورسیان داوە، لەم ئازارەوە ئیرادەی بەرەنگاربوونەوە و ئەزمونی دیموکراتی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لەدایک بوو، کە ژنانی کردوە بە هاوبەشی ناوەوە لە بڕیاردان و مسۆگەری ڕاستەقینەی پێکەوەژیانی ئاشتیانە لە نێوان هەموو پێکهاتەکاندا.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە، ئێمە وەک کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا، پێمان وایە کۆمەڵگەیەکی دیموکراتی، کە لەسەر دادپەروەری و یەکسانی و مافەکانی ژنان بونیاد نراوە، بناغەیەکی تۆکمەیە بۆ گەیشتن بە ئاشتی جیهانی، بۆیە بێبەشکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە دیدار لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و خستنەڕووی دیدگای خۆی بۆ ئاشتی و دیموکراتی، بێبەشکردنی گەلانە لە دەرفەتێکی مێژووی بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێکان و دامەزراندنی بناغەکانی چارەسەرێکی دادپەروەرانە.
کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا بانگەوازێکی بەناوی ژنانی سووریا و ژنانی جیهان کە ئاواتەخوازن بۆ ئازادی، بانگەوازێکی دڵسۆزانەمان بۆ نەتەوە یەکگرتوەکان، یەکێتی ئەوروپا، و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ و ژنان، بۆ فشارخستنە سەر ئازادکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، هەروەها دەستەبەرکردنی مافی دیداری ڕاستەوخۆ لەگەڵیدا وەک بیرمەندێک کە هەڵگری پڕۆژەیەکی ڕاستییە بۆ ئاشتی و دیموکراتی، جگە لە داننان بەوەی کە بەشداری ژنان لە بونیادنانی ئاشتیدا خۆشگوزەرانی سیاسی نییە، بەڵکو پایەیەکی دڵنیایە بۆ هەر داهاتویەکی ئاسایش و دادپەروەرانە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە، کە ئاشتی لە داننان بە مافی چارەی خۆنووسینی گەلان و مافی بڕیاردەربوونی ژنان دەست پێدەکات، وتی: با ئەم ڕۆژە جیهانییە ئاشتییە بکەینە سەردەمێکی نوێ، کە تیایدا دەرگاکان بەڕووی گفتوگۆی نەتەوەی سووریادا دەکەینەوە و بناغە ڕاستەقینەکان بۆ جیهانێکی مرۆڤدۆستانەتر دادەنێین بە دروستکردنی پردی متمانە و ئاسایش و سەقامگیری و خۆشگوزەرانی بۆ سووریا.